به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی سووکایه‌تیپێکردنی ئه‌ردۆگان به مه‌سعود..سه‌یر بکه‌ن..
Sunday, 03/04/2011, 12:00
دیاره هاتنی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر ،کاریکی دیپلۆماسی هاوسه‌نگ نه‌بوو ، به‌ڵکو ده‌کرێ بووترێت کاریکی بازرگانی سیاسی بوو که هه‌ردولا واته ئه‌ردۆگان و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئالۆگۆڕی قازانجی سیاسیان تێدا ئه‌نجامدا.
هه‌ردولا له ته‌نگژه‌ی قووڵدان ، ئه‌ردۆگان به هۆی هه‌ڵبژاردنی دادێی حوزه‌یران له باکوری کوردستان و تورکیا، ویستی په‌یامیک به کورد بدات که ئه‌وه‌تا من کێشه‌م له‌گه‌ل کورد نییه به‌ڵکو کێشه‌م له‌گه‌ڵ PKK یه ، مه‌سعودیش به هۆی ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی که هه‌رێمی کوردستان تووشی هاتووه و ده‌سه‌لاته‌که‌ی رۆژانه‌شکستی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ده‌چنیته‌وه ،بۆیه بۆ ئه‌ویش له کاتوساتێکی ئاوادا ئه‌م سیناریۆیه گرنگ بوو ، تا به رای گشتی کوردستان بڵێت: ئ
ه‌وه‌تا تورکیا که ئه‌وه‌نده دوژمنی کورد بوو توانیمان بیهێنینه کوردستان!. مه‌سعود ده‌یه‌وێت به خه‌لکی کوردستان بڵێت: ئێوه رێزم لێ ناگرن و به‌شکستخوادوو و فاشیلم داده‌نێن، که‌چی ئه‌وه‌تا خه‌لکی ریزم لی ده‌گرێت.
هه‌ردولا ئه‌ردۆگان به ئاگاییه‌وه به‌لام به‌ناچاری ، مه‌سعودیش به‌بێ ئاگاییه‌وه ، ته‌نازولیان بۆ یه‌کدی کرد ، دیاره ئه‌ردۆگان له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی خۆی وه‌ک که‌سێکی بلند و خاوه‌نی هیزێکی زۆر و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌ست نیشانده‌دا ، بۆ ئه‌و ناچارییه‌کی هه‌لبژاردنه که ئیمڕۆ PKK وایکرد ته‌نازول بۆ سه‌رۆک خێڵێکی وه‌ک مه‌سعود بکات و بێته‌لای. هه‌رچی مه‌سعوده ، به‌لایه‌وه گرنگ نییه چه‌نده سووکایه‌تی له‌لایه‌ن بیگانه‌وه پێده‌کرێت ،خاوه‌ن سایکلۆژییه‌تی که‌سیتی تێکشکاو و بێ رێز به‌رامبه‌ر به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه ، گرنگ نییه له ماوه‌ی ئه‌و 3 سه‌عاته ئه‌ردۆگان چه‌نده سووکایه‌تی پێ‌کرد ، گرنگ ئه‌وه‌یه وه‌ک خزمه‌تکارێک و کۆیله‌یه‌ک هه‌میشه به روویدا پێبکه‌نێت و، له ئاهه‌نگێکی سووکایه‌تی پێکردن به‌زۆر گۆرانی تورکی گوێلێرابگرێت!.
له‌م به‌ڵگه‌ی خواره‌وه که،فیلمێکی یه‌ک خوله‌کییه ده‌شێ ده‌یه‌ها سووکایه‌تی پێکردنی ئه‌ردۆغان بۆ مه‌سعود و له‌میانی ئه‌و گوله‌سه‌رۆکه‌شه‌وه به کوردی کرد ، ببینرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره مه‌به‌ستمانه ئه‌و سه‌رنجه‌یه که له نیو خودی فیلمه‌که تێبینمان کردووه، ئه‌ویش له کاتی ئاخافتنی گه‌وره نه‌فامیکی وه‌ک مه‌سعود ، ئه‌ردۆگان ئامیری وه‌رگێران له گوێ ناکات ، که ئه‌مه‌ش دوو شیمانه‌ی یه‌ک له‌وه‌ی دیکه گرنگتر ده‌سه‌لمێنیت:
1- ئه‌ردۆگان به‌لایه‌وه گرنگ نییه که‌سێکی وه‌کو مه‌سعود چی ده‌ڵێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ خۆی چی ده‌ڵێت ، قسه‌کانی مه‌سعود له خویندنه‌وه‌ی که‌سێتییه‌کی لاواز بۆ ئه‌ردۆگان زانراوه چی ده‌ڵێت ، بۆیه گوێگرتن له مه‌سعود گوێز ژماردنه بۆی.
2- شیمانه‌ی دووه‌م ، ئه‌وه‌یه که پرۆتۆکۆڵی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ئه‌ردۆگان له ئه‌لفه‌وه تا نوون! ،له‌لایه‌ن خودی نووسینگه‌ی خۆیه‌وه دارێژراوه ، ته‌نانه‌ت ئاخافتنه‌کانی مه‌سعودیش نووسراوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌کراوه ده‌ستی مه‌سعودی تیانییه ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره بێ هه‌ڵه و لادان له ده‌قی ئاماده‌کراوه‌که بیخوێنێته‌وه.
ره‌نگه له قه‌ڵه‌مزه‌رده‌کانی بیانه‌وێت پاساو بۆ به‌کارنه‌بردنی ئه‌ردۆگان بۆ ئامیری وه‌رگێران بگه‌رێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆگان حه‌ساسیه‌تی به‌و ئامێرانه هه‌یه بۆیه به‌کاری نابات ، به‌ڵام هه‌ردوای ئه‌و زیاره‌ته‌ی بۆ هه‌ولێر ، سه‌فه‌ری له‌نده‌نی کرد و له‌وێ ئامیری وه‌رگێرانی به‌کار برد .
له داڤۆسیش کاتێ سیناریۆکه‌ی له‌گه‌ڵ پێریز نمایش کرد و به‌رگری له تیرۆری حه‌ماس کرد ، له‌وێش ئامیری وه‌رگێرانی به‌کار برد..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست