کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"تادێت گومانه‌كان ده‌بنه‌ ڕاستی‌" .... فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادری‌ خاوه‌نی‌ ئوتێل سۆما ڕایكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم

Sunday, 25/07/2010, 12:00


به‌پێی‌ زانیاریه‌ك كه‌ له‌لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ سوتانی‌ ئوتێل (سۆما)وه‌ ده‌ستی‌ ئیسلام په‌یك كه‌وتووه‌، فه‌ریدوون عه‌بدول قادری‌ ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نشتیمانی‌ خاوه‌نی‌ ئوتێله‌كه‌ ڕایكردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ ئوتێل (سۆما)ی‌ شاری‌ سلێمانیه‌، له‌داوی‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌مری‌ گرتن ئێستا ستافی‌ كارگێری‌ ئوتێله‌كه‌ گیراوون لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر كه‌خاوه‌نی‌ ئوتێله‌كه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستگیری‌ بكه‌ن ڕای‌ كردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ وڵات كه‌سیش نازانێت له‌كوێیه‌، وه‌ گومانی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئێستا له‌ئێران بێت وه‌ پێش ئه‌وه‌ش ڕوداوه‌كه‌ ڕووی‌ دابێت چوبێته‌ ده‌روه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر گومانی‌ به‌ئه‌نقه‌ست سوتانی‌ ئوتێله‌كه‌ زه‌ق ده‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە