کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستان وعیراق بانێكە ودووهەوا

Monday, 16/01/2012, 12:00







لەم رَۆژانە تاڵەبانی لە بەغداوە دەڵێت عیراق دەبێ بە تەوافق حوكم بكرێت.
ئەم قسانەش دوای قسەكانی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دێت كە داوای نەمانی تەوافق وحوكمی ئیستحقاقی ئینتخابی كردووە.
ئایا ئەم داوایەی تاڵەبانی نامەیەكە بۆ مەسعوود وپارتی بەدەستبەردان لە حوكمی تاكرَەوی ودیكتاتۆری وكەللەرَەقی وكوشتن وسووتاندن, یان قسەكانی كوردستان ناگرێتەوە, تەنها بۆ عیراقی عەرەبییە؟.
پارتی لەدروشمە دێرینەكەی دیموكراتی بۆ عیراق وحوكمی زاتی بۆ كوردستان بە پەراكتیك وفیعلی دووپاتی كردووە كە مەبەستی لەدیموكراتی تەنها بۆ عیراقی عەرەبییە وهیچ پەیوەندییەكی بە كورد وكوردستانەوە نییە. ئەوان بەتەنها حوكمیان دەوێت.
 ماڵێك بەخەباتی میللەت بەخوێنی پیرۆزی میللەت ئاوابووە ئەوان دەستیان بەسەرداگرتووە وبەئاشكرا دەڵێن بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری نابن. قۆرخ كردنی حوكم وبەهەمو شێوەیەك بەئاشكرا وبەنهێنی هەوڵی دژایەتی ولەناوبردن وبێبایەخكردنی هەموو بیر ورَایەكی جیاواز هەوڵی كپكردنی هەمو دەنگێكی ئازاد كوشتن وتیرۆركردن ولەناوبردنی هەندێ رَۆژنامەنووس ورَۆشنبیر بەڵگەی رَوون وزەقن وپشتگیری ئەمرَایەدەكەن.
ئایا مام جەلال مەبەستی كوردستانیشە بەڵام رَووبەرَوو ناتوانێت یان ناوێرێت بە مەسعوود وبەپارتی رَابگەیەنێت؟ باوەرَناكەم. یەكێتی هەر وەكو كۆپییەكی پارتی رَەفتار دەكات وهیچ جیاوازییەكی لەگەڵ پارتیدا بەدیناكرێت. ئەوا نووری مالیكیش خەریكە لەوانەوە فێری قۆرخكردن وتاكرَەوی ودژایەتی خۆپیشاندان و هەمو بیرێكی جیاواز دەكات.
دەسەڵاتە گەندەڵ ودزەكەی كوردستان بەهەردوو حزبەكەیەوە رَه نگزەردەكان وكلكەكەیان هەمیشە ئەوە دووپات دەكەنەوە كە كوردستان بەشێكە لەعیراق بەڵام هەمیشە دوورَوو دووسیاسەت لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دووجۆری رەفتار دەكەن.
لەعیراق وفاق لەكوردستان نیفاق. لەوێ خەمخۆری عەرەبن وهەوڵی یەكخستنی ماڵیان دەدەن لێرەش رَۆژبەرَۆژ زیاتر یەكرَیزی ماڵی كورد تێكدەدەن. لەوێ دیموكراتی لێرەش حوكمی ێەدامی ئستالینی. لەوێ حوكمی نوێ ومۆدێرن لەكوردستانیش حوكمی عەشایری وبنەماڵەیی. لەبەغدا داوای عەدالەت وسەروەری یاسا ومافی مرۆڤ دەكەن لای خۆشمان ئەوەی بوونی نەبێت عەدالەت وسەروەری یاسا وبێریزگرتنە لەمرۆڤ ومافەكانیەتی.
بەرَاستی بانێكە ودووهەوا, قسە وكردار فەرقیان ئاسمان ورَێسمانە, شەو ورَۆژە. ئەم دیاردە نارَەوا وناشرینەش بەبێ جوڵین وكاراكردنی ئۆپۆزسیۆن بەبێ لڤین وشۆرش چارەنابێت وناگۆرَێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە