دەنگ نادەم بە یەكیتی و بارتی
Monday, 18/05/2009, 12:00
كۆمسیۆنی بالای پێشمەركە دێرینەكان بە بێ ئەوەی هیچ ئاگاداری ژیان و گوزەرانی زۆربەی زۆری پیشمەرگە دێرینەكان بن بە ناوی ئەوانەوە دەنگ دەدەن بە لیستی كوردستانی من وەك بێشمەركەیەكی دێرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەر كەسێك دەنگ بدات بەم لیستە ئەوا بێ ویژدانی دەكات بەرامبەر خانەوادەی شەهیدان و كەلی كوردو گشت خەلك تەنانەت بێویژدانیشە لە گەل خودی خۆی ئێمە كاتی خۆی كە هەر هەستمان بەوە كرد میللتەكەمان بێویستی بە تێكۆشان هەیە بێ هیج دوو دڵیەك رێگای خەباتمان گرتە بەر بە بێ هیج دوو دڵیەك دڵی خۆمان خستە سەر لەپی دەستمان لە پێناو لە ناو بردنی زوڵم و ستەمی رژێمی ێدامی گۆر بەگۆرو فاشست هەر لە رێكخستنەوە تا بوونمان بە پێشمەركە پێی ناویت زۆر لەسەر ئەوە بدوێم كە جیمان دەكردوو جەند گیان فیدا بووین بۆ رزگاركردنی چین و تۆێژەكانی كۆمەڵەكەمان و رزكار كردنی میللەتەكەمان هەركیز لە هیج ئازاروو ماندوو بونێك نە دەسڵمینەوە وە نەدەترساین بە بێچەوانەوە ئەو رۆژانەی كە شتێكمان ئەنجام دەدا حەزمان دەكرد شتى گەورەو خەتەر بۆ ئێمە نیشان بكرایە بروا بكەن دەمان ووت خۆ ئەكەر شەهیدیش بووین لە كاروانی شەهیدان بە دەنكە بە سۆزو بە حەماسەكەی كاكە فەرهاد سەنكاوی دەجینە ریزی كاروانی شە هیدە سەربەرزەكانانەوەو ناومان لە مێژوو تۆمار دەكرێت چونكە مێژوومان لە خۆمان بێ بەرز تروبیرۆز تر بوو ---- زۆر شت هەیە ناكرێ هەر هەمووی بلێین بەڵام سەد حەیف و مەخابن دوای لێدانی زەنگی ئازادی بۆ گەلەكەمان چاوەرێی زۆر شتی گەورەمان دەكرد كە بیبینین شتی گەورە زیاتر مەبەستم ئەوەیە وامان دەبینی كە دوایی ئەم هەموو خەباتەی خۆمان و چینە كورد پەروەرەكەو شۆرشگیرەكەی میللەت بە باشترین شێوە ئەم حكومەتە خزمەت دەكات تاوەكو برینەكان سارێژ دەكات نەك بە پێجەوانەوە برینەكان زیاتر قوڵتر دەكات ئەم گەندەلییەی زۆربەی زۆری دەسەلات بە دەستەكانی ئیستا نازانم جۆن شەرم لە خۆیان ناكەن من ئێستا وەك بێشمەرگەیەكی دێرین دەڵیم خۆزگە شەهید بوام تاوەكو نەم دیبا برینمان و برینی میللەتەكەمان زیاتر قوڵتر دەكەن ێدامیەكان دوژمنی ئێمە بوون ئەی ئێوە؟!!! موسیبەتەكە ئەوەیە بەس نیە خێزانی شەهیدێكی وەك مامە ریشە بلێت من زۆر هەست بە ئازار دەكەم كە معاشی شەهیدانەكە وەردەكرم لەگەل معاشی خانەوادەی تحسین شاوەیسی بكوژی مێردەكەم معاشی بكوژی مامە ریشە زیاترە لە هی مامە ریشە وە هە ر دووكیشیان سەر بە یەك دەزگان ئەویش دەزگای شەهیدانە!!!!ئەی ئەمە گەندەلی نیە ئیمە كاتی خۆی هەولمان دەداو تێدەكۆشاین هاوارمان دەكرد برۆخیت رژێمی گەندەڵی بەعس ئێستاش دەبێ هاوار بكەین بلێین برۆخیت گەندەلی بارتی و یەكێتی جاریكیان لای هاورێیەكی پێشمەرگەی دێرین ووتم بریا سهدام هەر بمابوا ووتی ئەوە جی دەلێی ووتم هیوادارم بە هەڵە تێم نەگەی بۆ ئەوەی ئێمەش هەر پێشمەرگە بواین تا شەهید دەبووین ئەم وەزعەمان بە چاوی خۆمان نەدیبا پێكەنیو ووتی بریا هەر وابا ---------ّ!
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست