کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی نوێ، زياتر له‌ ٢٠٠٠‌ بارزانی له‌ لوبنان بوون‌

Wednesday, 04/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری فرگه‌ی هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نووسينگه‌ی ته‌لار فايه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فرگه‌ی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد،‌ كه‌ بۆ ياد و ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی نوێ، له‌ رێگه‌ی فرگه‌ی هه‌وليره‌وه‌ زياتر له‌ ٢٠٠٠ كه‌س له‌ مناڵه‌ بارزانی و كه‌سه‌ گه‌وره‌كانيان بەر لە دوو پێش هاتنی سەری ساڵ هه‌ولێريان جيهيشتووه ‌و بۆ رابواردن گه‌يشتونه‌ته‌ به‌يروتی پايته‌ختی لوبنان.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه ‌ زۆربه‌يان بۆ قوماركردن به ‌به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی سێ رۆژ له‌ فرگه‌ی هه‌وليره‌وه‌ چوونه‌ته‌ لوبنان ، مقده‌م سيروان عه‌لی ره‌زا به‌ريوه‌به‌ری هاتوچۆی فرگه‌ و سه‌ربه‌ستی ره‌ئيس عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرگه‌، ئه‌وه‌يان باسكردووه‌، كه‌ ته‌نها سێ له‌ مناله‌كانی مه‌سعود زياتر له‌ ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاريان پيبووه‌ ، كه‌ له‌ فرگه‌ی چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ به‌شی پشكنينی ناو فرگه‌ی هه‌ولێر ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی باسكرد،‌ كه‌ هیچ کام لەو بارزانییانە نه‌چۆته‌ به‌رده‌م ليژنه‌ی پزيشك، ته‌نها سۆرانيیه‌كان پشكنينیان بۆ كراوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌يان دوو له‌ جانتای بارزانيیه‌كان به‌ هۆی خراپ دانانيان بۆ ماوه‌ی يه‌ك كاتژمير ديارنه‌بوو، لەسەر ئەوە بارزانيیه‌كان هه‌زار سوكايه‌تیيان به‌ ته‌لار فايه‌ق و ستافه‌كه‌ی كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە