جیاوازی نێوان کۆیله‌کانی سه‌ده‌ی 19له‌ ئه‌مه‌ریکا و کۆیله‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ سه‌ده‌ی 21

Sunday, 07/02/2010, 12:00


ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ به‌نده‌، یان کۆیله‌ بون له‌ سه‌ده‌کانی ڕابردو، سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریکا به‌ پاره‌ کڕیان بون له‌ ئه‌فریقاوه‌ هینایان بون بۆ ئه‌مه‌ریکا و کردیان بون به‌ به‌نده‌ی خۆیان و به‌کاریان ده‌هێنان.
به‌لام بنه‌ماله‌ی بارزان زیره‌کانه‌ و به‌بێ پاره‌ و نرخ خه‌لکی خۆیان کردوه‌ به‌ کۆیله‌ و به‌هه‌موو واتاێک به‌کاریان ده‌هینن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌که‌یان.
به‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌ زۆر جاران سه‌رپێچیان کردوه‌ له‌ فه‌رمانی خاوه‌نه‌کانیان.
به‌لام کۆیله‌کانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ناتوانن بچوکترین سه‌رپێچی بکه‌ن له‌ فه‌رمانی بنه‌ماله‌ی بارزان که‌ خۆیان به‌ خاوه‌نیانن ئه‌زانن.
له‌ سالی 1734 ژنه‌ کۆیله‌ێکی ڕه‌ش پێست به‌ناوی مۆری جۆزف ئه‌نجه‌لیک که‌ خاوه‌نه‌که‌ی بڕیاری دا بیفرۆشی، ئه‌و کۆیله‌ ژنه‌ له‌ دژی بڕیاری فرۆشتنی ئاگری له‌ مالی خاوه‌نه‌که‌ی به‌ردا و ئاگره‌که‌ 46 خانوی به‌ یه‌کجاری سوتاند و دای ڕوخاندن، مالی خاوه‌نه‌که‌شی هه‌ردو ده‌ستی ئه‌و کۆیله‌ شێره‌ ژنه‌یان بڕی و ئاگریان تێبه‌ردا و سوتاندیان. ئه‌و ژنه‌ هه‌رچه‌نده‌ کۆیله‌ بو، به‌لام غیره‌تی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بو که‌ پێی خۆشتر بو بسوتێندرێ و کۆتایی به‌ژیانی بهێنرێ، ته‌نها ڕێگا نه‌دات خاوه‌نه‌که‌ی وه‌ک کالاێک زیاتر کڕین و فرۆشتنی پێوه‌ بکات.
به‌لام له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، له‌وپه‌ڕی پێش که‌وتن و ته‌کنه‌لۆجیاو به‌هێزی ڕاگه‌یاندن و میدیاکان و هۆشیاری گه‌لانی جیهان و نه‌مانی کۆیله‌یی له‌ هیچ کونج و که‌له‌به‌رێکی جیهان، که‌چی بنه‌ماله‌ی بارزانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ سیسته‌می کۆیله‌ کردن به‌هێزتر ده‌که‌ن و له‌ناو هه‌موو کۆیله‌کانی بنه‌ماله‌ی بارزانیش یه‌کیان تێدا هه‌ل نه‌که‌وتوه‌و هه‌لیش ناکه‌ویت که‌ غیره‌تی ئه‌و ژنه‌ کۆیله‌ی هه‌بێت و ده‌ست له‌ ژیانی کۆیله‌ بون هه‌لگرێ و زیاتر له‌سه‌ر خۆی قه‌بول نه‌کات به‌و شێوه‌ داگیر کاریه‌ی بیرو هزرو عه‌قل و ڕاده‌ربڕین کۆیله‌ بکرێن و مێگه‌ل ئاسا به‌کاریان بهێنن.
بنه‌ماله‌ی جاشوا جان وارد له‌ سالانی 1850 / 1860 زیاترین کۆیله‌یان هه‌بونه‌ که‌ ژماره‌یان نزیکه‌ی 1092 هه‌تا 1131 به‌نده‌ بونه‌، زۆر جاران به‌نده‌کان خۆیان داوه‌ته‌ یه‌کترو ڕێگایان نه‌داوه‌ خاوه‌نه‌کانیان ئیشی زیادیان پێ بکه‌ن یان زیاد له‌ پێویست بیان چه‌وسێننه‌وه‌.
به‌لام ئێستا سالی 2010 یه‌ و کۆیله‌کانی بنه‌ماله‌ی بارزانی زیاتر له‌ 60 ساله‌ نه‌ک هه‌ر نه‌یان توانیوه‌ خۆیان یه‌ک بخه‌ن و وه‌ک ئه‌ندامێکی ئازادی پارتی دێموکراتی کوردستان بیر بکه‌نه‌ و بزانن بۆ وا به‌ناوی خه‌باتی ئازادی خوازی و دێموکراسی به‌ کۆیله‌ کراون؟ به‌لکو نه‌یان توانیوه‌ ڕۆژێک له‌ڕۆژان ته‌نها ڕه‌خنه‌ێکیش ئاراسته‌ی خاوه‌نه‌کانیان بکه‌ن و لێیان قبول بکرێت.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ، چه‌ند پسیارێکه‌ ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان ئه‌زانن و هه‌تا ئێستا خۆیان نابینن و هه‌ست به‌ کۆیله‌ بونی خۆیان ناکه‌ن و ڕه‌نگ و ده‌نگیان له‌ خانه‌ی کۆیله‌ بون ده‌رناچێ، پرسیاره‌کانیش ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ئایا ئێوه‌ ئه‌زانن بۆچی چونه‌ته‌‌ ناو ڕێزی ئه‌و حیزبه‌ و خه‌باتتان له‌ پێناو کێ و چی دا کردوه‌؟

ئایا ئێوه‌ ئه‌زانن ماناو ئه‌ڕکه‌کانی ئه‌ندام بون له‌ هه‌ر حیزبێکدا یان مه‌کته‌ب سیاسیێکدا چینه‌ و بۆ چینه‌؟

ئه‌رێ به‌ڕاستی ئێوه‌ له‌پێناو خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی کورد چونه‌ته‌ ناو ئه‌و حیزبه‌و پله‌ی ئه‌ندامێتی و وه‌رگرتوه‌، یان ته‌نها بۆ پێ گه‌یاندنی بنه‌ماله‌ی بارزانی و به‌کۆیله‌ کردنی خۆتان و هه‌ولدانتان بۆ ئه‌وه‌ی تا بۆتان بلوێ خه‌لکی کوردیش وه‌ک خۆتان کۆیله‌ بکه‌ن و بیخه‌نه‌ ژێر ڕکێفی بنه‌ماله‌؟ ئه‌وه‌ی به‌ کۆیله‌ بونیش ڕازی نه‌بو، تیرۆری بکه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن و له‌ گه‌رتوخانه‌کانی تایبه‌تی بنه‌ماله‌دا دایان ڕزێنن؟

ئایا ئه‌توانن ڕۆژێک له‌ڕۆژان خۆتان تاقی بکه‌نه‌وه‌ و ته‌نها یه‌ک ڕه‌خنه‌ له‌ که‌سێکی خێزانی بنه‌ماله‌ی بارزانی بگرن؟ بێگومان نا‌.

ئایا ئێوه‌ی کۆیله‌ ئه‌ندام ئه‌زانن ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ئه‌یکه‌ن خیانه‌تێکی بێ هاوتایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خاک و نیشتیمان و ناموس و شه‌ڕه‌ف و ویجدانی خۆتان و نه‌وه‌کانتان و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد؟

ئایا له‌و هه‌مو ئه‌ندامانه‌ی هه‌یه‌، هیچ که‌سێکی لێوه‌شاوه‌ یان شایانی ئه‌وه‌ نیه‌ ته‌نها جارێک خۆی هه‌لبژێری و سه‌رکردایه‌تی پارتی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌ به‌رێ، که‌ له‌ خێزانی بنه‌ماله‌ نه‌بیت؟

ئایا ئه‌و ئه‌ندامه‌ کۆیلانه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی ناوبراو شه‌رم نایان گرێ که‌ سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یان ئه‌وده‌ست ئه‌و‌ده‌ستی پێ ئه‌کرێت له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ ڕێز لێنانیش بێت، پسیاریان پێ بکرێت؟

من بۆیه‌ ڕوی پسیاره‌کانم له‌ ئه‌ندامانی پارتی دێموقڕاتی بنه‌ماله‌ی بارزانه‌، چونکی خه‌لکانی چاو کراوه‌ و هۆشیاری گه‌لی کورد زۆربه‌یان ئه‌زانن که‌ مه‌سعود بارزانی مێشکی ئه‌وه‌نده‌ گیرۆده‌یه‌ به‌ بیری ته‌سکی بنه‌ماله‌یی و خێله‌کی که‌ هه‌رگیز نه‌ له‌ توانای دا هه‌بوه‌و نه‌ ئه‌ش توانێت که‌ جێگای بیر کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی به‌ کرده‌وه‌ و ڕاست گۆی هه‌رێمی کوردستان بێت، سه‌رۆکێک بێت که‌ جیاوازی له‌ نێوان خه‌لکانی لادێی بارزان و لادێکانی گه‌رمیان و ئه‌ندامانی خێزانی بارزان و هه‌موو هاولاتیانی هه‌رێمی کوردستان نه‌کات، سه‌رۆکێک بێت که‌ خۆی له‌ بیری خێله‌کی و شێخایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی ڕزگار بکات و هه‌رده‌م به‌ چاوێکی یه‌کسانی و شارستانی و زانست په‌روه‌رانه‌ ته‌ماشای هاولاتیانی بکات، سه‌رۆکێک بێت که‌ هێزی میلیشیا و کوتله‌بازی و هێزی بارزان و هێزی تایبه‌ت و ‌هتد... تێک بشکێنی و ڕێگا بۆ حکومت خۆش بکات که‌ هێزێکی یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ و نیزامی و یاسا پارێزو گه‌ل پارێز پێک بهێنرێ!!!!

ئایا له‌ هه‌مو کوردستان پیاوێکی ئه‌وه‌نده‌ دلسۆزو زانای تێدا نه‌بو که‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ بێت له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی و نێچیروان بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا بکات؟

یان ئه‌و بنه‌ماله‌ خۆپه‌رسته‌ ڕێز بۆ که‌سیتر دانانێن و بڕواش به‌که‌س ناکه‌ن که‌ له‌ خێزانی خۆیان نه‌بیت؟
ئه‌گه‌ر وایه‌، ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتوه‌ که‌ گه‌لی کورد شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی چینی چه‌وساوه‌و چالاک و فیداکارو پڕ له‌ سۆفیگه‌ری گه‌ل و نیشتیمان به‌ر‌پا بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی و خێله‌کی و خۆپه‌رستی و کۆیله‌ کردن تێک بشکێنن و سیسته‌مێکی ئه‌نجومه‌نی و یه‌کسان و ماف پارێز پێک بهێنن؟
له‌ سالی 1863 ئه‌بره‌هه‌م لینکن سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بو، که‌ وه‌لاتی ناوبراو نزیک ده‌بوه‌وه‌ له‌ سێیه‌مین سا‌لی شه‌ڕی ناوخۆی خوێناوی، له‌وکاتی بڕیاری دا که‌ هه‌رکه‌سێ کۆیله‌ی له‌ لای خۆی ڕاگرتوه‌ ده‌بێ ئازادی بکات، له‌و ڕۆژیه‌وه‌ کۆیله‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا ئازاد کران و زیاتر یاسا ڕێگای نه‌دا مرۆڤ کۆیله‌ بکرێن.
ئایا ده‌بێ له‌ناو کوردیش ئه‌بره‌هه‌م لینکنه‌ک په‌یدا ببێت و کۆت و زنجیر له‌ ملی کۆیله‌کانی بنه‌ماله‌یی دامالێ وسیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خۆپه‌رستی تێک بشکێنێت و یاساو ڕێسا و دادپه‌روه‌ریه‌کی یه‌کسان و ماف پارێزو ئاشکراو شه‌فاف دابمه‌زرێنێ؟ هه‌رگیز بڕواناکرێ.

ته‌نها چاره‌سه‌ری ئازاد بون له‌ده‌ست ئه‌و سیسته‌مه‌، تێک شکاندنی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیه‌ و دامه‌زرانی سیسته‌مێکی ئه‌نجومه‌نییه‌.

له‌وانه‌یه‌ چه‌ند که‌سانێک هه‌بن بلێن ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ ده‌یکات، شێوه‌ێکی خۆپه‌رستی و دکتاتۆریه‌، به‌لام کۆیله‌ کردنی خه‌لکانی ژێرده‌ستیان نیه‌، به‌لام من له‌ دله‌وه‌ پێم خۆشه‌ به‌ جه‌سته‌ کۆیله‌ بکرێم نه‌ک کۆیله‌ی فیکری و ڕاده‌ربڕین بکرێم و هه‌مو کارێکم پێ ئه‌نجام بدرێت به‌ناوی کوردایه‌تی و دێموکراسی، که‌چی له‌بنه‌وه‌ هه‌موی ساخته‌و ته‌زویر بێت.
له‌وانه‌یه‌ هنده‌ک بۆ چاو پۆشین له‌ ڕاستیه‌کان بلێن نوسه‌ری ئه‌و لاپه‌ڕه‌ زۆر که‌رب و کین له‌ دله‌ له‌و بنه‌ماله‌، به‌لام خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست و کورد په‌روه‌ر دلنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ و سوێند به‌ خاکی پیرۆزی کوردستان ده‌خۆم که‌ ڕق وکینه‌م له‌ هیچ که‌سێکی کورد نیه‌، به‌لام ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونانه‌ و زولم و زۆرداری و قه‌بول کردنی سیسته‌می کۆیله‌یی، شه‌وو ڕۆژ ئازاری دل و ده‌رونم ئه‌ده‌ن و له‌ ناخمه‌وه‌ ئاهو حه‌سره‌ت هه‌لده‌کێشم بۆ ناهۆشیاری و مایه‌پوچی ئه‌و خه‌باته‌ی ده‌یان ساله‌ به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی و دێموکراسی و یه‌کسانی و دابین کردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ڕێکرا و چینی چه‌وساوه‌ی کورد توشی داوی سیسته‌می خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌سی و بنه‌ماله‌ په‌رستی بوه‌و خه‌ریکه‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕێگای ئازادیخوازی و ته‌بایی و یه‌کسانی وون ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە