بۆ حەسەنە سور و هاوڕێکانی لەپەرلەمانی کوردستان
Sunday, 06/01/2013, 12:00
لەچەند ڕۆژی رابردودا رۆژنامەسێبەرەکەی پارتی(ڕوداو) دیدارێکی لەگەل جێگی سەرۆکی پەرلەمان (حەسەن سور) ئەنجام داوە ،دوای سەردانی کردنیان بۆ پەرلەمانی سوید ، کۆمەلێ ئاخافتنی دەربریوە بەگرنگی دەزانم لێرەوە هەندێ سەرنج بدەم . هاوکات هەلێکی باشیشە قسە و باس لەسەر هەندێ مەسەلەی تر پەیوەست بەوە بکەین و هاوکات بۆ بە دۆکۆمێنت کردنی زیاتری ئەو دۆسیەیە بەلام لەسەرەتادا دەلێم
١/ ئەم نوسینە درێژکراوەی باوەڕو میتۆدی کارکردنمە کەتا لەبریاری ڕێکخراوی چاودیری کوردۆساید/ چاکیش بووم بەو شیویەیە کارم کردوە (٢٠٠١ /٢٠١٠) وەک هەموو خەلک لەسەر مینبەرەکانی تێڤی و ونوسین دەلێ ئێمە دەبێ وەک جوەکان خەبات بکەین ، بەلام لەپراکتیکدا هیچ جولەکەیەک ناتوانێ سەرکردەو پەرلەمان و سەرۆک حکومەتێکی وەک ئەوەی باشوری هەبێ داکۆکی لەجەلادای کە راستگۆ بم لەگەل روفات و بنەمالەی قوربانی ویژدانی خۆم ئاسودە بکەم و دژی هەر دەسەلات و بەرپرسێ بم (کورد یان عەرەب سەدام و عەلی مەجید یان بارزانی و تالەبانی ، کارو چالاکی مەیدنی لەگەل ئیدانەم بەنوسین کردوە) هەرگیز بۆ یەک سات نەرمبونم لەگەل ئەو دەسەلات و بەرپرسانە نەزانیوە ، بەرمبەر داکۆکیە بەردەوامەکانیان لە تاوانبارانی گەلکوژی کورد و گرنگی نەدانیان بەبنەمالەی قوربانیان ، بە پێچەوانەی دەیان و سەدان کەس کەخۆیان پێ چالاکڤانی بواری جینۆسایدە! کەچی بوێری ئەوەیان نیە ، ئیدانەی چەندین دۆسیەی داکۆکی تاوانبارانی گەلکوژی وکورد بکەن وەک نزار خەزرەجی و سولتان هاشم و وەفیق سامەرائی و تارق رەمەزان یان قاسم ئاغا و عەباسی بایز ئاغا .... بکەن . بۆیە شانازی بەو هەلوێستانە دەکەم کەلەهەموو کەیسەکان دا کارو چالاکیم لەرسواکردنی داکۆکیەکانی پارتی و یەکێتی بینیوە وە رێکخراوی چاودیری کوردۆساید هۆکاری گەشەکردنی و جولانەوەی خەباتی جینۆساید هی ئەو هەلوێستانە بوو ... کەلەگەل چەند هاورێیەک بەو میتۆدە کارمان دەکرد ، بەلام ئیستا سەرباری داکۆکیە بەردەوامەکانی بەرپرسانی بالای باشور بەردەوامە بێ ئەوەی وەک چەند سالی ڕابردو هێچ کاردانەوەیەکی بەرامبەریان بکرێ ؟ لەکاتێکدا دەیان ڕیکخراوی داکۆکی لەقوربانیان هەیە ، باشترین نمونەش لەماوەی ربردود ا بەئاشکرا (بارزانی و تالەبانی و کۆسرەت رەسول) دۆسیەی جاشەکانیان داخست
٢. ئەرکی ئەخلاقی و میژویی منە کەراستیەکان بە خەلک بگەیەنین ، خۆشمان نەگونجێنین لەگەل ئەو کەش و هەوایە سیاسی و نوسینەی ئەمرۆ هەیە ، چونکە نوسین و هەلوێست و کارو چالاکی هەر بۆئەمرۆ نیە ، سبەش هەیە و دەبێتە میژوو، وەهەلسەنگاندنی بابەتی بۆدەکرێ کام روداو پێویستی بە چی بووە ، خەلک چی کردوە !؟ بۆیە ئەوەی ئەمرۆ بەتوندرەوی لێک دەدرێتەوە ،
سبەی دەبتە سەرەوەری ، وەک ئەو هەلوێستانەی سەرەوە کەباسم کرد لەسەرەتادا بەتوندرەوی لەقەلەم دەدرا ، بەلام ئەمرۆ ئەوەی ئەندامی چاکە شانازی پی دەکات. بۆیە ئەوانەی کەترسنۆک و لەرزۆکن ناویرن بە کاری ناپاکی و تالانی و داکۆکیەکانی پارتی ویەکیتی کەبەرٶژی روناک داکۆکی لەجەلادانی ئەنفال دەکەن ئیدانەیا ن بکەن و ، ئەو نوسینانەی ئێمە ناو دەنێن "جوێن دان" ، ئەوانە لەناخی خۆیان زۆر لەرزۆک دوڕون ، لەمالەوە وەک ئیمە قسە دەکەن ، بەلام کەدێنە دەرەوە لەبەر هەلپەرستی و ترسنۆکیان وشەکان ناخەنە سەر مالپەرو ڕۆژنامەکان.
٣/ ئیمە هەموو کارو چالاکیەکمان لەسەر گیرفانە بەتال و شەونخونیە زۆرەکانی خۆمان ئەنجام داوە لەکاتیکدا بودجەیەکی زەبەلاحی خەلکی کوردستان هەبوو کەمافی خۆمان بوو وەری بگرین. وەلێ قورخکراوە لەلایەن دوو بنەمالەوە دەیدەن بەو لایەنانەی کەرەخنەی جدیان لێ ناگرن . هاوکات هەموو ئیمپراتۆریە راگەیاندنەکانیان ئابلۆقەی راگەیاندنیان خستبوە سەرمان .لەهەموو کۆنفرنس وسیمنارەکانیان بایکۆتیان دەکردین ، هەولێکی زۆریان دا سویدیەکانمان لێ دور بخەنەوە ، بۆیە کۆی هەول و شەونخونیەکانی ئێمە گەلێ قورس ببو ، بەلام ئەم هەنگاوەیان زیاتر تەکانی پێ دەداین ، بۆیە (رقێکی پیرۆز) لامان دروست ببو کەبوار نەدەین ئەو دوو هێزە هیچ رۆل و کاریگەریەکیان لەناو ئەو دۆسیەیە لەولاتی سوید هەبێت . بەو هەموو ئازرو تەنیایە کەچی هەرسەرکەوتین . کەچی حەسەنە سوروگروپێک لەپەرلەمان هاتون پارەیەکی زۆی ئەو میللەتەش خەرج دەکەن و خۆیان کردۆتە دەم راستی دۆسیەکە و بێشەرمانە دەلێ (کاری ئایندەمان گەیاندنی ئەو دۆسیەیە بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان)!! بێ ئەوەی یەک تۆز شەرم لەخۆیان بکەنەوە ئاخر ئیوە چیتان بۆ ئەو دۆسیە کردوە تا ئاوا دێن خۆتان دەکەنە خاوەنی ؟ چی لەسەر دەزانن چۆن بوو و چۆن سەرکەوت ؟ من نالێم کارێکی خراپتان کردوە دەست خۆشیتان لەو پەرلەمانتارانە (کوردو سویدیەکان) کردوە بەلام دەبێ وریای ئاخافتن و قسەکانیشتان بن . چونکە دەبێ شەرم لەخۆتان بکەن کەلەژیر پالتان و لەناو پارتەکانتان ، دەیان تاوانباری گەلکوژی لەئاستی پلەی بەرزی سیاسی و حکومی و پەرلەمانی دا هەیە !؟دەبێ شەرم لەخۆتان بکەن ئیوە لەپەرلەمان و کۆسرەت رەسول و نێچیرڤان بارزانی و وەزیری شەهیدان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەلایەک پیرۆزبایی مەسەلەی جینۆساید ناسین دەکەن لەلایەکی تر ٢٤٦ سەرۆک جاش بریاری گرتنیان دەرچوە کەچی (بارزانی وتالەبانی وکۆسرەت رەسول) هەولی داخستنی دۆسیەکەیان دا بێ ئەوەی ئەو پەرلەمانە کارتۆنیە یان حکومەت و وەزارەت بتوانن یەک قسە بکەن !؟ بۆیە کەی پەرلەمانی کوردستان توانی خۆی لە(ئەنجومەنە کارتۆنیەکی هاوشیوەی راپەراندنی ئۆتۆنۆمیەکەی رژیمی بەعس) رزگار کرد و خۆت و سەرۆکی پەرلەمانەکەت لە هاوشێوەی سیروان جاف و یەحیا بەرزنجی رزگار و بوێر بون وەزیری ناوخۆتان بانگ هێشتی پەرلەمان کرد کەبۆچ نایان گرێ و ئیدانەی داکۆکیەکانی تالەبانی و بارزانی وەستان ، ئەوکات مافتانە سەردانی پەرلەمانی سوید بکەن وەک نوێنەری گەلی کورد خۆتان بناسێن ؟ بەلام ئیستا هەم کۆیلەن و هەمیش کەسمان نازانین ئەو کورسیەی لەسەری دانیشتون، هی دەنگدانە ساختە کاریەکانی پارتی و یەکێتیە یان پارە بەخشین و ترساندنی نان بڕینە کانە ؟
٤/ حەسەنە سور دەلێ پەرلەمانتارانی کورد لەسوێد رۆلەکی بەرچاویان بینی ..ئەم وتەیەی راستیەکی تیایە کەلەدواین دۆسیەدا رۆلیان تیا بینی ، بەلام بەداخەوە هەولی خەباتی ئەو پەرلەمانتارانە لەمینبەرەکانی راگەیاندن زۆر بێ بایەخ کرا و وتەیان بەدەمیان بەناراست بەخەلک دەگوترا بەتایبەتی لەلایەن مینبەرەکەی (یەکێتی) کە(ئازاد جوندیانی و نەوزاد لاوەند) وەک دوو راگەیاندکاری بەعس خەلکیان چەواشە کرد ، ئەوەندە بێ موڕال بوون ، هەولیان دا ئەو دەستکەوتە نەتەوەیە بێ بایەخ بکەن و لەکەسیتی جەبار ئەمین بدەن تا بۆ هەلبژاردانی داهاتوو دەرنەچێ ، چونکە لەروداوەکانی ١٧ شوباتدا هەلوێستی لەسەنگەری گەل بوو . لەرۆژگاری ئەمڕۆش ناتوانم رۆلی ئەو ٥ پەرلەمانتارە کوردە هەلبسەنگێنم کەبێویژدانیە ، وەک یەک سەیریان
بکرێ ، بەلام ئەم راستیەش هەیە ، هەمویان کارو خەباتیان بۆ سەرکەوتن و پاراستنی ئەو دەستکەوتە کرد کەپێیوستە دەست خۆشی و پشتگیریان لێ بکرێ
ئەو پەرلەمانتارانە پێویستە پشتگیرریان بکڕی نەوەک لەمیدیاکان هەوالی ناراست بەدەمیانەوە بکری
ئهم پهرلهمانتارانه له بری ئهوهی پشتگیرییان لێبکرێ، کهچی له میدیاکاندا درۆ به دهمیانهوه ههڵدهبهسترێت
هاوکات ئەوکاتەی ئەو دۆسیەیە لەپەرلەماندا باسی لێوهکرا و کۆنفرانس و کەمپینی واژوی بۆ کۆکرایەوە تا دوو جار درایە دەنگدان تەنیا یەک پەرلەمانتاری کورد (ئامینە کاکە باوە لەسالی ٢٠٠٨) لەپەرلەمان بوو ، گۆلان ئاڤچی لە سەرەتای ٢٠١٠ بوە پەرلەمانتار، ئەگەرنا ئیمە لەناوەراستی ٢٠٠٦ بەدواوە لەگەل ئەو پەرلەمانتارەسویدیانە خەریک بوین ، بێ ئەوەی یەک پەرلەمانتاری کورد بونی هەبێ لەوانە
بۆدیل سەبەلۆس بەرپرسی لیژنەید ەرەوەی پەرلەمان و پارتی ژینگەی سویدی
یاکوب یونسون بەرپرسی دۆسیە ی وکورد لەپارتی چەپ
ئولە هۆفمان بەرپرسی دۆسیەی کورد بەر لەیاکوب ٢٠٠٦
فرێدریک مالم بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لەپارتی خەلک
ئانیا یونسون کەئیستا سەرۆکی سەنتەر پارتیە بەلام ئەوکاتەی بەرپرسی لیژنەی دەرەوەی پارتی سەنتەر بوو هاریکارێکی بەردەوامی ئیمە بوو
ئەوانە سەرەتای هەنگاوەکەیان لەپەرلەمانی سوێد نا
هاوکات 5 پەرلەمانتار یاداشتیکیان سالی ٢٠٠٨ دابوە پەرلەمان کەجگە لەو ٣ پەرلەمانتارەی یەکەم مۆرگان لەسۆسیال دیموکرات و پەرلەمانتارێکی کریست دیموکراتیشی تیا بوو جگە لەچەندین پەرلەمانتاری تر کەهاریکارمان بوونە
بۆیە هەموو کارێک سەرەتاکەی گرنگە کەئیمە لەگەل ئەوانە ٢ کۆنفرانس و دەیان دیدار و گفتوگۆمان کردوە تاگەیەشتین بەو دەرەنجامە بۆهەنگاوی سێیەم ئەمەش لەرۆلی ئەو ٥ پەرلەمانتارانەی کورد کەم ناکاتەوە چونکە هەمویان لە ٢٠١٠ گەیشتونەتە پەرلەمان
بۆ ئاماژە پێنەکردن بە ڕٶلی ئێمەش لام ئاسایە ، چونکە پەرلەمان و حکومەت لەبەرامبەر ئەوکەیسە هەست بەبچوکی خۆیان بەرامبەرمان دەکەن ئەوان بە و هێزە یاسایی و راگەیاندن و مادیەوە ، هیچ ڕۆلەکیان نەبێ ، کەچی کۆمەلێکچ و کوڕی کورد، بۆیەکەم جاربەئیرادەو شەونخونی خۆیان بتوانن دوای ٢٢ سال لەدەسەلاتی کوردی بتوانن گەورەترین و یەکەمین
دەستکەوتی نەتەوەیی لەپەرلەمانێکی ئەورپی بەدەست بهێنن بۆیە ئاسایە لەشەرمەزاریدا باسی نەکەن
بۆیە بۆ مێژوو سەلماندمان کە
١/خەلکانێک دەتواننن دور لەئیرادەی دەسەلات بۆیەکەم جار توانیان دەستکەوتێکی نەتەوەیی نێو دەولەتی لەپەرلەمانێک بەدەست بهێنین ، کەئەمە لەمیژوی خەباتی دیبلۆماسی کورد دەگمەنە بەتوانای رەوەندی کوردی دەرەوەی دەسەلات ئەمە بکرێ
٢/شەرمەزاریەکی گەورەمان بۆدەسەلاتی کوردی تۆمار کرد کەئەوان هیچ ڕۆلیان تیا نەبوو .
ئەو دوو خاڵە هەموی چووە ناو لاپەرەکانی ،مێژوو بەهەزاران مینبەری تێڤێی وەک گەلی کوردستان و NRT روژنامە سێبەرەکەی پارتی (روداو) ناسڕیتەوە , ئەرکی منیشە بەخەلک بلێم . ناکرێ لەکوردستان دەسەلاتی کوردی جاش و ئەنفالچی پەروەر بێ و دژی خەلکانی خۆبەخش بن بۆئەو دۆسیەیە کەکار دەکەن کەچی بێنە سەر ئامادەکی دەستکەوتەکان لەهەندەرانیش بەناوی گەل و خۆیان وەک نوێنەربناسیننن .... وەک هەمومان دەلێن با وەک جولەکەکان بەمۆرال بین
هەندێ لێنک و زانیاری لەم بارەوە
زانیاری لەسەر سەرەتای دەستپێکردنی خەبات بۆ ناسینی ئەنفال بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوید
یەکەم داخوازی ئاراستەی سەرجەم پارتەکانی سویدمان کردوە لە ٢٠٠٦/٠٣/١٣
یەکەم دانیشتن لەپەرلەمانی سوید لەگەل گروپ نێتی کورد .سویدی لە ١٨/٠٥/٢٠٠٦5
یەکەم کەمپینی ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوید کە ٤٢ پەرلەمانتار و سێ پارت و سەرۆک پارت واژوی کرد
یەکەم کۆنفرانس بۆناسانندی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمانی سوید لە ٢٠٠٧/٠٥/٠٧ کەبوە هۆکاری پێشنیازدانی یەکەمین هەول لەمیژوی کورد بۆ ناسینی ئەنفال بەجینۆساید لەپەرلەمانی سوید کە ٥ پارت بەشداری تیا کرد و لە ١٣ /٠٦/٢٠٠٨ بوە گفتوگۆی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان بەداخەوە رەت کرایەوە
لەم٢ لینکەدا کۆمەلێ وێنەی مێژویی و بەلگەدا ر هەیە جگە لەپەیجەکەم لەدوای ١٥ ی مانگی نۆڤەمبەرەوە ەوە بەبەردەوام وێنە و زانیاریم بلاوکردۆتەوە بۆ بەلگەدای زیاتر بەو قسانە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست