کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك درەنگوەخت بۆسەرپەرشتیارێكى بێخەبەر(كازم دەباغ) !!

Tuesday, 02/11/2010, 12:00



ماوەیەك پێش ئێستا ئەم بابەتەم بۆڕۆژنامەى ئاوێنە نارد بەڵام لەبەر خەمسارى دییان وباوەڕنەبوونیان بەئازادى ڕەها وهۆكارى دیكە پشت گوێ خرابوو, بۆیە منیش بڕیارم دا كەڕێگایەكى دیكە بۆ بلاوكردنەوەى بدۆزمەوە ئەویش ڕۆژنامەى ئامانج بوو,ئەم وەلامدانەوەیەش تەنها لەبەرئەوەى كەبێدەنگ نەبین لەئاست ووتەى بێسەروبەر وناواقیعى وناڕاستى دا , لەژمارە (135) ڕۆژنامەى ئاوێنەدا كەسێك بەناوى "كازم عومەر تباغ "هەڵوەستەیەكى لەسەر بابەتێكى من داوە بەناونیشانى (مامۆستا وسەرپەرشتیارى پەروەردەیى) وچەند تێبینیەكى واقیعى !! لەسەر بابەتەكەى من هەبووە كەلێرەدا منیش بەمافى خۆمى دەزانم كەوەڵامى بدەمەوە , سەرەتا شاعیرى گەورەى گەلەكەمان "قانع " بەووتەیەكى زۆر جوان ئامۆژگارى یەكێك لەكوڕەكانى دەكات ودەڵى (ڕۆڵە لافى فەیلەسوفى هەرگیز لێ نەدەى بەدەم) ,ئەم ووتەیەى قانیع ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كەپێویستە مرۆڤ لەشتەكان تێبگات وشارەزابێت ئەنجا دەربارەیان قسەبكات ,ناكرێ ئێمە خۆمان بەهەموو شتێكدا هەڵشاخێین وبێ ئەوەى شتێك دەربارەیان بزانین ,بۆیە زۆرجار ڕۆشنبیرەكانى ئێمە تووشى كوێربوونێكى ئەبەدى دەبن وبەهەزارەها فیشەك دنێنە تاریكستانەوە ,وەك ئەوەى كابراى هەولێرى كەئاگاى لەڕەتى ڕووداوەكان نیە چ لەگەرمیان وچ لەكوردستان بێ ئەوەى شارەزا بێت لەدۆخى پەروەردە وئیدارەى یەك قوتابخانەكانى گەرمیان یەكسەر خۆى لێمان دەكا بەپەیامبەرێكى ئاسمانى ودەڵى ووشەى حەق لاى منە,بەداخەوە گرفتى كەسى ناشیاو بۆ شوێنى شیاو زۆربەى دام ودەزگاكانى ئێمەى گرتوەتەوە هەمانە لەخۆیەوە بووەتە پاشاى زانست وبەناوى هەزارەها كەسەوە تەسریح دەدات ,زۆر بێ ئاگایانە قسە لەسەر واقیعى پەروەردەى وخوێندنى ئێمە دەكات ,ئەو حكومەتەى كەئەو ناوى دەبات وپێوایە لەسایەى دا ئارامى وگەشەكردن باڵى بەسەر هەمووان دا كێشاوە لەهەمان كاتدا پڕە لەبەرپرسى گەندەڵ وسەرپەرشتیارى وورگن كەتەنها بەگەدە وهەوەس بازى ومەست وعاتیفى بیر دەكەنەوە !هەرئەمانەن وایانكردووە كەشێر پەنجەى گەندەڵى سەرجەم دام ودەزگاكانى گرتوەتەوە وبەردەوامیش لاف وگەزافى بێسەروبەر لێدەدەن .
لەڕاستیدا من چەند تێبینیەكى ووردم لەسەر ئەو كەسایەتیە هەولێرییە هەیە ,پێشەكى دەست خۆشیەكى گەورەى لێدەكەم كەبابەتكەى منى خوێًندووەتەوەو سەرنجى ڕاكیبَشاوە وكاریگەرى كردووەتە سەر هەست وئەخلاق ودەروونى وخۆى پێڕانەگیراوە وبۆچوونەكانى خۆى خستووە تە ڕوو ,چونكە من دەمێكە شت دەنووسم كەهەر ئەوە مابوو بڵێم مانگا هێلكە دەكات تەنها لەبەرئەوەى سەرپەشتیار ومامۆستا دڵسۆزەكانى تۆ بەخەبەر بێنەوە! بەڵام باش بوو ئەمجارە تۆ لەخەوى غەفڵەت ڕاچڵەكاى كەچى بێخەبەرانە ووتەكانت ئاوەژوو كرد ,بابەتى پەیوەندى نێوان مامۆستا وسەرپەرشتیارى پەروەردەى وئەرك ومافى سەرپەشتیار وپلاندانان ومەسەلەى مافى مامۆستا هەستیاترین بابەتى ئەمڕۆیە بەبۆچوونى من , كەچى هیچ كەسێك لێى ناپرسێتەوە ,سەرەتا كاكى هەولێرى سەرپەشتیارى وەك فریشتەیەكى ئاسمانى وخواوەندێك شوبهاندووە ,بەو پێى كەسەرپەشتیار ناكرێ بێڕێزى بەرامبەرى بكرێ چونكە لەبۆچوونى ئەودا كەسێكى موقەدەسە وبەدەستكارى كردنى یاخود بەقسە لەسەر كردنى گوناهێكى گەورەیە!!بەڵام من دەڵێم كاتێك هەر سەرپەرشتیارێكى پەروەردەیى وەك مرۆڤێكى سادە وهاووڵاتیەكى سەرشەقام بەڕوویەكى خەندە وپێكەنیناوییەوە ڕوویان كردە خوێندنگاكان ,وپاشان لەو پرسیارە تەقلیدى وكلاسیكیانە وازیان هێنا كەبەردەوام مامۆستاى پێ ئیحراج دەكەن ئەوا بێگومان من یەكێكم لەوكەسانەى كەسەرپەشتیار دەخەمە سەر تاجى سەرم ,بەڵام من بەخوێنەران ومامۆستایان دەڵێم ئایا هیچ سەرپەشتیارێك هەیە ئەوانەى سەرەوە جىً بەجێ بكات ؟بێگومان سەد دەر سەد نەخێر ,ئیدارەى هیچ مامۆستایانێك نیە لەگەرمیان وكوردسیتان دا كەبە هەواڵى هاتنى سەرپەرشتیار(موشەڕیفێك)نەشڵەژابێت ,ئیدارە وهیچ ماۆستایەك نیە كەلەگەڵ هاتنى سەرپەرشتیاردا لەدۆخى ئاسایى وسروشتى خۆى بێت , ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كەسەرپەرشتیاران وەك كەسێكى عەسكەرتارى وهیتلەرى دێن ولەترسیشدا قەت بەتەنها نایەت نەوەكو مامۆستایەك تیرۆریان بكات !!
سەبارەت بەدەفتەرى پلان من لێرەدا یەك ووتەى پوخت وكاریگەرم هەیە ئەویش بەكورتى وبەكوردى پێى دەڵێم كاتێك ئێمە وەك سیستمى پەروەردە سنورێكمان یاخود هەرنەبێت یاسایەكمان دانابۆ ئەو شاڵاوە پشووە ومەراسیم وئاهەنگە بێ بەرنامانەى دەوام دانا ,یاخود ئەو ووتە بێسەروبەرەى مامۆستایان نەهێلدرێت كەدەڵێ"بین عگلتین عگلە" لەلایەك وژیانى مامۆستامان لەڕووى ئابورى ومادی وشەخسیەتەوە بەرەو چاكتر برد لەلایەكى تر ئەوا بێگومان دەڵێم ئێمە ئێستا پبێویستیمان بە پلانەكەى جەنابتە لەبوارى پەروەردەدا.
باس لەسەردانى سەرپەرشتیاران دەكات ودەڵێ ئەگەر سەرپەرشتیارێك مانگانە كارى مانگانەى پێشكەش بەیەكەى سەرپەرشتیارى نەكات ولەسەردانەكەى كەمتەرخەم بێت ئەوا لێپێچنەوەى لەگەڵ دەكرێت !منیش دەڵێم ئاى كە لەواقیعدا وانیە ,ئێمە سەرپەرشتیارمان هەیە لەگەرمیان كەساڵێك زیاترە نەك تەنها سەردانى شوێنى مەبەستى نەكردووە بەڵكو سەلامى خواشى بۆ نەناردووین ودواتر ستایشیان كردووە .
سەبارەت بەدەست خۆشى ئەوا دەمەوێت دووبارە جەخت لەسەر ئەوە بكەمەوە كەزۆربەى سەرپەرشتیارەكان پێش ئەوەى دەست خۆشى لەمامۆستا بكەن ولێى بپرسن چ دەكەى وچ ناكەى وبارودۆخت چۆنە ؟یەكسەر هێڕشێكى توند دەكەنە سەرى ولەهەموو سەركەوتنێك دایدەماڵن !ئەوەشى كەئەو ناوى دەنێت سوپاس پێزانینى ساڵانەى بۆدەنووسرێت وپلەى نایابى پێدەبەخشرێت چگە لە ووشەى خەڵەتاندنانە ومنالانە نەبێت هیچى دیكە نیە ,مامۆستایەك كەتابینا قا قاى ڕۆچووەتە نێو بێ شوێنى وبێ پارەى ودەردەسەرى چ لەووشەى سوپاس وپێزانینى ساڵانەى پەروەردەبكات !.
كاكى هەولێرى دیسان لەچەند پەرەگرافێكى دیكەدا تووشى نەخۆشى تێنەگەیشتن ولەدەست دانى میمۆرى بووە ,چونكە لەووشەى مەعریفەت وئەخلاق تێناگا وبەدوو ووشەى منالانە وەسفى دەكا ,كەئەمەش بەلاى منەوە چگە لەكوفریكى گەورەى مەعریفى نەبێت هیچى دیكە نیە ,ئەسلەن ئەو هەر لەمەبەست وبۆچوونەكانى من تێنەگەیشتووە ,من دەڵێم زۆربەى موشریفەكانى ئێمە ئاستى مەعریفى وئەخلاقیان بەقەدەر زۆربەى مامۆستاكان نابێت ,بۆنموونە دەیەها موشریف هەن كەدێنە ئیدارەكان كەس گوێیان لێ ناگرێت چونكە باگكراوند وفایلى مەعریفەوئەخلاقیان لەبەرچاوى زۆربەى مامۆستاكان ڕوونە .
لەكۆتایى بابەتەكەدا جەنابى موشریف چەند قسەیەكى زۆر بێ سەروبەردەكات كەزیاتر لەعاتیفە وسۆزانیەكى بێ مانا وە نزیكە نەوەك عەقڵێكى مەنتقى وواقیعیەوە ,ئەو دەڵى بارودۆخى ئێمە زۆر ئارامە وبەراوردى دەكات بەساڵانى ڕابووردو ,بەڵام بەداخەوە من دەڵێم ئەو ناوێرێ بارودۆخى مامۆستا بەراورد بكات بەژیانى مەسئول وبەرپرسە دەفتەرچیەكان وخاوەن ڤیلاكان وكۆمپانیاكان ,تاكەى ئێمە هەربڵێین كاتى خۆى نانە ڕەق وساوەرمان خواردووە وئێستاش دەبێ هەربیخۆین ومەمنوونیش بین !ئێمە ئەمڕۆ لەنێو ئۆقیانووسێك لەدەۆلاردا دەژین بۆچى بەلاى كاكى هەولێرییەوە تاوان بێت كەئێمە تەقلیدى ئەوروپابكەین ,ڕاست دەكات چونكە ئەوەندە دز وچەردەمان زۆرە مەجالى ئەوە نەماوە كەمرۆڤى عاقڵ بێتە پێش ؟
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە