بەرهەم سالح....دیسان پێتدەڵێنەوە كردار شەرتە
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
بەناو سەرۆكى حكومەتە كارتۆنیەكەى هەردوو دەستەلاتى بنەمالەكەى بەرزانى و تالەبانى تەنها ژمێریارێكى بانكە و بەس.
ئەوەى سەرۆكى حكومەتە هەزەلیەكەى هەردوو بنەمالە لە بەردەم پەرلەمان باسى دەكرد لە چیرۆكى مێشوولە دەچێت وا بەهەوەستى خۆى هەموو ژمارەكانى كۆ و كەم و دابەش و جاران دەكرد و باسى بێكارى و باسى خۆشگوزەرانى جەماوەرى كوردستانى دەكرد. من دەلێم لە ئاخاوتن زۆر پاكن بەلام لە كردار پێویستیتان بە شەرتە چونكە كردارتان لەگەل ئاخاوتن و زمان زۆر جیاوازە ئەوەى بەرهەم باسى دەكرد هەركە باس لە پارە دەكرا دەیگووت پارەى خەلكە.
بەرهەم كە باس لە پارەى خەلك دەكات زۆر بە هۆشەوە نیەتى پاكانەى خۆى دەخاتە روو . كەچى لە كردار ئێمە نازانین ئەى ئەو پارانەى بلۆك دەكرێن لە بانكەكانى ئەوروپا و ئەمریكا پارەى كێیە (مال الشعب أو مال الهوا).
بەرهەم سالح منەتیشمان لەسەر دەكات كە سەرۆكى كارتۆنیە كەباس لە كارەبا دەكات دەلێت هەموو هێلەكانى تجاوزمان بریوە ئەى بۆچ 9400 ئەمپێرى خانوەكەى (نێچیرەوان بەرزانى) نابریت ؟ئەى كردار شەرت نیە؟.... بەرهەم باس لە مەلائیكەت دەكات و پاكانە بۆ ئاسایش و پۆلیس و پاسەوانەكانى ئەمنە زەردەكە دەكات .. ئەى شەهید گەرمیان مەلائیكەت نیە؟؟؟
بەرهەم باس لە خوێنى لاوان دەكات ...ئەى خوێنى ئەم لاوانەى كە لە سلێمانى بەناهەق رژاوە كارەسات نیە؟؟؟
بەرهەم سالح باس لە بێكارى دەكات ...كاك بەرهەم پێدەچیت جەنابت خەلكى ئەم هەرێمە نەبیت ...ئەى داواكارى جەماوەر هەموو لەسەر بێ كارى نیە؟
وا باشە بریارێكى مەردانە بدەیت و دەست لەكار بكێشیتەوە چونكە لە رۆژى یەكەمى دەست بەكاربوونت بنەمالەى بەرزانى ئیفلیجى بە ئێوە كردوە و ئێمە دەزانین كە تۆ هیچ بریارێكت لە دەستدا نیە چونكە ئەگەر شتێك لە دەستت بووایە ژوورى تابیەتیەكەى نێچیرەوانت وەردەگرتەوە لە ئەنجومەنى وەزیران كە تاكو ئێستا كلیلى ژوورەكە لاى ئەوە و بۆت نیە داواى بكەى .
برۆ ئەوەى ئێوە باست لێوە كرد زۆرمان گوێ لێ بووە وەك چیرۆكى مێشوولەكە وایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست