کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستگيركردنی گه‌وره‌ترين باندی له‌شفرۆشی له‌ هه‌ولێر، برای به‌رپرسێكی پاراستن سه‌رپه‌رشتی كردووه‌

Sunday, 22/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی گشتی له‌ هه‌ولێر كه‌ نه‌يويست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكريت، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو گه‌وره‌ترين باندی له‌شفرۆشی له‌ هه‌ردوو شاری هاچه‌رخی (هيران ستی و لاوان ستی) كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان هه‌ولێر و كه‌سنه‌زانه‌وه‌ دوای ئاشكرابونيان ده‌ستگير كراون، كه‌ سه‌رجه‌ميان ٣٧ سۆزانی و ١٢ گه‌نجی ده‌وڵه‌مه‌ند و نزيكه‌كانی به‌رپرسان تيايه‌ به‌شداربوون له‌ نێوانياندا (سيامه‌ند حالی) برای نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و به‌رپرسی پاراستن سه‌ڵاحه‌دين له‌ ده‌ستگيركراوه‌كاندا بووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ دوای لێكۆلينه‌وه‌ له‌ گشتيان به‌ هۆی سيامه‌ند حالیيه‌وه‌ گه‌نجه‌كانی ديكه‌ش ئازاد كران ته‌نها ئافره‌ته‌كان نه‌بێت!
ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستتێوه‌ردانی پاراستن بۆ ئه‌و بانده‌ تا سيامه‌ند ئازاد بكه‌ن ته‌واوی پيلانه‌كه‌ی ئاسايش شكستی هێناوه‌.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوو ٢٣ له‌ كه‌سوكاری به‌رپرسان له‌ هه‌ڵمه‌تێكی ديكه‌ ئاسايش له‌ نێو ئه‌و شاره‌ نويانه‌ ده‌ستگير كرابوون كه‌ خه‌ريكی له‌شفرۆشی بوون و، زياتر له‌ ٤٤ ماڵه‌ عه‌ره‌ب له‌و دوو شاره‌ وه‌ده‌ر نراون، به‌لام سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ بارزان قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی هێرشه‌ ڕه‌ش دوو له‌و به‌رپرسانه‌ی ئاسايش بوون كه‌ شه‌وانه‌ به‌ناوی پشكنينه‌وه‌ ئه‌وانيش خه‌ريكی ديارده‌ی له‌شفرۆشی بوونه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری دڵشادی حه‌سه‌ن نه‌جار كه‌ عه‌ميدی ئاسايشی گشتی يه‌وه‌ به‌رپرسی كارگيری ئاسايشی گشتی يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بارزان قه‌ساب و هيرشه‌ ڕه‌ش به‌ هۆی يوسف ی پاسه‌وانی نه‌وزاد هادی يه‌وه‌ له‌ شاری لاوان و هيران ستی كاری له‌شفرۆشيان ئه‌نجامداوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە