کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگره‌ی پارتی چه‌پی سۆشیالیستی نه‌رویجی و به‌فه‌رمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژی کورد

Tuesday, 16/06/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ راگه‌یاندنێکدا بڵاومانکرده‌وه‌ که کۆمه‌ڵیک ئه‌ندامی پارتی چه‌پی سۆشیالیست له‌ شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج، پێشنیازێکیان دا به‌ کۆنگره‌ی پارتی چه‌پی سۆشیالیستی نه‌رویج (یه‌کێکه‌ له‌ پارته‌کانی حکومه‌تی ئیئتیلاف که‌ ئێستا حوکمی وڵات ئه‌کا). کۆنگره‌ له‌ رۆژه‌کانی 19 تا 22ی مانگی ئازار ی ئه‌مساڵ له شاری‌ بێرگن به‌ڕیوه‌ چوو.
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ پێشنیازه‌که‌یان په‌سه‌ند کردوو خرایه‌ کاری کۆنگره‌وه‌.(بێگومان ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ به‌پێی گرنگی بابه‌ته‌کان بریاریان له‌سه‌ر ئه‌دات که‌ بخرێنه‌ بابه‌ته‌کانی کۆنگره‌وه‌ یان نا)، دیاره‌ چه‌ندین بابه‌ت ره‌تکرانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر کورد په‌سه‌ندکرا که‌ بچێته‌ کۆنگره‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ بوو بۆ چاک و بۆ ره‌وه‌ندی کورد له‌م ولاته‌. بێگومان ده‌سته‌ی پێشکه‌شکه‌ری بانگه‌وازه‌که‌ به‌ هیوایه‌کی زۆروه‌ دڵنیابوون له‌په‌سه‌نکردنی، ئه‌وه‌بوو دوێنێ 15.06.2009 کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی چه‌پی سۆشیالیست به‌فه‌رمی پێشنیازه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.


ئه‌مه‌ ده‌قی راگه‌یاندنی به‌رپرسی به‌شی نێو نه‌ته‌وه‌یی پارتی چه‌پی سۆشیالیسته‌ له‌و باره‌یه‌وه‌:

هێرشه‌کانی ئه‌نفال به‌پێی ستراتیژیکی درێژخایه‌ن داڕێژرابوون که‌ " چاره‌سه‌ری کۆتایی " بن بۆ کێشه‌ی کورد. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 1993 و له‌ راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراواندا دانی به‌وه‌دانا که‌ ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌بێ به‌ جینۆساید بناسێنرێن، به‌پێی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ساڵی 1951دا که‌ باس له‌و هه‌وڵانه‌ ئه‌کات (به‌ هۆشیارییه‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو یا به‌شێکی گه‌لێک، گروپێکی ئیتنی، ره‌گه‌زیی یا ئاینی به‌ڕیوه‌ ئه‌چێت). پارتی چه‌پی سۆشیالیست به‌هاوکاریی کورده‌کان ئه‌خوازێ ئه‌م که‌یسه‌ بخاته‌ رۆژه‌ڤی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی نه‌رویجه‌وه‌‌. پارتی چه‌پی سۆسیالیت کار بۆ ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ ده‌وڵه‌تی نه‌رویج به‌ فه‌رمی هێرشه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک جینۆساید بناسێنێت. ئه‌مه‌ له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتوه‌ که‌ پارتی چه‌پی سۆسیالیست دوێنێ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌.

له‌گه‌ڵ رێزی
ئیڤار ئوهانسن
به‌رپرسی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پارتی چه‌پی سۆشیالیست





ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌یه‌ ـ که‌ ئێستا به‌فه‌رمی له‌ لایه‌ن پارتی چه‌پی سۆشیالیسته‌وه‌ دانی پێدانرا

کۆمه‌ڵکوژی کورد ئه‌بێ به‌شیوه‌یه‌کی سیاسی فه‌رمی دانی پێدابنرێت


له‌ 16ی ئازاری 1988دا بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا شارێک به‌ چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ولاتی خۆیه‌وه‌ بۆردومانکرا. فرۆکه‌ عێراقیه‌کان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌ چه‌کی کیمایی و گازی ژاراوی بۆردومان کرد ، 5000 مرۆڤ مردن وهه‌زارانیش بریندارو زیانپێکه‌وتوو بوون و دواتریش زۆریان به‌هۆی کاریگه‌ری ماده‌ کیمیاییه‌کانه‌وه‌ مردن. له‌ 1970 و 1980 کانیشدا گه‌لێل شارۆچکه‌و گوندی کورد به‌ر هێرشی بۆمبی ناپاڵم که‌وتن. ههێرشکردنه‌ سه‌ر ئامانجه‌ مه‌ده‌نیه‌کان به‌شێک له‌ ره‌وتی ئه‌و شه‌ره‌ بوو که‌ رژێمی سه‌دام حسێن دژی کورده‌کان به‌رپای کردبوو، هه‌ر ئه‌ویش له‌پشت ئه‌و شاڵاوانه‌وه‌بوو که‌ به‌ ئه‌نفال ناویان ده‌رکردوه‌و، وا له‌قه‌له‌م ئه‌درێت که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م شاڵاوانه‌و ته‌نیا له‌ ساڵه‌کانی 1987 و 1988 دا 182000 که‌س له‌ناوچووبن. هێرشه‌کانی ئه‌نفال به‌پێی ستراتیژیه‌کی درێژخایه‌ن داڕێژرابوون وئامانج تیایاندا << دوا چاره‌سه‌ر >> بوو بۆ کێشه‌ی کورد. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 1993 و له‌ راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراواندا دانی به‌وه‌دانا که‌ ئه‌و هێرشانه‌ ئه‌بێ به‌ جینۆساید بناسێنرێن، به‌پێی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ساڵی 1951دا که‌ باس له‌و هه‌وڵانه‌ ئه‌کات (به‌ هۆشیارییه‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو یا به‌شێکی گه‌لێک،گروپێکی ئیتنی، ره‌گه‌زیی یا ئاینی به‌ڕیوه‌ ئه‌چێت).

کوردستان له‌نێوان سنووره‌کانی چوار ولاتدا هه‌ڵکه‌وتووه‌، تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا. ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئاسته‌نگی که‌ تا ئێستا ده‌وڵه‌تێکی سه‌به‌خۆی کوردی پێک نه‌یه‌ت. سه‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵکی دنیا وه‌ک پره‌نسیپێک له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوو، به‌ڵام خه‌باتی کورده‌کان بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووس زۆر به‌ توندی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمانه‌وه‌ سه‌رکوتکراوه‌.

کورده‌کان له‌ساڵی 2002 ه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێکیان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ناساندنی ئه‌و هێرشانه‌ وه‌ک جینۆساید دژ به‌ گه‌لی کورد. " ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد " له‌ مانگی ژانویه‌ی 2002 ه‌وه‌ ئه‌م کامپینه‌ی به‌ڕێخستوه‌. ئێستا رێكخراوه‌که‌ ناوی (چاودێری کوردۆساید ـ چاك)ه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئوسترالیاو ئه‌مه‌ریکا و کوردستاندا چالاکه‌. چاک ئه‌ندامی چه‌ند رێکخراوێکی جیهانییه‌ وه‌ک رێکخراوی چاودێری جینۆساید،رێکخراوی ئاشتی و هاوکاریی.

پارتی چه‌پی سۆشیالیست و لاوانی سۆشیالیست له‌گه‌ڵ گروپی پارتی ناوبراو له‌ په‌رله‌مان
پشتگیری ئه‌م کامپینه‌ ئه‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک رێکخراوو گروپ و که‌سایه‌تی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ خه‌ریکن.
چه‌ند ساڵیکه‌ خه‌ریکی به‌دۆکۆمێنت کردنی Klassekampen رۆژنامه‌ی" خه‌باتی چینایه‌تی ‌"
ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانیه‌تی. ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی چه‌پی سۆشیالیست به‌ تایبه‌ت ئۆگۆت ڤالا لای کورده‌کانی نه‌رویج و له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌به‌رچاوه‌. ئه‌و له‌نێوان ئه‌و یه‌که‌م که‌سانه‌دا بوو که‌ پشتگیری سیاسی و مۆراڵی بۆ ئه‌م کامپینه‌ ده‌ربڕی و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و سیمیناره‌ بوو که‌ له‌ 13 ی ئازاری 2008دا له‌ڕێی گروپی سۆشیالیستی چه‌په‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانج له‌م کامپینه‌ له‌ نه‌رویج ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م شاڵاوانه‌ له‌ جیهاندا به‌ كۆمه‌ڵکوژی بناسێنرێن. دوای ئه‌وه‌ی که‌ پشتگیری ته‌واو له‌ نه‌رویجه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت هه‌وڵ ئه‌درێت که‌ بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان. هه‌وڵیش ئه‌درێت که‌ با‌به‌ته‌که‌ بگه‌یه‌نرێته‌ په‌رله‌مه‌نی ئه‌وروپا به‌هۆی پارته‌ سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپاوه‌.

پارتی سۆشیالیست هه‌وڵ ئه‌دات به‌یارمه‌تی کورده‌کان ئه‌م بابه‌ته‌ بکاته‌ بابه‌تی سیاسی رۆژ له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا.
پارتی چه‌پی سۆشیالیست کار بۆ ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ حکومه‌تی نه‌رویج به‌ ره‌سمی دان به‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا بنێت.
گروپی پارتی سۆشیالیستی چه‌پ پێڕه‌وی کاره‌کانی ئۆگۆت ڤاڵا له‌م بواره‌داو له‌بواری تردا که‌ په‌یوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌کات.


ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندامه‌ی پارتی چه‌پی سۆشیالیست ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن :


جێگری به‌رپرسی پارتی چه‌پی سۆشیالیست له‌ ئۆسلۆ، به‌رپرسی ئاڵنا. Ingunn Gjerstad 1.
سکرتێر له‌ یه‌کێتی ساندیکاکان له‌ ئۆسلۆ.

پرۆفیسۆری مێژووی هاوچه‌رخ له‌ زانکۆی ئۆسلۆ. ئه‌ندامی Knut Kjelstadl 2.
چه‌پی سۆشیالیست له‌ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ بۆ یه‌کسانیی ئیتنی،هه‌روه‌ها چالاکوانی بواری دژ به‌ گلۆباڵیزمه‌.

3. باقی تالیبولعیلم ئه‌ندامی رێبه‌رایتی پارتی چه‌پی سۆسیالیسته‌ له‌ ئاڵنا، ئه‌ندامی رێکخراوی
" ه‌ له‌ نه‌رویج.The Norwegian Non-fiction Writers And Translators Association (NFF)"
به‌رپرسی تیمی پارتی چه‌پی سۆشیالیسته‌ له‌ شاره‌وانی شێسمۆ، Trond Vatne4.
ئه‌ندامئ رێبه‌رایه‌تی گروپی شاره‌ونییه‌.

5. ره‌زا ره‌زایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ناوچه‌یه‌ له‌ گه‌ره‌کی ساگه‌نه‌، ئه‌ندامی ریبه‌رایه‌تی شاره‌وانی ئۆسلۆ بوو له‌ 2003/2007، به‌رپرسی پێشوو بوو له‌ گروپی هه‌ڵبژارده‌ی کاری نێونه‌ته‌وه‌یی.




چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
16-6-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە