لە گروپی ئەفسەرانی سلێمانی سەربە هێزەكانی 70 ەوە
Saturday, 10/12/2011, 12:00
بۆ
سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بۆ هەموو لایەنە سیاسیەكان
بۆ ڕای گشتی و دڵسۆزانی نیشتمان
سڵاو
ئێمە وەكو گروپی ئەفسەران و پێشمەرگە تایبەتەكانی فەوجە تایبەتەكانی(1,2,3)كۆسرەت ڕەسوڵ و (4) ی عومەر فەتاح و (5)ی پارێزگاری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و (6)ی تایبەت بە دەزگای دژە تیرۆری (ی.ن.ك) كە پێشتر هەموو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی سلێمانی بووین و دواتر بە فەرمانێكی حیزبی هەموو خراینە سەر فەرماندەیی هێزەكانی (70)ی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا هەڕەشەی مانگرتن و وازهێنان لە دەوامی ڕۆژانەی خۆمان ئەكەین لە یەكە سەربازیەكانی خۆماندا لە بەرامبەر زیادنەكردنی موچەكانمان لەكانێكدا كە چەندین مانگە سەر بە هێزەكانی (70)ین ئێستا بێ بەشمان ئەكەن لەو زیاد كردنەی كە وا بڕیارە كە مانگی 12ی ئەم ساڵ خەرج بكرێت بۆ یەكەی (7))ی یەكێتی لە سلێمانی و (80) ی پارتی لە هەولێر ,لەلایەكی تریش لەبەرامبەر دواكەوتنی بەرزكردنەوەی پلەكانمان لە وادەی یاسای خۆیدا و خراپی خواردن و جل و بەرگ و زۆری دەوامی ڕۆژانەمان كە هەریەكێك لەم فەوجانە زۆرترین هاتوچۆمان پێ ئەكرێ لە خزمەتی كوڕ و بنەماڵەی بەرپرسانی یەكێتی لە نێوان شارەكانی(سلێمانی,هەولێر,كەركوك,بەغداد) و هێنانەوەی كەل وپەل و جانتای بەرپرسان لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی لەبەرئەوەی ناتوانن لە ڕێگای فڕۆكەخانەی بەغدادەوە بیگەیەننە سلێمانی, داوا لە هەموو خەمخۆران و دڵسۆزانی كوردستان دەكەین پشتیوانمان بن و بە هەموو لایەك هەوڵ بدرێت لە كۆیلایەنی بن دەستی حزب و بەرپرسان ڕزگار ببین و ببین بە پێشمەرگەی كوردستان و بگەین بە مافی قانونی خۆمان : ئێمە هەمیشە خۆمان بە پێشمەرگەی گەل و نیشتمان زانیوە:
لەگەڵ ڕێزمان دا
گروپی ئەفسەرانی هێزەكانی 70
سلێمانی 8-12-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست