خه‌رجی به‌رپرسان له فه‌یسبووک
Wednesday, 05/12/2012, 12:00
هه‌ر وه‌ک چۆن به بڕیارێکی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رجه‌م وێنه‌ی سه‌رکرده‌کان له بازگه‌و خاڵه‌کانی پشکنین یاساخ کرا ، ده‌بوو به هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵواسین و خۆ ده‌رخستن و نواندنی سه‌رکرده و نه‌وه‌کانیان له سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشدا ، فه‌یسبووک به نموونه یاساخ کرابا !
ڕه‌نگه بپرسن بۆ ؟ ئه‌مه‌ش وه‌ڵام
لێره‌دا ته‌نها باس له تۆڕێکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک (فه‌یسبووک) ده‌که‌م به نوومه و هه‌ندێک له خه‌رجی به ناو به‌رپرسه‌کانی کورد ده‌خه‌مه ڕوو.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکدا ستونێکی تایبه‌ت هه‌یه که به گشتی بۆ ڕێکلامی بازرگانی به‌کارده‌برێت و بازرگانان سودمه‌ند ده‌بن لێی، تاکو بتوانن له ڕێی ڕێکلام کردنه‌وه په‌ره‌ی زیاتر بده‌ن به پیشه‌که‌یان و سودمه‌نتر بن. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم کردووه ده‌بینم سه‌رکرده و نه‌وه‌کانیان هاوکات له‌گه‌ڵ کادیران و هه‌ڵسوڕاوانیان ، ئه‌م جۆره خزمه‌تگوزاریه بۆ خۆ ناساندنی خۆیان و حیزبه‌که‌یان به‌کار ده‌هێنن و بڕه پاره‌یه‌کی زۆر خه‌یاڵییان بۆ ته‌رخان کردووه. خه‌مه‌که له‌وه‌دا نییه که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیکانیشدا له کۆڵمان نابنه‌وه و هه‌ر له به‌ر چاوماندان به‌ڵکه خه‌می سه‌ره‌کی له بڕی تێچووی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکلامانه‌دایه که ده‌یکه‌ن به پاره‌ی میلله‌ت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یکن له خه‌رجی ئه‌م که‌سایه‌تیه ناوبراوه‌نه‌ی خواره‌وه له فه‌یسبووکدا.
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بۆ هه‌ر کرته‌یه‌ک که له سه‌ر ڕێکلامی ناوبراو ده‌کرێت بڕی 36 سێنتی ئه‌مریکی ده‌ستێنێت.
مه‌لا به‌ختیار له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕێکلامکردنی له فه‌یسبووکدا تاکو ئێستا توانیویه‌تی سه‌رنجی(22262) بیست و دوو هه‌زار و شه‌ست و دوو ئه‌ندام بۆ لای خۆی ڕابکێشێت که تێکڕای خه‌رجی ڕێکلامکردنی له فه‌سیبووکدا ده‌کاته 8014.32 $
مه‌نسور بارزانی توانیویه‌تی له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی به ڕیکلامکردن له فه‌سیبووکدا سه‌رنجی 60426 شه‌ست هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ش ئه‌ندام بۆ لای خۆی ڕابکێشێت که تیکڕای خه‌رجی ڕێکلامکردنی ده‌کاته 21753.36 $
هه‌ر یه‌ک له مه‌سرور بارزانی و ئه‌دهه‌م بارزانی له ڕێی ڕێکلامکردنه‌وه توانیویانه سه‌رنجی زیاتر له 137000 ئه‌ندام بۆ لای خۆیان ڕابکێشن ، که تێکڕای خه‌رجی هه‌ردووکیان ده‌کاته 49345 $ .
خه‌رجی ڕێکلامکرندی سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی)ش له فه‌یسبووکدا خۆی ده‌دات زیاتر له 55770 $ په‌نجاو پێنج هه‌زار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتا هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ، که تێکڕای خه‌رجی هه‌موویان ده‌کاته 134882 $ سه‌د و سی و چوار هه‌زار و هه‌شسه‌د و هه‌شتاو دوو هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی.
خۆتاب بڕیار به‌ن ئایا وێنه‌کانیان له فه‌یسبووک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دابگیرێت قازانجمانه یاخود له بازگه‌و خاڵه‌کانی پشکنین ؟
تێبینی ئه‌مه ته‌نها خه‌رجی دوو مانگی کادر و سه‌رۆک و کوڕه سه‌رۆکه‌کانه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست