ده‌ست خۆشیه‌ک بۆ کاک کۆسره‌ت
Saturday, 13/11/2010, 12:00
دیاره له‌سه‌ر چه‌ند نوسینێک له کوردستان پۆستی ئازیز و خۆشه‌ویست . چه‌ند ره‌خنه‌و سه‌رنج وپێشنیارێک . کاک کۆسره‌ت له سایده‌که‌ی خۆی ناوی گیڤارای له ته‌ک ناوی خۆی لابردوه.
به‌راستی خۆ هه‌موو که‌س ئازاده هه‌ر چی ده‌کات یان هه‌ر ناوه‌ک به‌کار دێنیت بۆ نازناو ، به‌لام
بۆ که‌سایه‌تیه‌کان وه‌ک کاک کۆسره‌ت که‌مێک قورسه که ناوی گیڤارا به‌کار بهێنێت . جاران له سه‌رده‌می شاخ زۆر که‌س هه‌بون که تازه ده‌بون به پێشمه‌رگه ناوی جۆراو جۆریان به‌کار ده‌هێنا له وانه گیڤارا . کاک کۆسره‌تیش کاتی خۆی ناوی (کۆسره‌ت) ی بۆ خۆی هه‌ڵ بژاردوه که تا بڵێیت ناوه‌کی خۆش و کوردیه . به مه‌ش که‌س ناتوانێت ره‌خنه‌ی لێبگرێت . خۆ ره‌نگه له دانانی ناوی گیڤارا هه‌ر ئاگاشی لێنه بێت . به‌لام باش بوو زوو پێراگهشت و ناوه‌که‌ی پێ لابردن ئه‌وه‌ش قاره‌مانه‌تیه‌کی دیکه‌ی کاک کۆسره‌ته که ره‌خنه ی لێ بگیرێت و قبولی ده‌کات وه‌ک ئه‌وانی تر نیه . دیاره مه‌به‌ستی من ته‌نها دڵسۆزیه بۆی ، ئه‌گه‌ر نا من نه کۆسرهتیم وه نه یهکیهتیشم . هه‌رچه‌نده خه‌ڵکم بردوه بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئستا له مسته‌وای ئه‌ندام مه‌لبه‌نده ، به‌لام خۆم قه‌ت نه بووم به یه‌کیه‌تی . به‌هه‌ر حاڵ ده‌سته‌کانت خۆش بۆ لابردنی ناوه‌که وه زۆر باشتریش ده بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆ بێتامانهش لاببه‌یت به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ردار که‌رکوکی میت و ئاژانی تورکی . که له 1996 تورکیا ره‌وانی یونانیان کردبو به‌ر پرسه‌کی بالای پ ک ک بکوژێت به ناوی (سه‌بری کارتاڵ) ئه‌وه من به به‌ڵگه‌وه باسی ده‌که‌م . به‌ڵام جارێ نا . ئه‌گه‌ر هاتو کاتی خۆی هات .
گۆرانیه‌کانیشی ئه‌وه‌نده بێتامن له ماستاو لێ چۆرانهوه زیاتر هیچی دی که نیه . بۆیه به باشی ده‌زانم که شته‌کی وه‌ک سه‌ردار که‌رکوکی نه له خۆت نه لهسایدهکتان نزیک بێته‌وه . له به‌ر ئه‌وه زیان بهکهسایهتیتان ده‌گه‌یه‌نیت . ئایه ده‌زانیت ئیستا له ناو خه‌لک به جۆرێک باس ده‌کرێیت هۆکاره‌که‌ی چیه . هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خراپی هه‌نده‌ک له ده‌وروو به‌ره‌که‌ت . که بۆته جێگای بێزاری خه‌ڵک . به‌ڕێزتان تا راده‌کی باش جێگای خۆتان له دڵی خه‌لکانێک کردۆته‌وه .ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کرده‌وه‌ی باش . به‌ر لا چه‌ند مانگه‌ک گه‌رامه‌وه کوردستان هه‌والێک هه‌بوو که به‌رێزتان نزیکه‌ی 400 خان‌و دروست ده‌که‌ن بۆ پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان . نازانم تا چه‌ند راست بوو به‌لام ئه‌گه‌ر راسته ئه‌وه جێگای ده‌ست خۆشیه . هه‌موو کاره‌کی باش ده بێیت ده‌ست خۆشی لێبکرێت . من به‌و هیوایه‌م که نه‌ک ته‌نها سایدهک هه‌بێت به‌لکوو له پێناو ده‌نگی ئازاد که‌ناله‌کی ئاسمانی ته‌له‌فزیۆنیش بکه‌یته‌وه ، بۆ خزمه‌ت کردنی گهلو نیشتیمان . هه‌ر وه‌ها له راپرسیه‌که‌ی ناو سایدهکهت گۆران کاریه‌ک دروست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی باشه‌و خراپه‌ی تێدابێت.
باوکی هه‌نار گۆمه‌شینی
11-11 - 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست