یەکیەتی نیشتمانی تەنهاو تەنها دوو بژاردەتان هەیە سێیەمینتان مەحاڵێکی ڕەهایە!!
Thursday, 03/10/2013, 12:00
چارڵز داروین، زانای مێژووی سروشتی دەڵێت:" ئەگەر مەیموونێکی ئەمریکی لە پاش خواردنەوەی براندی سەرخۆش بوو، هەرگیز جاریکی تر لێینزیک ناکەویتەوە، بەمەشیان، ئەوە زۆر ژیرترە، لە زۆربەی زۆری ئادەمیزادەکان"
ئەندامان و، کادێران و، سەرکردایەتیە دڵسۆزەکانی، بەوەفای فکرو، نەهج و، شەهیدانی یەکیەتی، جارێکیتریش لێتان دووبارە دەکەمەوە، یەکیەتیەکەتان ڕزگارکەن! ئەوجارەیان چاکترین هەلی مێژوویی دەگمەنتان بۆڕەخساوەو، فەراهەمبووە، بۆ رزگارکردنی یەکیەتی، لە دەستی کۆسرەت و، ئەو مەکتەب سیاسیە بێ بەنەخۆێنە جاش و، خۆفرۆشانەی بە بنەمالەی مەسعودی کوردکوژو، 31ی ئاب، بۆ ئەنجامدانی پاکسازی و، چاکسازی و، راستکردنەوەی ڕێرەوی یەکیەتی و، خستنەوە سەر سکەی ئاسایی و، سروشتی خۆی.
جا وەرن بالەو پرسیارە گەرم و، گوڕو، هەنووکەییەوە دەستپێبکەین، کە ئیستا لەلایەن هەموو ئێوەی ئەندام و، کادیران و، سەرکردایەتی و، دۆست و، لایەنگران و، جەماوەری یەکیەتی و، لایەنە سیاسیەکان و، چاودێرانی سیاسیەوە دەکرێت. ئەویش ئەوەیە: کێ بەرپرسە لەو شکستەی یەکیەتی لەم هەڵبژاردنەدا؟ وەڵامەکەشی تێکڕا دەڵێن: کۆسرەت و، مەکتەب سیاسیە دەسترۆیشتووەکە بەرپرسە. ئەمەش وەڵامێکی تەواو هەڵەیە، چەواشەکارو، ڕێگاونکەریشە، لەبەر ئەوەی، هەر لە بنەماوە پرسیارەکە بەهەڵە کراوە، بۆیە وەلامەکەشی هەڵە دەبێت، ئاواش مەحاڵە، یەکیەتی هەرگیز بتوانێت، بەمجۆرە بیرکردنەوە سەرچڵیانە خۆی لە شکست و، قەیران ڕزگار بکات و، چارەسەری گونجاوو، سەرکەوتووانەش بدۆزیتەوە، بۆ خۆ رێکخستنەوەو، هاڵسانەوە.
چونکە ئەم شکستەی ئێستای یەکیەتی، لە دایکبووی شەوو، ڕۆژێک نیە، یان لە دایکبووی نێوان مردنی جەلال تاڵەبانی بە جەڵتە زێڕینیە مێژووییەکەو، ئەم هەڵبژاردنەوە نیە، خۆ ئەگەر قەناعەتەکەش وابێت، کە هۆکاری ئەمشکستە غیابی جەلال تاڵەبانیە، ئەوا خۆ لە گەمژەیی گرتنێکی زۆر گەوەرەیەو، بەلاڕێدابردن و، خۆڵکردنە چاوی ئەندامان و، کادیرەکانیشە، هەروەها دەستنیشانەکردنی سەرەتانەکەی ناو یەکیەتیە و، لە هەمانکاتیشدا ڕزگارکردنی، مالۆسە تاوانبارە سەرەکیەکەو، کۆسرەت و، مەکتەب سیاسیەکانی سەر بە مەسعودی سیخوڕە.
ئەو پرسیارە ڕاست و دروستەی، کە دەبێت، لۆژیکیانەو، ڕیاڵەتیانە، بە دووریش لە بیرکردنەوەی عاتیفیانەو، بە جورئەتەوە لە خۆتانی بکەن ئەوەیە: کێ بەڕەهایی باڵا دەستی یەکەمبووە، لە دانان و، داڕشتنی نەهج و، ستراتیژیەت و، سیاسەتی یەکیەتی و، بڕیاردانا، لە هەمانکاتیشیدا چاودێری هەستیارانەی جێبەجیکردنی کۆمپلیتی ئەو سیاسەتانەش بووە، کە خۆی ویستوویەتی بەبێ گوێدان، بە بەرژەوەندیەکانی یەکیەتی و، ئایندەکەی، هەروەها بەبێ گوێدانیش، بە بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی خەڵکانی کوردستان، لە پێناوی بەرژەوندیە تایبەتیەکانی خۆیدا؟! ئەمپرسیارەش پێشینەیەکی میژوویی و، سیاسی کۆنیشی هەیە،
جا لێرەدا یەکیەتیەکان، بە تێکڕاو، تەواوی هەر هەمووتان، بتانەوێت یان نەیانەوێت، بە تەواوەتی تێکەڵاوکراوو، گرێدراون، بە بەردەوامبوونی ئەم مێژووە و، ئەم سیاسەتە کۆنەوە. ئینجا بۆ تێگەیشتنی زیاترو، هەڵهێنجانی دەرئەنجامی راست و دروستی پرسیارەکە، دەبێت، زۆر بەخێرایی بگەڕێینەوە بۆ1964 سەرەتای دروستبوونی مەلایی و جەلالی و، دەستپێکی شەری کوردکوژیان و، ڕۆلی جەلال تاڵەبانی تیایا.
من زۆر جاریتر وتوومە: کە مەلایی و جەلالی، لە منداڵدانی دەزگا سیخوڕیەکانی داگیرکارانی کوردستان خوڵقێندراوو، تروکێندراون، بۆ جێبەجێکردنی ئەجینداکانیان و، پاراستنی بەرژەوەندیە ئابووری و، سیاسی و، ستراتیژیەکانیان و، ڕیگریکردن لە رزگاربوونی کوردستان و، نەگەیشتن بەدەوڵەتی کوردی. هەروەها وتووشمە، کە جەلال تاڵەبانی دیوەکەی تری ئەقڵیەت و، بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیە، وە هیچ کاتێکیش، ئەوەتا وەک دەشیبینین بە ئێستاشیەوە، تاوەکوو مردیش، هەرگیزاو هەرگیز، جگە لە خزمەتکردن، بە بەرژەوندیەکانی بنەماڵەی بارزانی و، بەهێزکردنیان،هیچ زەرەرو، زیانیکی لێنەداون و، تەنانەت بەقەد تاڵە مووێکیش، بەدرێژایی مێژووی کوردکوژیەکەیان، پاشەکشەی پێیاننەکردووە.
وەک هەمووشمان دەیزانین، هەر لەو ساتە وەختەشی، کە جەلال تالەبانی، لە مەلا مستۆ بارزانی ئاشبەتاڵچی و، دۆڕاو جیابۆوە، بریار وابوو، بە شێوازو، نەزمێکی تری نوێ و، جیاواز لە ئەقیلەت و، سیاسەتی خێڵەکیانەی بنەماڵەی بارزانی بەردەوامبێت، لە خەباتی کوردایەتی و، ڕزگارکردنی کوردستان، بەڵام نەوەک هەرواینەکرد، بەلکو بە ماوەیەکی زۆر کەمی دوای سیناریۆی جیابوونەوەکە، وەک چۆن بەرنامەیان بۆداڕیژرابوو، بووە لایەنەکەی تری تەواوکەری بنەماڵەی بارزانی خائین، لە کوردکوژیداو، تا گەیانیانە ئاشبەتاڵ و، دۆڕاندنەکەیان. دوای دۆڕان و، ئاشبەتاڵ، پاشانیش هەلگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێ و، دامەزراندنی یەکیەتی، لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و، فکری سۆسیال دیموکرات و، پێشکەوتنخوازانە، وەکوو ئەلتەرناتیڤێک، بۆ حزب و، ئەقڵیەتی خێڵەکیانەو، کۆنەپەرستی، بنەماڵەی بارزانی کوردفرۆش، لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی و، شۆرشی نوێ و، کوردایەتیدا، جەلال تاڵەبانی هاتەوە گۆرەپانەکە.
بەڵام ئەمجارەشیان، نەوەک هەر نەیتوانی ببێتە کەسێکی نوێخوازو، سەردەمیانەو، دیموکراسیانەش هەڵس وکەوتبکات، بەڵکو زۆر خراپتر لە رابڕدووە شووم و، ناشرینەکەی، هات و، جارێکیتر یەکیەتیشی، وەکوو ڕابردووی هەمانشێوە، خستە خزمەتی بنەماڵەی بارزانی خائین و، بە زۆریش گلاندی، لەشەڕی کورکوژیدا، وە لە هەمان بازنەی ئەقڵیەت و، سیاسەتی کۆنەپەرستانەی مەلایی و جەلالیشدا، قەتیس و، گیرخواردوویکرد.
جەلال تاڵەبانی، لەبەناو ئەم شۆڕشە نووێەشدا بەهیچ شێوەیەک بواری ئەوەشی نەدا، کە یەکیەتی نیشتمانی، وەک هێزێکی نوێ و، دیموکراتخوازانە، بە شێوەیەکی ئاسایی خۆی گەشە بکات و، گەورە بێت، هەر لە سەرەتاوە، دژی یەکیەتی بوو، دەیویسیت هەموو شتەکان بەڕەهایی بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە. ئەمە چجای ئەوەی لە دەستپێکەوە، یەکیەتی کردە پارسەنگ و، لایەنی سەرەکی و،هاوبەشی بنەماڵەی بارزانی، لە شەری کوردکوژیاندا، ئەوجاکە هات یەکەمین گورزی کوشندەو، ستراتیژیانەشی خێواندە ناوەخۆی یەکیەتی و، ئینشیقاقێکی گەورەو، کاریگەری لەناودا دروستکرد، ئەویش، بە دەرپەڕاندی بزوتنەوەی سۆسیالیستی لەناو یەکیەتیدا، وەک دواترو، ئێستاکەش دەبینین و، دەریشکەوتووە، کە تا ئەمرۆکەشی لەگەڵدابێت، یەکیەتی باجە سیاسی و، جەماوەریەکەی دەدات!! دەرهەق بە یەکیەتی هەر بەوەندەش نەوەستا، ئیتر بەرەی شەڕی کردەوە، دژ بە هەرچی حزبی کوردستانی و،عیراقی و، ئیسلامی و، تەنانەت ئەو حزبانەی کە ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمە داگیرکارەکانی کوردستانیش بوون، شەڕی کردن، تا گەیاندیە ڕادەی ئەوەی شەڕی بەعس و، کوردکوژی ببوون بەیەک ستراتیژیەتی یەکیەتی نیشتمانی، لە کوردستان، تا ئەو ئاستەی پێشمەرگەکانی یەکیەتی وایان لێهاتبوو، فیشەکیان دەنا بە ئاسمانەوەو، دەیانووت ئێمە تەنها خودا ماوە شەڕی بکەین، شەڕی ئەویش دەکەین.
جەلال تاڵەبانی ژیرانە توانی سەرکەوێت، لەم سیاسەتەی شەڕانگێزی و، سەرقاڵکردن و، خەریککردنی یەکیەتی بەشەڕو، دوژمنی دروستکراوی ناڕاست، وە توانیشی بە تەواوەتی یەکیەتی بەڵارێدابەریت و، کۆنتڕۆلی بکات.
ئەم سیاسەتەشی لە قەیرانسازی و، خەریککردنی یەکیەتی و، بەشەرو، کێشەی لابەلا، تەواو بە قازانجی بەرژەوندیەکانی سیاسەت و،هێزی بنەماڵەی مەسعودی سیخوڕ بوو، لە بەرامبەریشیدا هەمیشە بنەماڵەی بارزانی بە دەیان ئەوەندە، توانیویانە بەردەوام سوود،لەو سیاسەتە شەرانگێزییەی جەلال تاڵەبانی وەربگرن و، بەرەی سیاسی و، جەماوەری و، حزبیان دژ بەیەکیەتی پێفراوانتربکەن و، بشیکەنە دەستکەوتێکی سیاسی بۆ خۆیان.
لەگەڵ ئەمەشیاندا، بەدرێژایی ئەم مێژووە، هیچ کاتێک جەلال تاڵەبانی لێنەگەڕاوە، تەرازووی هێزی سیاسی و، جەماوەری لەبەرامبەر بنەماڵەی بارزانیدا، بە سوودو، قازانجی یەکیەتی نیشتمانیدا بشکێتەوە، خۆ ئەگەر، هەستیشی بەوە کردبێت، ئەوا یەکسەر یەکیەتی خستۆتە ناو شەڕێکەوە، ئەگەر شەریشی دەستنەکەوتبێت، ئەوا دەیان قەیرانی لەناوە خۆی یەکیەتیدا دروستکردووەو، سەرکردەو، مەکتەب سیاسی و، ئەندام و، کادیرو، پێشمەرگەکانی، کردووە بەگژ یەکتریا، بۆ خەریککردنیان و، لاوازکردنی یەکیەتی. هەر بەمشێوەیەش هێنای، تا جاریکیتریش گەیاندیەوە بە ئینشیقاقێکی تر، کە ئاڵای شۆرش بوو، ئەمەشیان لە تەوقیت و، کات و، شوێندا، زەرەرو زیانەکانی، هیچی کەمتر نەبوو، لە ئینشیقاقی یەکەمی ناو یەکیەتیدا. جەلال باش لەوە گەیشبوو، کە سەقامگیری ئاسایش و، ئارامی ناو یەکیەتی و، چاکسازی و، گەشەکردنی، بەهیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خۆیدا نیە، پاشان هەمیشە هەموو سەرەداوەکانی لەدەستی خۆیدا هێشتبوەوە، بۆ یاری پێکردن، بەو ئاراستەی، کە خۆی دەەیەویت و، لە بەرژەوندی دایە. ئینجا هەر بەو سیاستەی شەڕانگیزی و، خزمەتکردن بە بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی، هێنای تا ڕوودانی 31ی ئاب، کە دوا وێستگەو خاڵی کۆتایی، ئەو بەرنامەیان بوو، کە هەر لەسەرەتای سیناریۆی جیابوونەوەی باڵی مەکتەب سیاسی، شان بە شانی بنەماڵەی بارزانی کاری لەسەرکردووە. بەڵگەی بەرجەستەو، ڕاست و، دروستیش، لەسەر ئەم سەردە کورت و،چڕوپرەی مێژووی، مەلایی و جەلالی، بەتایبەتیش جەلال تاڵەبانی، ئەو ئیتیفاقیە ستراتیژییە، بوو کە لە ئەنجامی 31ی ئابدا کەوتەوە، هەر لەو ئیتفاقیەشڕا بوو، وەک سەرۆک کۆمار بوو، بە نوێنەری مەسعود، لە بەغدا، هەر لەو ئیتیفاقیەشدا جەلال تاڵەبانی بەتەواوەتی یەکیەتی نیشتمانی تەسلیم و، لە قەبەڵ مەسعود کرد.
هەر ئەو ئیتیفاقە ستراتیژیەش بوو، کە بوو بە یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی سێیەمین جیابوونەوە، کە بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئەم جیابوونەوەش هەرە کاریگەرترین و، کوشندەترینیان بوو. هەر لەو ئیتیفاقیەش بوو، کە جەلال تاڵەبانی سەرشۆڕانە گەڕایەوە، بەردەرگای دیوەخانەکەی بنەماڵەو، خۆشی ڕیسواو شەرمەزارکرد، لەسەر جیابوونەوەکەی، وە بە مەسعودیشی ڕاگەیاند، کە ئامەدەیە بگەڕێتەوە و، لەبەر دەرگای بنەماڵەکەیان وەرکەوێت و،لایان دابنیشێت بەیەکجارەکی، تا مردن، ئەوەش ڕێک وەکوو ئەو پەندە کوردییەی کە دەڵێت:"ئەگەر سەگ لە قەسابخانە نەتۆپێت، تەوای عومری بە خەسار دەروات" جەلال تاڵەبانیش بە شیوەیەک، کە زۆر سووک و، نزم و، چرووکانەتر، گەلەک زەلیلانەتریش، لە هەژار موکوریانی مەسینە هەڵگرەکەی بنەماڵەی مەلا مستۆ بارزانی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو مرد، دواجار نەیتوانی پێشمەرگە ئاسا، وەکوو هەموو پێشمەرگە شەهیدەکانی یەکیەتی بە پێوە بمرێت!!!
ئەندام و،کادێرو، سەرکردایەتیە دڵسۆزەکانی ناو یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، هۆکارو، کێشەی بنەمایی و، ڕەگ و، ڕیشەیی، شکست و، پاشەکشە، لەناو یەکیەتیدا، ئەقڵیەت و، سیاسەتی، جەلال و ، جەلالیەتەکەیەتی، کە دەبێت دادگایی بکەن و، سزای بدەن، وە خۆتان و، یەکیەتیەکەتانی لێڕزگاربکەن، چونکە جەلال تاڵەبانی هەمیشە ساوار خۆری دەستی حەمایل بووەو، جاشی بەوەفای بنەماڵە بووە، هەمیشە بەدرێژایی 50 ساڵی ڕەبەقی رابردووی کوردکوژیەکەی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچیدا، جگە لە خزمەتکردن و، گەورەکردنیان، شتێکی ترینەکردووە لە دژیان، هەمیشە فریاد ڕەس و، زیندووکەرەوەیان بووەو، نەیهێشتووەو، ڕێگەشینەداوە لەناو بچن. جەلال هەر لە دەستپێکی ژیانی سیاسیدا سەری بۆ مەلا مستەفا بارزانی خێڵەکی و، خائین شۆڕکردەو، بۆی چەماوەتەوە، بۆیە تامردیش هەر نەیتوانی خۆی ڕاستبکاتەوە،
هەروەک شاعیرو شانۆکاری سوری موحەمەد ماغوتیش دەڵێت:" نەچەمێیتەوە بۆ هیچ کەسێک، هەر چەند هاتوو کارێکی پێویستیش بوو، لەوانەیە جارێکی تر هەلی خۆڕاستکردنەوەت بۆ نەیەت"
یەکیەتیەکان: لەم هەڵبژاردنەدا، بە هیچ شێوەیەک نابێت، ئەوە بیرکردنەوەو ، قەناعەتەتان بێت، کە بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان، سەرنەکەوتن و، دۆراون، هەمانشێوە بزوتنەوەی گۆران، ئیوەش نابێت ئەوە بیرکردنەوەو، قەناعەتەتان بێت، کە بەرامبەر یەکیەتی سەرکەوتوون و، براوەن، بەڵکو دەبێت لای هەردوو لاتان، بیرکردنەوەو، قەناعەتتان ئەوە بێت، کە گۆڕان و یەکیەتی، لە بنەماڵەی مەسعودی سیخوڕو 31 ی ئابتان بردۆتەوە، ڕاستیە ڕەهایەکەش هەروایە، بنەماڵەی بارزانی کوردکوژو، نیشتمانفرۆش دۆڕاوی یەکەمن بە هەموو شێوازو، پێوەرێک، وە ئێستا ئێوەی یەکیەتی و بزوتەوەی گۆڕان، بەدوو لا داشتان سوارە، بەملایان نا، بەلایەکەی تری هەر لێیاندەبەنەوەو، سەردەکەون.
هەربۆیەشە یەکیەتیەکان ، گەردەتانەویت، هەڵسنەوەو، ببنەوە یەکیەتیەکەی جاران و، ئەمدۆڕانەشتان بکەنە سەرکەوتنێکی گەورە، لە دوو ڕێگا زیاترتان نیە، کە ئەمەش ڕای هەرە زۆرینەی، خەڵکانی سیاسی، ڕۆشنبیران، نووسەران، رۆژنامەنووس، لێکۆڵەرەوەکان و،چاودیرەسیاسیەکان و، تێکڕایی خەڵکانی ئازادیخوازو، گۆڕانخوازانی، بەرەی گەلە. یەکەمیان ئەوەیە: دورکەوتنەوەی تەواو، لە بنەماڵەی بارزانی و، لە ژێرخاکنانی، ئیتیفاقی سەرشۆڕی و، ملکەچی و، جاشایەتی بەناو ئیتیفاقیەی ستراتیژی، بەر لە هێنانەوەی تەرمی جەلال تاڵەبانی و،ناشتنی یەکجارەکی، ئینجا بەستنی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەت.
دووەمیشیان: گەر ناتانەوێت لە زەلکاوی خیانەت، دژ بە گەلی کوردستان و، یەکیەتیەکەتان بێنە دەرەوەو، بەردەوامیشبن لە دزی و تاڵانی و، نیشتمانفرۆشی، وەگەر دەشتانەوێت کۆتایی یەکجارەکی بە یەکیەتی نیشتمانی بێنن، بڕۆن جارێکی تریش بە ئیتیفاقیە ستراتیژیەکەتان حکومەت لەگەڵ بنەماڵەی مەسعودی سیخوڕو ئێکسپایەر پێکبهێنن، بەڵام پێش پێکهێنانی حکومەتیش لەگەڵ مەسعودی 31 ی ئابدا، بیرتان نەچێت، بە ڕووت و، قووتیەوە، دوا فاتیحای کۆتایی، لەسەر تەرمی یەکیەتی نێشتمانی بخوێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست