کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمارە تۆراوەكە بەرەوە باوان كرایەوە

Monday, 03/12/2012, 12:00







هەركاتێك دەمانگوت پۆستى سەرۆك كۆمارى لە عیراق هیچ سودێكى بۆ كورد نییە تەنها بۆ بەرژەوەندى خودى تاڵەبانى و خۆشویستنى ئەو كەسەیە بۆ كورسى وپلەوپایە,جەلالیەكان دەیانگوت تالەبانى لە بەغداد بۆ بەرگرى كردن لە كورد!
ئۆپۆزسیۆن ساویلكەكەش دەنگیان پێداو دواتر كردیانە سیمبولى خۆیان و لەبەر ئەوەى لەسەر كەكوك پەرلەكانى عیراق بەجێبهێڵن كەجى بۆ بەسیمبول ناساندنى تاڵەبانى پەرلەمانیان بەجێ هێشت.
من لە ئیوە دەپرسم كاتێكى وەك ئێستا (من ناڵێم)خۆیان واتەنى بە حساب عەرەب و مالیكى هیزیان هیناوەتەوە سەرسنورى هەرێمى كوردستان و بەنیازى داگیركردنى هەرێمى كوردستانن و هاتوهاوارو هەرایەكى زۆرتان نایەوە ,ئالەو كاتانەى كە مەترسیمان لەسەر هەبوو جەلال تاڵەبانى سەرۆكە نەخۆشەكەى یەكیتى لە كوێ بوو؟
لە بەغداد یان لە سلێمانى؟
بیگۆمان لە سلێمانى بوو نەك ئەم جارە بگرە هەموو جارەكانیتر كە مەترسی حكومەتى عیراق لەسەر هەرێم هەبوو بیت تاڵەبانى بەغدا بەجێهێشتوە و هاوتوەتەوە بۆ سلێمانى و لەدەباشان لێى دانیشتووە. ,ئیتر پێم ناڵێن پۆسی سەرۆك كۆمارى لە بەغداد چ سودیكى هەیە؟
كە تۆ لە قەیرانەكان و لە كیشەو گرفتەكان و لەكاتى مەترسیەكاندا لە ترساندا لە بەغداد هەڵێیت و بێتەوە بۆ كوردستان و خەریكى گۆڕینى بەرپرسانى مەڵبەندو قائیمقامى قەزاكانى سلێمانى بیت ئیتر بوون و نەبوونى تۆ چ مانایەكى دەبێت؟
ئەگەر بەغداد هیڵى بەرگرى كردنە بە مافەكانى كورد ئەگەر ئێوە لەبەغداد شەرى كورد دەكەن بۆچى لەكاتى خۆشى و نەبوونى قەیراندا لەوێیەو لەكاتى كیشەو گرفتەكاندا هەڵدێت و دیتەوە بۆ سلێمانى؟
ئیتر كاتى ئەوە نەهاتوو هۆشێك بەبەرى ئەوانەدا بیتەوە كە گێلێنراون و كە تا ئیستاش وادەزانن تالەبانى و كورسیەكەى و پۆستەكەى بەغدادى بۆ بەرگرى كردنە لە مافەكانى خەڵك؟
ئیتر یەكێتى شەرم ناكات ؟ئیتر كاتى ئەوە نەهاتوو تەریق بێتەوە لە و هەلا و هاتوو هاوارەى كردتان بۆ كورسیى بەتاڵى كاتى قەیرانەكان و مەترسیەكان.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە