مافه ڕه واکه ی گه لی کورد
Saturday, 26/03/2011, 12:00
به ڕێزان سڵاویکی شۆڕسگێڕانه، وه ک زۆربه مان ئاگادارین چه ند ڕۆژێک له مه وبه ر باڵوێزی پێشوی ئه‌مریكا له‌سودان ئاشكرای کرد که هیچ به‌پرسێكی هه‌رێمی كوردستان تا ئَستا به‌فه‌رمی داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان نه‌كردوه، تا ئه‌مریكا پشتیوای لیبكات وه هۆكاری سه‌ربه‌خۆبونی باشوری سودانیش ده‌گێرێته‌وه بۆ ئیراده‌ی به‌رزی هاوڵا‌تیان و داوای به‌پرسه‌كانیان.
تیم كارنی باڵوێزی پێشوی ئه‌مریكا له‌سودان ده ڵێت "هه‌ندێك تاكی كورد به دوای فۆرمێك له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه‌ن، به‌ڵا‌م هیچ ده‌سه‌لاتدارێكی كوردی ئه‌و داوایه‌ی نه‌كردوه.
قسه یه کی له م جۆره و له م کاته دا که ڕاپه ڕین چه ندین وڵاتی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی گرتوه ته وه به تایبه ت سوریا که پارچه یه کی ئه م کوردستانه ی داگیر کردوه و جوڵانه وه کانی کورده کانی تورکیا‌و هه ڕه شه ی هێزه نێوده وڵه تیه کان بۆ سه ر ئێران ده کرێت گرنگ تێی بڕوانرێن و بابه تی سه ربه خۆیی کوردستان بکرێته که مپه ینێکی گه وره بۆ ڕای جیهان.
ڕاپه ڕینی جه ماوه ری سلێمانی و هه ڵه بجه ی قاره مان و ده وروبه ری و هه روه ها به گشتی بێ هه ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و حزبه به ناو شۆڕگێره کانی هه رێمی کوردستان و بێ هه ڵوێستی دیموکرات و کۆمه ڵه و هه ندێک حزب و لایه نی تر وای لێکردنی که هه ستین به دروستکردنی چه ند لاپه ره و گروپێک له ڕێی ئه نته رنێت و فه یسبوکه وه تا بتوانین سود له م بارودۆخه وه رگرین و داخوازی سه ربه خۆیی کوردستان و گه ڕانه وه ی که رکوک و ناوچه دابڕاوه کان له ڕێگه ی ئه نته رنێته وه بخه ینه به ر دیدی چاودێران و جیهان تا ئه وانیش ئه و به هانه یان نه مێنێت که کورد داوای سه ربه خۆیی نه کردوه و ئیتر نه توانن کۆست و ته گه ره بخه نه ڕیی ئه م مافه ڕه وایه ی گه له که مان.
ئێمه ده زانین به ناو سه رکرده کانی هه رێمی کوردستان هیچ کاتێک نه یانویستوه که بابه تی سه ربه خۆ بونی کوردستان بخرێته به ر باس و لێکۆڵینه وه بۆ به دیهێنانی ئه و مافه ڕه وایه ی گه لی کورد و بگره ئه وان تاکه ڕێگرێک بون له سه ر ڕیی ڕزگاری و سه ربه خۆیی گه لی کورد به ڵام خه مساردیش به زۆرێک له تاک و گروپی خه ڵکی کوردستانه وه ده بینرێت له ئاست ئه م مافه ڕه وایه ی گه له که ی‌دا، بۆیه ئێمه لێره وه وه ک ئه رکێکی نیشتیمانی و دڵسۆزی به رامبه ر به گه ل و نیشتیمانه که مان و بێ به رامبه ر هه ستاین به دروستکردنی ئه م چه ند لاپه ڕه یه تا بتوانین به هه مومانه وه بره و گرنگی به م مافه ڕه وایه ی گه له که مان بده ین و بیگه یه نین به ئه نجام، به هیواین هه م‌و کوردیکی به شه ره ف و نیشتیمان په روه ر بێ جیاوازی خوازی پشتیوانی لێبکات.
ئه مه ش لینکی ئه و که مپه ین و ڵاپه ڕانه یه:
لاپه ڕه ی سه ربه خۆیی کوردستان
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_191404557563403&ap=1لاپه ڕه ی سه ربه خۆیی کوردستان
http://www.facebook.com/greatkurdistanلاپه ڕه ی که رکوک خاکی کوردستانه
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_149237165138682&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست