کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەكێتى ڕیقنەكەى بۆ خەڵكى سلێمانى و هێلكەكەشى بۆ كەسانى تر

Tuesday, 03/03/2009, 12:00

1180 بینراوە


دەمێكە یەكێتى و پارتى پشتیان كردۆتە خەڵكى ئەم شارە ,لەوانەیە پارتى هەقى خۆى بێت بەرامبەر بە سلێمانى چونكە هیچ كاتێك خەڵكى ئەم شارە مل كەچى ئەو بنەماڵە خۆفرۆشەى كورد نەبون , بەڵام بۆ یەكێتى نا ئەبوایە ئەوەى بكردایە , سلێمانى ئەو شارە گەورەیەى بە هەڵمەت و قوربانى و سەرى مارە كە ناسراوە , یەكەم فیشەكى هەموو شۆڕشەكان لێرەوە تەقێندراوە كەچى ئێستا لە ناو پارتى و یەكێتیدا هیچ كەسێكى نیە لە هیچ پۆستێكى حكومى و حیزبیدا , دوایى واز هێناكەى كاك نەوشیروان و واز هێنان لە پۆستەكەى , ئەوەندەى تریش خەڵكى ئەم شارە دور خرانەوە , ئەم جارەش بە ناوى گۆڕانەوە ئەوەندەى تر یەكێتى خەڵكى ئەم شارەى لە خۆى تۆراند و ئاشت بونەوە ش مەحاڵە , وەرن با بەراوردێك بكەین , ئەوانەشى كە ئێستا ماون پەراوێز خراون یان ئەم وەزعەیان قبوڵە و لە سەر شارەكەیان نایەنە جواب , بەرزانى ئەحە سمێڵ لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ئەڵێ یەكێتى ناوچە گەرێتى ناكات , دیارە ئەم پیاوە گەندەڵ و كۆنە جاشە لە ترسى كورسیەكەى ناوێرێ دان بەو ڕاستیەدا بنێ , جا بزانن ناوچەگەرێتى هەیە یان نا , كۆسرەت و سەعدى پیرە و ئەرسەلان و عدنان موفتى هەولێر لە باشترین پلە و پۆستدان لە حیزب و حكومەتیشدا , خانەقین مەلا بەختیار , عیماد ئەحمەد , دكتۆر خەسرەو و كوردۆ قاسم باشترین پلە و پۆست لە حیزب و حكومەتدا , كۆیە مام جەلال , فوئاد مەعسوم , هێرۆ , پاڤێڵ و لاهورو ئاراس شێخ جەنگى و قوباد لە باشترین پلەو و پۆستدا لە هەرێم و بەغداد و تەنانەت ناو حیزبیش , دهوك یش بە هەمان شێوە , من باسى بچوكەكان ناكەم وەكو سەركردایەتى و ئەندام مەكتەب و مەڵبەند و وەزیرو پەرلەمنتاران , كەواتە ئەوەى ماوەتەوە خەڵكى سلێمانى و كەركوكن كە لە ناو یەكێتى و پارتیدا هیچ دەورێكیان نیە و ئەوانەى كەماویشن وا پەراوێز خراون یان كۆسپیان بۆ دروست ئەكرێ بۆ دور خستنەوەیان , ئەم گۆڕانكاریانەى ئەمجارەش كە كرا بە حساب لە ناو یەكێتیدا هەر بە زیانى خەڵكى سلێمانى تەواو بوو چونكە ئەوەى كە هەشمان بوو لە دەستماندا , وا نەزانن ئێمە گۆڕانمان پێ ناخۆشە بەڵام ئەوەشمان پێ ناخۆشە حیزبێك ڕٍیقنەكەى بۆ ئێمەیە و هێلكەكەى بۆ كەسانى تر , من واى دەبینم ئەو سلێمانیانەى كە ماویشن و دەسەڵاتى مامە و كاكەیان قبوڵە و لەبەر كورسى و پلەكانى خۆیان بێ دەنگن ئەوانەش هەر بێ بەرین لە ئێمە , نمونەى ئەم پیاوە گەندەڵ و كۆنە جاشەى وەكوبەرزانى ئەحە سمێڵ , با بەرزان باش بزانێ ئەوەندەى ناوچە گەرێتى لە ناو یەكێتیدا هەیە لە هیچ شوێنێكى تردا نیە , بەرزانیش بۆیە ناوێرێ قسەیەك بكات لەبەر ئەوەى بەتەمایە بە تسلسلى دەنگ شوێنى ئەو هەڤاڵانەى پڕ بكاتەوە كە دیكتاتۆریەتى مامە و گێلێتى ئەو سەركردە نەزانانەى قبوڵ نیە , دزى و گەندەڵى و خیانەتى قبوڵ نیە , ئەم بەرزانى ئەحە سمێڵەش بۆیە ناوێرێ قسەیەك بكات بۆ خۆ خەڵەتاندنیش ئەڵێ یەكێتى ناوچەگەرێتى ناكات ,




(دەنگدراوە: 0)