دەسەڵاتی تیرۆر و کۆمەڵگای بەرغەلی
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
برین کۆن بێ یان نۆێ
کە بوونی لە جەستەی مرۆڤدا هەبوو . هەر برینە
دەسەڵات و کۆمەڵ لەسەر بنەمای سیستەمی دیالێکتی کۆمەڵ بوونیان هەیە.
بەبێ کۆمەڵ دەسەڵات بوونی نییە. ئەوەی شێوەی دەسەڵات دروستدەکات هوشیاری کۆمەڵگایە. رۆحی کولتور لە سەر بنەمای هوشیاریی و ڕۆشنبیریی قۆناغەکانی کۆمەڵگا دروستدەبێ.
کولتۆر کۆمەڵە چمکێکی ڕۆشنبیرییە تەنیا مۆسیقا و شێوەی بەرگ نییە. یەکێک لە چمکە هەرە هەستیارەکانی کولتور (کولتوری سیاسیە) کولتوری سیاسیی یانی هوشیاری سیاسیی. ئەم خاڵە خاڵی جەوهەری ئەم ووتارەیە.
ئەوە هێزەی هوشیاری نەوەی نۆییە و سیستەمی سیاسیە . دەسەڵاتی سیاسی کۆن بەنۆی دەگۆڕێ. لەم خاڵەوە کێشمەکێش لە نێوان نەوەی سیاسیی پیر و نەوەی سیاسیی نۆێ دروست دەبێ. سیاستمەدارانی ئیستای وڵاتانی دیموکراسی چونکە ئەڵتەرناتیفی نەوەی کۆنن، بڕوایان بەگۆڕینی خۆیان بە نەوەی نۆی لە داهاتوودا هەیە .
دەسەڵات و کۆمەڵ و دەستور
ئەم سێ چوکڵەیە ئایندە و پاشەڕۆژ دەستنیشان دەکەن.
دەبێ ئەم سیانە لە خزمەت یەکترییدا بن و تەواوکەری یەکتر بن . هەر یەکێک لەمانە لە سنوری یەکتری ترازان ئەوە لەو وڵات و کۆمەڵەدا هیچ جورە ئاسایش و سەقامگیریە نابێت (مافیا دەبێتە) ئەڵتەرناتیف بۆ یاسا و دەستور. کۆمەڵگا دەبێتە (کۆمەڵگای بەرغەلێ) یانی سەکردەیەک وەک بەرغەل هاووڵاتیان لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیدا بە کاردەهێنێ .
هاوبشیکردنی شەڕی نێوان جەلالی و مەلایی(شەڕی گومرگ)کوشتنی هەزارەها مرۆڤ لەیەکتری نمونەی کۆمەڵگای بەرغەلییە.
تیرۆری سیاسی ، سەرهەڵدانی ماڤیای کوردی
لەدوا ساڵانی شەستەوە لە باشوری کوردستان(تیرۆری سیاسی) دروست بوو . ئەندازیاری ئەو پڕۆژە نا مرۆییە(جەلال تاڵەبانی) بوو.
چۆن و بۆچی جەلال ؟
برین کۆن بێ یان نۆێ . کە بوونی لە جەستەی مرۆڤدا هەبوو . هەر برینە
جەلال کۆن بێ یان مردبێ مادام قوتابیەکانی بوونیان هەیە، کەواتە تیرۆر و مافیا بوونییان هەیە.
مێجەرسۆن دەڵێ : هەر کەسێک سلیمانی کۆنترۆڵ بکات کوردستان کۆنتڕۆڵ دەکات.
بەریتانیا کە میراتگری کۆلۆنیالی کوردستان و عیراقە لە دوای ساڵی 1958ترسی ئەوەی هەبوو سۆڤیت لە کەناڵی مەلا مستەفاوە کۆنترۆڵی باشورەی کوردستان بکات.
لەسەرداخوازی بەریتانیا (جەلال) بوو بە سیخور بەسەر مەلا مستەفاوە. جەلال بنکەی دەسەڵاتی لە سلیمانی پتەوکرد و نەخشەی تیرۆری کادیرەکانی پارتی و نەتەوییەکانی لە سلیمانی دارشت.
فەرهاد فەرەج و دایکی، جەلالییەکان ئەمیشیان وەک کاوە گەرمیانی تیرۆر کرد
ئەم وێنەیە بۆ یەکەمجارە بڵاودەکرێتەوە
کاوە گەرمیانی و دایکی، پیاوکوژەکانی دژە تیرۆری جەلالی تامیان لە کوشتنی قوربانییەکەدا بینی، کە لە باوەشی دایکیدا تیرۆری بکەن
چەند قوربانییەکی دەستی جەلالیەکان، کە تیرۆریان کردوون
1: حەمەی حاجی سالح : لێپسراوی پارتی . لە بەکرەجۆ لە سیدارە درا .
2: شەفیق ئاغا : نۆێنەری مەلا مستەفا لە سلێمانی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
3: سدیقە فەنی : ئەندامی لیژنەی چەقی پارتی لە سلێمانی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
4: نوری حەمە علی : لێپسراوی بەتالێۆێن پارتی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
5: ملازم تایەر : پارتی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
6: حسین فارس : کاژیک لەسەر جادە تیرۆرکرا .
7: قالەی حەمە چاوەش : پارتی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
8: بێستون : پاسۆک لەسەر جادە تیرۆرکرا .
9: فارس : پاسۆک بەدیلی لە سێدارە درا .
10: عبداللە سور : حسک بەدیلی لە سێدارە درا .
11: مام ئاراس : حسک بەدیلی لە سێدارە درا .
12: عەلی حەسوومیرخان : پارتی بەدیلی لە سێدارە درا.
13: علی عبە گۆڕێ : بازرگانێکی ناوداری سلێمانی لەسەر جادە تیرۆرکرا .
14: محمد رحیم خاڵە حاجی حسک لەسەر جادە تیرۆرکرا.
15: فرهاد فرج : دوای ڕاپەڕین لە سروشتێکی تەماویدا تیرۆرکرا .
16: حەمەی حەلاق و هاوڕیکانی ....
بۆ یەکەمجار وێنەی تەرمی فەرهاد فەرەج، کە جەلالییەکان کوشتیان
تیرۆری کەسایەتییەکانی شاخ
کاک ئارام .....
جمالی علی باپیر و شیرکۆ .
سقرات دەڵێ : لە نێۆ کۆمەڵە چەتەیەکیشدا بەرژەوەندی هاوبەش هەیە.
لەدوای وونبوونی جەلال لەگۆڕەپانی سیاسیدا ژمارەی تیرۆرەکان لە سلێمانی زیادی کردووە ئەمە ئەوە دەگەینێت، کە لە نێو مافییەکانی سلیمانیدا ئەو بەرژەوەندییە هەیە لە ڕیگەی تیرۆرەوە نەبێ ئەوان بوونیان نییە .
قارەمانێکی وەک(کاوە گەرمیانی)کە لەرەحمی ئازارەکانی مرۆڤی کوردا لەدایک بووە.لەسەر دەریایە پیتڕۆڵ چاوی بۆ ژیانکردۆتەوە بۆدەبێ خاوەنی ئەو خاکە ونەوەی تراجیدیای ئەنفال بەداماوی بژین ئێوەی ماڤیاش بە ملیارد دۆلاری ڕەش و ڕوت بدزن . کاکە کاوە بەو هەژاری ژیانەوە زۆر مەزنترە لە ژیانی ئەو کەڵە شاعیر و ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنووسانەی لەسەر کاغەز دژی دەسەڵاتن و لە پشتیشەوە هاوڕی تیرۆرستەکان.
نووسەرێک دەنووسێت(کوردستان قاسەیەکی گەورەی پڕلە پارە و بێشەرمی و بەربەرێت)ە
لێ ئەوە ناڵێ زۆر لە هاوڕێکانی ئەو نووسەرە خۆشی لەو قاسە بێشەرمەدا مۆچە وەردەگرن.
داد و دادوەر و پارێزەران ووریابن
(لە هەڵبژاردنی سەندیکای پارێزاراندا. پارێزەر هەبوو دەنگی خۆی بە پارتی بە 200 دۆلار فرۆشتوە (KNN) شەوی 05-11-2013 .
دەسەڵاتی (ئەنۆمیا Anomy)
لە ڕەسەندا ئەم ووشەیە یۆنانییە یانی(وونبوونی پێوەر و باهاکان) لە زمانی سیاسی و سۆسۆلۆگیدا بەکاردی بۆکۆماڵگایەک کە دەسەڵاتێ یاساو دادوەری تێدا نەبێ ئەم پێناسەیە یەکەم جار (دورکایم) وەک دەستەواژەیەکی سۆسۆلۆگی و سیاسی بەکاریهانی.
ئەگەرلەکۆمەڵگادا(دادو دادوەری)سوک کرابێت ئەوە پێش ئەوەی تاوانی دەسەڵاتی مافیا بێت تاوانی پارێزەر و دادوەرەکانن کەبوونەتە پەنجەی پیسی دەسەڵات. نەنرخیان بۆ خۆیان هەیە نە بۆ کۆمەڵ نە بۆ پیشەکەیان .ئەو دادوەرە ئەو پارێزەرە زۆر گەمژەییە وا بزانی دەسەڵاتی سیاسی تاقمێک بۆ هەتا هەتایە لە دەسەڵات دەمێئیتەوە. ئەوان باش دەزانن کە دۆسیەی گشت تاوانەکان لە مێژوودا ووننابێت . دەزانن یاسا لەسەروو دادوەر و پارێزەروەیە . بۆیە بە دادوەر و پارێزەرەکانی باشوری کوردستان چاک بزانن. ڕۆژێک دێت ئەوانیش لەبەر دادگادا دادگای گەندەڵیان بکرێن.
دیالۆگ . یان هێز ؟
هێگل دەڵێ: نەک تەنیا مرۆڤ ئاژەڵیش لە پێناوی ژیان و ژینگەکەیدا خەبات دەکات .
گەلی میسر بە هۆی چالاکی چەندگەنجێک دژی حکومەتی ئیسلامی ڕاپەڕین.(حرکە تمرد) لە ماوەی (48) کاتژمێرێ توانیان لە کۆی 85 میلۆین کەس30 ملیوین رژانە سەر شەقاماکان و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئیسلامیەکان هانی.ئەوەی جێگەی پێکەنین وگاڵتە جارییە بیرکردنەوەی سەقەتی ڕۆشنبیرانی کوردە لەم قەیرانەدا .
شەوی) 07-12-2013)دەموچاوێکی سواوی(KNN)ووتی گەلی کورد هوشیارە وەکی گەلی میسری و تونسییەکان نین بەدەسەڵات بڵێن(ارحل).
(ڕۆبیرت فسک)نووسەر لەگاردینی بەریتانی ڕابەری ڕۆژنامەنووسە بێگانەکان لە ڕۆهەڵاتی نێوەڕاست بەستایشەوە دەڕوانێتە وەزیری بەرگری میسری (سیسی) بە قارەمان ناوی دێنی .چونکە هێزو توانای بۆ بەرژەوەندی نیشتمان و گەلەکەی بەکارهێنا.
ژیان بێ خەبات جوان نابێ
خەباتیش بێ قوربانی سەرناکاوێ
بۆ ڕمانی دەسەڵاتی مافیا و تیرۆرستەکانی کوردی یەک چارە هەیە ئەویش بەکارهێنانی(هێزە بەشێوەی مدنی). نەک بەکارهێنانی چەک چەکی باوەڕی گەل زۆر لە چەکی مرۆڤکوژەکانی تیرۆرستەکان و ماڤیاکان بەهێزترە.
چۆن بەزمانی بولبول ڕاڤە لەتەک چەقەڵدا ناکرێ .
ئاواش دەسەڵاتی ماڤیا و تیرۆرست بە دیالۆگ ڕام نابێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست