کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگە و رۆژنامەنوس

Friday, 19/03/2010, 12:00


رەنگە سەیربێت كەئەم دوو ناوە بەیەكەوە ببینین بەڵام ئەگەر بێین و شیكارێكى بابەتیانە بۆئەم دووناوەبكەین دەبینین هیچ سەیرنیە ئەگەر ئەم دوو ناوە بەیەكەوە ببینرێن ، سەرەتا ئەگەر بێین باس لەمێژووى رابردووى پێشمەرگەبكەین دەبینین و بەبیرمان دێتەوە كەپێشمەرگە چیەو كاروپیشەى چى بوە و چیكردووە و چى بەسەرهاتووە و لەئێستاشدا پێشمەرگە ژیان و حاڵى چۆنە؟ پێشمەرگە لاى هەموو تاكێكى ئەم كوردستانە بەچاوێكى بەڕێزەوە سەیردەكرێت و ناوى پێشمەرگە بەناوێكى پیرۆز دادەنرێت ، هەموومان گوێبیستى مێژووى خەباتى پێشمەرگەبووین كەبەردەوام لەرابردوودا گیانیان خستۆتە سەردەست و بەماڵ و بەگیان بەرگرییان لەخاكى پیرۆزى كوردستان كردووە دژى هەموو دوژمنانى میللەتەكەمان كەدژى گەلى كورد هێرش و دەست درێژیان كردۆتە سەر ماڵ و خاكى دانیشتوانى كوردستان بەڵام بەردەوام پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانى میللەتەكەمان هەموو ئەو هێرش و دەست درێژیانەیان پوچەڵ كردۆتەوە و سەرشۆریش بۆدوژمنان بووە ، پێشمەرگە بەهۆى پیرۆزى كارەكەى و بەهۆى پیرۆزى ناوەكەى بەدەگمەن نەبێت پێشمەرگەنابینین كەژیانێكى خۆشى بەسەربردبێت ، پێشمەرگە تووشى شەهیدبوون بووە و بەدیل گیراوە و رفێندراوە و بەدڕندانەترین شێوە ئازار دراوە بەڵام جێگاى فەخروشانازى هەمووتاكێكى كوردە كەپێشمەرگە سەرەراى هەموو تەنگ و چەڵەمەیەكى كەپێشى بەپێشمەرگەگرتووە بەڵام تائێستاش پێشمەرگە كۆڵى نەداوە ، بەڵام زۆربەداخەوە ئێستا دەبینین پێشمەرگە لەهەموو چینەكانى ترى ناوكۆمەڵگە بەش مەینەتترە لەژیان و خۆى و منداڵەكانى ناخۆشترین ژیان بەسەردەبەن ، ئەگەر بێینە سەر باسكردن لەرۆژنامەنوس و كارى رۆژنامەوانى دەبینین زۆربەى تایبەتمەندیەكانى لەتایبەتمەندییەكانى لەپێشمەرگە دەچێت ، هەر رۆژنامەنووسە وایكردووە كەئەمرۆ داهات و خەرجى ئەم كوردستان و ئەم خاك و خەڵكە دیاربێت و كەچۆن و لەكوێ دێت و بۆكوێ دەچێت و لەچیدا خەرج دەكرێت ، هەر رۆژنامەنووسە لەبەرامبەر كارو ووتەنەشیاوەكانى دوژمنان دژ بەكوردوكوردستان هەلوێست وەردەگرن و بەنووسینەكانیان وەڵام دەدەنەوە و داكۆكى لەخاك و خەڵكى كوردستانى ئازیزدەكەن ، ئەمرۆ رۆژنامەنووسان لەبەرەى میللەتن و بەردەوام داواى باشتركردنى باروگوزەرانى میللەت دەكەن و كێشەو گرفتەكانیان لەروپەرى رۆژنامەكان دەخەنەروو ، رۆژنامەنووسان گیانى خۆیان وەكو پێشمەرگە خستۆتە سەردەست بەهۆى كارەكەیەوە چونكە هەروەكو گوێبیست دەبینین و خۆشمان دەبینین ئێستا لەكوردستان و عێراق ترسناك ترین كار رۆژنامەنووسیە ! رۆژنامەنووس بەردەوام گەندەڵیەكان دەخاتە روو و ناهێڵێت مافى ئەم گەلە بەئاسانى بەهەدەر بروات ، بەهۆى كارەكانى رۆژنامەنووس كەبەداخەوە وەكو دوژمنى دەسەڵات سەیردەكرێت و وەسف دەكرێت هەروەكو پێشمەرگە تووشى شەهیدكردن هاتوون و بەناشیرنترین و شێوە و بەدرندانەترین شێوە دەست درێژیان كراوەتە سەرو ئازاردراون و بگرە جارى واهەیە بەدیلیش دەگیرێن بۆماوەى چەندرۆژێك یان بۆماوەى چەند سەعاتێك ، هەروەكو باسمان كرد كەپێشمەرگە ئێستا ژیانێكى ناخۆش و ناهەمواریان هەیە هەروەها رۆژنامەنووسیش ئێستا ئەوهایە بەهۆى نووسینەكانیانەوە لەزۆربەى ئیمتیازاتەكانى ژیان كەمافى رەواى خۆیانە بێبەشدەكرێن و رۆژنامەنووسان و ماڵ و منداڵەكانیان ئەوانیش ئەگەر بەدەگمەن نەبێت برێك ژیانیان خۆش بێت ئەگەرنا رۆژنامەنووسیش گیان لەسەردەست لەبەرەى داكۆكیكردن لەمیللەتن و رازین بەكوڵەمەرگى ژیان بەسەرببەن ، بۆیە ئێستا بۆمان روون بۆوە كەبۆچى ناوى پێشمەرگە و رۆژنامەنووس بۆچى لەتەنیشت یەكتر نووسراون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە