کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسیارێکی گرنگ دەربارەی مان و نەمانی تاڵەبانی

Tuesday, 30/07/2013, 12:00








تاڵەبانی ئەکەسە قاڵ بووەکەی ناو سیاسەت پیاوە پڕلە نێھی و ئاڵۆزە کە , ئایا لەژیانداماوە یان وەفاتی کردوە ؟! ئەگەر وەفاتی کردوە بۆچی تائێستا لەلایەن کەس و کاری و سەرکردایەتی پارتەکەیەوە ئەوە ڕانەگەینراوە ؟ ئەگەر لەژیانیشدا ماوە ئیتر ئەو ھەموو نوقڵانیە چییە کەبۆمەرگی تاڵەبانی لێ ئەدرێن ؟ کێ بەمەرگی تاڵەبانی دڵخۆشەو کێش وەفاتی تاڵەبانی بەوەفاتی ئازیزێکی دەشوبھێنێت ؟
جەلال تاڵەبانی لەدوای دور کەوتنەوەی لەپۆستی تەشریفاتی سەرۆکایەتی عێراق بەھۆی نەخۆش کەوتنەکەیەوە تائێستا مان و نەمانی بەئاڵۆزی ماوەتەوەو لەم دۆخەدا ئەوە بوەتە نھێنیەکی گەورەو چەند کەسێک نەبێت کەس ئەوە نازانێت .

ئەگەر مام جەلال وەفاتی کردبێت ئەوە بەدەر لە ھەر گەمەیەکی سیاسی ئەبێت وەک ئەخلاقێکی ئینسانی و نیشتمانی ئەوە بۆخەڵکی ڕابگەیەنرێت ؟ چونکە یەکەم وەک مرۆڤ حەقی ئەوەی ھەیە کە بەو پەڕی شکۆمەندییەوە رێزی لێبگیرێت , دووھەم وەک کارەکتەرێکی سیاسی باڵا لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەبێت بەفەرمی ھاوڵاتیانی عێراق لەچارەنوسی سەرۆکەکەیان ئاگاداربکرێنەوە .

بەبڕوای من تائەم ساتەیش تاڵەبانی لەژیانداماوە ؟ چـــونکە ناکرێت کەس و کارەکەی ئەوەندە دڵ ڕەقبن لەگەڵ پیاوێکدا کە لەناو مێژوودا ھەمیشە ئامادەی ھەیە و ڕەوشتی کوردانە و مرۆڤ دۆستانەی کوردانە ڕێگەیان پێ نادات لەکاتی مردنیدا ئەو مەرگە لەخەڵک بشارنەوە و خۆیان و خەڵکی و لایەنگرانی تاڵەبانیش فری و بدەن .

تاڵەبانی ئەکرێت دوچاری نەخۆشیی یەکی بێ دەوا یان کەم دوا ھاتبێت و لەئێستا باری تەندروستی باش نەبێت ئەگەرنا دڵنیام تاڵەبانی لە پڕێکدا دەردەکەوێتەوە و ھەموو ئەوکەسانە توشی شۆک دەکات کە نوقڵانەیان بۆمەرگی تاڵەبانی ڵی دەدا !! بەڵام ئەوەی ئەوخەڵکە و ئەو نەیار و لایەنانەی تری سەرسامکردوەو کە بێ ھێوابن لەمانی تاڵەبانی لەژیاندا , بێدەنگی مەکتەب سیاسیی یەکەی یەکێتیە کە تائێستاش وەڵامێکی جدی گریمانەو گومانەکانی نەداوەتەوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە