کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا به‌ توندى وه‌لاَمى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ده‌داته‌وه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غداوه

Wednesday, 20/01/2010, 12:00


پاش ئه‌وه‌ى د.محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتووه‌ ئاشكراى كرد حكومه‌تى ناوه‌ند بودجه‌ى سێ ساڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى كه‌س و كارى شه‌هیدان ئه‌نفال كراوه‌كان به‌لاَم حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و برِه‌ پاره‌ى خواردووه‌ ،ئه‌مرِۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان رِه‌تى ئه‌و لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتووى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌نوسیدا كرده‌وه‌و ناوبراویش ئه‌و زانیاریانه‌ى دوپات ده‌كاته‌وه‌و ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئه‌و بودجانه‌ى بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى رِه‌سمى بخاته‌ رِوو .

محمد ئه‌حمه‌د به‌ سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند ئه‌و به‌ دور و درێژى تێكرِاى ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌ ساڵه‌كانى 2007 و 2008 و 2009و 2010 بۆ هه‌رێمى كوردستان نێردراوه‌ له‌ رِێگه‌ى ئیمه‌یڵَه‌وه‌ ناردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان تیایدا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و پارانه‌ گه‌شتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان .

ناوبراو ووتى ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ى هاتونه‌ته‌ كوردستان بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان سه‌رف كراوه‌ ئه‌وا هیچ گرفت نیه‌ به‌لاَم له‌ رِاستیدا وانیه‌ چونكه‌ گه‌ر وابوایه‌ ده‌بوو وه‌ك كه‌س و كارى شه‌هیدانى به‌غدا مانگى 500 هه‌زار لانى كه‌م موچه‌یان بوایه‌ له‌كاتێكدا به‌و موچه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌موو عێراق 150 ملیۆن دینارى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رف كردووه‌ له‌ كاتێكدا به‌ گوته‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ته‌نها له‌ ساڵى 2009 دا ئه‌وان 288 ملیۆن دیناریان سه‌رف كردووه‌ كه‌ ته‌نها شه‌هیدى سه‌نگه‌ر 400 هه‌زارى وه‌رگرتووه‌ ،ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ به‌غدا چه‌ندین خزمه‌ت گوزارى تریش پێش كه‌ش به‌ كه‌س وكارى شه‌هیدان كراوه‌ له‌ چاره‌سه‌رى پزیشكى و دابین كردنى خانو و شوقه‌ بۆیان .

سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وتیشی ئه‌گه‌ر دانیش نانێن به‌وه‌ى ئه‌و بودجه‌یان بۆ هاتووه‌ ئه‌وا ئه‌و ئاماده‌یه‌ ورده‌كارى هه‌موو ئه‌و بودجه‌یه‌ بلاَوبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ .

ده‌رباره‌ى وته‌كانى هه‌ڤاڵ رِه‌حمان به‌رِێوه‌به‌رى به‌دواداچوونى دۆسیه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ قسه‌كانى ئه‌وى به‌ موزایه‌ده‌ى سیاسی دانابوو سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیندانیه‌ سیاسیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى ئه‌وه‌ سروشتى ده‌سه‌لاَته‌ كه‌ هه‌ركه‌س گه‌نده‌لچیه‌كان بخاته‌ رِو تۆمه‌تبارى ده‌كه‌ن به‌ موزایه‌ده‌ كردن و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌لاَم پێم وایه‌ ئه‌و جۆره‌ قسانه‌ ستۆك بوون و جه‌ماوه‌ر له‌ رِاستیه‌كان گه‌شتوون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە