کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ رای گشتی كوردستان ئیدانەی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی

Sunday, 08/12/2013, 12:00

1213 بینراوە



لەكاتێكدا كە دونیای سەردەم شانازی بەفەراهەمبونی ئازادی بە گشتی و ئازادی بیرورادەربرین دەكەن و، هەموو قوربیانیەك لە پێناو سەربەستی خۆیان و ئازادی وڵاتەكەیان دەدەن ، لەلایەكی ترەوە ئاست و قەبارەی ئازادی بوەتە پێوەری دیاریكردنی رادەی پێشكەوتنی گەلان، ئێمەی كورد تا ئێستاش دەمكوت دەكرێین و بە سیاسەتی سەدەكانی رابردوو ئیدارە دەكرێین . ئێمەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە سەرسورمانەوە دەنوارینە ئەو كردەوە قێزەونانەی دژ بە ئازادی روودەدەن، بەتایبەتی پاش رزگاربونی كوردستانی باشور و حوكمدارێتی خۆماڵی .
لەم دوو دەیەی رزگاریماندا چەندین كردەوەی تیرۆرستی لەم هەرێمەدا روویداوە و خەڵكانی رۆشنبیر و دڵسۆز و خاوەن قەلەم و هەڵوێست و بەتوانا بونەتە قوربانی. ئێمە وەك كۆمەڵێك رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری سەربەخۆ زۆر بە توندی ئیدانەی سەرجەم كردەوە تیرۆریستیەكان و بەتایبەتی شەهیدكردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی دەكەین و، داواكارین بە زوترین كات تیرۆرستان ئاشكرا بكرێن و بگەنە سزای عادیلانەی خۆیان و سنورێك بۆ تیرۆر دابنرێت و خەڵكی كوردستان لە فەزای ئازادیدا بە ئاسودە بژین .
نەفرەت لە تیرۆر و تیرۆرستان .
1- عیماد عەلی
2- بەیان مانی
3- بەختیار بەمۆ
4- سعاد حسێن علی
5- ێلاح مجید
6- عزەدین یەدوڵلا
7- جەمال محەمەد
8- سەردار حەمە موستەفا
9- وەهبی رەسول
10- نەجم عەبدوڵلا
11- عەلی كەریم
12- شاخەوان مەحمود
13- رەوشت توانا
14- بەختیار هەڵەبجەیی
15- اسماعیل سابر
16- عەزیز ئەحمەد
17- شۆرش ئەمین
18- مەردان غەیدان محەمەد
19- عەدنان حەسەن ساڵح
20- عەبدوڵا ئەحمەد
21- رزگار موستەفا
22- میران شەوكەت وەندی
23- م. عەلی زەنگەنە
24- حەمە رەۆوف كەركوكی
25- ئاری بابان
26- فاروق حەمەرەش
27- ئامانج محەمەد
28- نزار هادی
29- شیروان ئەحمەد
30- تارق عەبدوڵلا
31- برهان ئەحمەد
32- د. فەوزی عەبدولجەبار زەنگەنە
33- ئەیاد عەلی
34- لوقمان سەلیم


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)