کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


با "عیماد ئەحمەد" ئاگای لە كوڕەكەی بێت..

Thursday, 26/03/2009, 12:00

1915 بینراوە


عیماد ئەحمەد كە ئێستا بۆتە جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتێكی گەندەڵكرات لای خۆی پۆستەكە زۆر گەورەیەو خەڵك و رۆشنبیران و رۆژنامەوانان كۆ ئەكاتەوەو قسە ئەكات من وا ئەكەم و ئەمە ئەكەم و وا ئەزانێت جێگریەكەی ئەم وەك پۆستی جۆزێف بایدنی جێگری باراك ئۆباما وایە، تەكەتولات و پاڵپاڵێنی ناو یەكێتی بۆی بوو بە خێرو عومەر فەتاحیان بۆ دەرپەراند، ئێستا عومەر فەتاح لە میوانخانەكەی خۆی كە بەپارەی حكومەت دروستی كردوە ئەڵێن بیرەوەریەكانی ئەنوسێتەوەو واشی دەردەخات كە خۆی وازی هێناوە، عیماد ئەحمەدی خانەقینیش ئەگەرچی ئەوەندە رابردوویەكی پاكی نیە مرۆڤ شانازی پێوە بكات، رابردووەكەی تەنها سیخوڕی و ملشكاندنی ئەوی ترو ئەم حیزب و ئەو حیزب بووە، بە یەكێك لە ئەكتەرەكانی ناو شانۆگەرییەكی بێ مۆراڵ ئەچێت كە تەنانەت كوردیەكی پاراو نازانێت قسەی پێبكات، كاتی خۆی كە وەزیری تەندروستیش بوو بە سرنج و شرینقەو مستەوسەف و تەبیب قسەی ئەكرد، هەڵكشانی پارەكانی عیماد لە سایەی نێچیری مامۆستایەوە هەر باس ناكرێت بۆیە پێی ناخۆشە كە نەزاهەی عیراقی لە پەروەندەی ماڵی وەزیرە كوردەكان بپێچنەوەو لەم رۆژانەدا رای گەیاند ئێمە خۆمان لیژنەی نەزاهە دروست دەكەین وەك ئەوەی نەزاهە ئەوەندە ئاسان بێت، بەتایبەتی بۆ ئەو بەرپرسە كوردانەی كە كەس نازانێ پارەو موڵك و سامانەكانیان لەكوێ و بەناوی كێوەیە، عیماد بۆچی نایەوێت نەزاهەی عیراقی داخیلی هەرێم بێت؟ چونكە خۆی ئەبێتە یەكەم دزو یەكەم نێچیرو كورو كچەكەشی هەر باس ناكەم كە زیاد لە چەند ملیۆن دۆلارێكیان لە بانكەكانی سلێمانیدا هەیە تەنها بۆ ئیش و كاری رۆژانەیان كە ئاگادارم لەم رۆژانەدا بەشێك لەو پارانەیان سەحب كردۆتەوە بۆ ماڵەوە، بەرێوەبەرێكی ناو ئەنجومەنی وەزیران ووتی ئەم عیماد ئەحمەدە ئەوەندە خۆی داوە بەدەستەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی و بۆ سەرباز هەورامی، هیچ هەیبەتێكی نەماوە وەك یەكێتیەك، نێچیر هەر بە عیماد بانگی ئەكات و كلكی بەتەواوی خستۆتە دەستی نێچیرو باندەكەی، ئەوەندە تەكلیفزەدەو توك نەرمە خۆی دۆراندووەو خۆی خزاندۆتە باوەشی بنەماڵە تەنها بۆ پارەو ئیمتیازو مانەوە لەسەر ئەو كورسیە لەرزۆكە، ئاخر یەكێتی چۆن رازی ئەبێت ئەم دەم و چاوە بێ مۆراڵ و سوكە نوێنەری بێت؟ یەكێك لە مولازمەكانی هاتوچۆی سلێمانی پێی ووتم ئەوە بۆ چەندەمین جارە ئێمە كورەكەی عیماد ئەحمەد ئەگرین بە بێ مۆڵەتی شۆفێری لە سلێمانیدا ئەسورێتەوە كە تەمەنی هەژدەی تەواو نەكردووەو بە ئارەزووی خۆی سەیارەی راقی ئەهاژووێ و پۆزلێئەدات بەسەرماندا، ئەمرۆ لە مەفرەزەكانی ئێمەدا ئەگیرێت و بەتەلەفۆنێك پێمان بەرئەدەن*
ئائەمەیە پیاوەكانی حكومەت كە بە خۆیان و كوڕو كچەكانیانەوە یاسا پێشێل ئەكەن و موڵك و ماڵی دەوڵەت بۆخۆیان ئەبەن و یاری بە یاساكان و داهاتەكانی حكومەتەوە ئەكەن، بۆیە عیماد پێش ئەوەی دەست بەكاربێت لە پۆستەكەی با ئاگای لە كوڕ و كچەكەی بێت ئەوەندە خەرقی یاسا نەكەن و شعوری یاساكانی هاتوچۆو خەڵك و كوڕە هەژارەكان بە پۆزلێدان نەبەزێنن و با رووەكەی تری كاك عیماد ئەوەندەی تر ناشیرین و رەش نەكەن، كاك عیماد لەم ساڵانەی دواییدا گەورەترین تەجیمیل و نەشتەرگەری بۆ دەم و چاوی ئەنجامدا بۆ لابردنی پەڵە رەشەكەی دەم و چاوی لای راستی، بەڵام بیری چوو. ئەی پەڵە رەشەكانی ناوچاوتان چۆن لا ئەبەن كە ئەگەر لە بەردەم ئاوێنەكانیشدا نەی بینن ئەوا میللەت زۆر چاوی تیژەو بە چاكی ئەیبینێ و هیچ جوانكاری و نەشتەرگەریەك ناتوانێت لای بەرێت بۆتان، مەگەر نەشتەرو سزای گەل و دادگای ویژدان و عقوبەی خەڵكی رەش و رووت و دایكانی شەهید.

بریارمداوە هەر پێشێلكاری و نا یاساییەك هەبێ، یەك و دوو بڵاوی بكەمەوە، تەنها داواكاریم لە هاووڵاتیان و بەتایبەتی كارمەندانی حكومی هەیە هەر بەڵگەیەكیان لایە بۆم سكان بكەن و بۆم بنێرن تا بڵاویان بكەمەوە، ئێستا هەواڵێكم لایە كە لەم رۆژانەدا كوڕی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە چەتە بازرگانێكی دزە لە پەنای باوكیدا، لە یەكێك لە بانكەكانی سلێمانی 100 دەفتەر دۆلار واتەملیۆنێك دۆلاری راكێشاوەو بەدوای ئەو مەسەلەیەدام، بەڵام بڵێم چی كەس ناوێرێت ئەو بەڵگەیە بڵاو بكاتەوە، رێزی كاكە لاوە قبوڵ بكەن و ئەوەش ئیمەیلەكەم.
[email protected]

* ئەگەر عیماد ئەحمەد و زریانی كوڕی ئەڵێن وا نییە با وەڵام بدەنەوەو ئەم هەواڵە بەدرۆ بخەنەوە؟؟



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)