کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادگاكانی كوردستان له‌ ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیردنی ئه‌حمه‌د میره‌

Wednesday, 07/09/2011, 12:00



ئه‌حمه‌د میره‌ و گۆڤاری لڤین جگه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی گه‌نده‌ڵی حیزبی و حكومی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌ ده‌رخستنی ڕووی ڕه‌شی ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه‌ رۆلیان هه‌یه‌ له‌ به‌ریوه‌بردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا شتێكی نامۆو نا یاسایی به‌رامبه‌ر ڕه‌وشت و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی دیموكراسی و ئازادی نه‌ووتووه و ئه‌نجام نه‌داوه‌،پێویسته‌ له‌ دادگا بپرسیت ئه‌ی ئه‌و هه‌موو مسته‌شارو جاش و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵانه‌ی‌ كه‌ ئه‌حمه‌د میره‌كان فایل و دۆكیومێنتیتان نیشان ده‌دان ئه‌ی ئه‌وان له‌ كوێن و ئێوه‌ له‌ كوێن ،باشه‌ داواكاری گشتی ئێوه‌ ده‌تانه‌ویت بڵێن به‌ گه‌ڵی كورد ئێمه‌ ئه‌حمه‌د میره‌كانمان ناویت ئه‌گه‌ر وا بایه‌ ئه‌وا ئه‌حمه‌د میره‌ له‌ جیگای ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ده‌سه‌لاته‌ دكتاتۆره‌ی هه‌رێمی كوردستان بشاردایه‌ته‌وه‌ ده‌بوو خۆی له‌ میلله‌ت قاچاخ بكردایه‌و هه‌رگیز نه‌یوێرایه‌ چایه‌كی شیرینی له‌ چاخانه‌كانی كوردستان نۆش بكردایه‌ یان له‌ شوێن و پاركه‌ گشتیه‌كان پیاسه‌یه‌كی مه‌ردانه‌ی بكردایه‌ .ئه‌حمه‌د میره‌كان خه‌ڵك خۆشی ده‌وین و شانازی به‌ ده‌ست و مه‌چه‌ك و پێنوسوكانیانه‌وه‌ ده‌كات، گه‌ڵی كورد ڕقی له‌و سیسته‌مه‌یه‌ كه‌ دادگاكانی كردۆته‌ ته‌سبیح و به‌ ویستی خۆیان ده‌یانجولێین هاولاتی كورد بێزی له‌و سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ دێته‌وه‌ كه‌ هه‌ره‌شه‌ی گرتن و كوشتن و تۆقاندن له‌ ده‌نگه‌ ئازاده‌كانی وه‌ك ئه‌حمه‌د میره‌كان ده‌كات ،ئێمه‌ هه‌موو ئه‌حمه‌د میره‌مان ده‌ویت تا ئه‌و كاته‌ی راستی ده‌ڵێت ئێمه‌ هه‌موو ئاسۆس و رێبین و نه‌به‌زو سۆران و زه‌رده‌شته‌كانمان ده‌ویت تا ئه‌وكاته‌ی په‌نی ویژدانیان له‌ گه‌ردن ئالابێت و ئاماده‌ نه‌بن له‌ راستی زیاترهیچی تر بڵێن،تۆ بڵێی ئه‌حمد میره‌ ده‌ستی له‌ كوشتنی شه‌هید رێژوان و داماوكردنی زمناكۆدا بووبێت یان ده‌ستی له‌ شه‌ڕی براكوژی و ئه‌نفال و كیمیاباراندا بوبیت یان هاوكاری تورك و ئیرانی كردبیت له‌ كوشتن و ده‌ستگیركردنی په‌ژاكو په‌كه‌كه‌و به‌ ناكورد و متمرد ناوی بردبیت،تۆ بڵێی ئه‌حمه‌د میره‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی غازو غه‌رده‌ل هه‌ڵگره‌وه‌ ده‌ستی له‌ رۆح كێشانی 5000 هه‌له‌بجه‌یی و ئه‌و هه‌موو كه‌ساس و نه‌خۆشه‌ نه‌بووبیت ،تۆ بڵێی ئه‌حمه‌د میره‌كانی كوردستان فایلی ئه‌نفالی ناوچه‌كانی بارزان و گه‌رمیانیان نه‌بووبیت وا ئێستا كه‌وتۆته‌ ڕاوه‌دونانیان و له‌ كه‌مترین ماوه‌دا ده‌ست و پێیان كۆت ده‌كات و روانه‌ی دادگای ڕه‌وای گه‌ل و سزای حه‌ق و یاسایان ده‌كات ،تۆ بلێی تاریق ڕه‌مه‌زان باشترین دلسۆزی كوردو كوردستان نه‌بوبیت تۆ بلێی ئه‌و هه‌موو مسته‌شاره‌ رۆلیان له‌ پرۆسه‌ی رزگاری عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بوبیت ،نازانم ئه‌م به‌رپرسانه‌ی و كوردو ئه‌م دادگایانه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌نده‌ دروستو ڕاست بڕیار ده‌ده‌ن ،به‌لام میلله‌تی كورد یه‌ك گله‌یی هه‌یه‌ لێیان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێسته‌ نه‌ دادگاو نه‌ به‌رپرسانی كوردستان بڕیاریان نه‌داوه‌ و پێویستی بكه‌ن له‌ سه‌رمان بلێین پێویسته‌ هه‌مو مالێكی هه‌له‌بجه‌وگه‌رمیان و بارزان وێنه‌ی تاریق ره‌مه‌زان و مسته‌شارو كوردكوژان بخه‌نه‌ سه‌ر یه‌خه‌ی كراس و به‌رۆكیان و به‌ ماڵ و دیواری ماله‌كانتاندا هه‌ڵیانواسن چونكه‌ ئه‌وان بوون ڕیبه‌ر و سه‌ركرده‌ و دۆستان نه‌ك ئه‌حمه‌د میره‌و زه‌رده‌شت و سۆران و هاوه‌له‌كانیان ،زۆر باشه‌ دادگاكانی هه‌ریمی كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ راوه‌دونانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفال و كیمیاباران و وێرانكردنی شارو گونده‌كانی هه‌ریمی كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ داهات و سامانی هه‌ریمی كوردستان به‌تالان ده‌به‌ن و ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به‌ دیاری ده‌یده‌ن به‌ دوژمنانی كوردستان،ده‌بێت تاریق ڕه‌مه‌زان ئێستا له‌ خۆشترین وولات و باشترین هۆتێله‌كانی ولاتانی ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال رابوێریت و ئه‌حمه‌د میره‌ ش له‌ زیندان و دادگاكانی كوردستان كه‌له‌بچه‌ بكرێت و سزای سیاسی و یاسایی بدرێت......

[email protected] ‌‌‌‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە