سەرانی خائینی جلالی ومەلایەکان 20ساڵە کێشەی کارەبایان پێ چارەسەرناکرێ بەتەمان کێشەی کەرکوک چارەسەر کەن
Monday, 31/01/2011, 12:00
بەدرێژایی ساڵانی دەسەڵاتی هەردووحیزبی خائین ئەوەندەی خەریکی دزینی سەروەت وسامانی گەل وپارەکۆکردنەوەوسەیارەکڕینی ئاخر مۆدێل و دروستکردنی باڵەخانەوکردنی دەیان دۆنم زەوی بەسەیرانگای تایبەت بەخۆیان وناردنی ماڵوومنداڵیان بۆ ئەوروپا بوون نیو هێندە لەخەمی هاووڵاتیان وچارەسەرکردن ودابینکردنی پێداویستیە سەرەتاییەکانی خەڵک نەبوون،ئەوەندەی خەریک بوون بەخزمەتکردنی دوژمنانی گەل وهێنانی سوپای داگیرکەران بۆ ناوخاکی کوردستا ن نیو هێندە خزمەتی میللەتیان نەکردووە،ئەوەندەی لەهەوڵی دروست کردنەوەی عێراق و یەکخستنی هێزەشۆڤینیە عەرەبەکان بوون نیو هێندەبیریان لەیەکخستنی هێزەکوردیەکان نەکردۆتەوە،ئەوەندەی تەنازولیان بۆ بەعسیەکان کردووە نیو هێندە پیاوەتی ئەوەیان تیا مەوجود نەبووەگوێ لەهاووڵاتیەکی دڵسۆزی کوردبگرن،چونکە ئەوان هەمیشە خۆیان لەتاکی کورد بەمەزنتر وژیرتر زانیوە،ئەوان لەڕێگەی دەستگرتن بەسەر تەواوی قوتی خەڵک وکۆنترۆڵکردنی بازارەوە هەمیشە لەهەوڵی کۆیلە کردنی خەڵکیدابوون ،هەر کەسێکێش ،گروپێک،کۆمەڵەیەکیش ڕەخنەی لێگرتبن تاوانی دژ بەئەزموون و ئاسایشی میللەتیان داوەتە پاڵ ،حکومەتەکەمان ئەوەندە بۆگەن بووە هاووڵاتیانی خۆی لەهەوڵی دوورکەوتنەوەن لێی،ڕق وتووڕەیی خەڵک گەیشتۆتە ئاستێک کەدەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەی خائین هەمووسنورێکیان بەزاندووە ،تەنانەت میللەتیان لەسەرەتاییترین پێداویستیەکان بێ بەش کردووە،حکومەت ودزووجەردەکانی حیزب بەپارەی ڕەوانەکراوی میللەت لەناوەندەوە منەتمان بەسەرەوە ئەکەن ،بۆیە جامەکە پڕ بووەو بەهێزی لەبن نەهاتووی گەل ودڵسۆزان دەبێت سنوورێک بۆ دزی وبەدڕەوشتی ئەم بەدڕەوشتانە دابنرێ،دەسەڵاتی خائینی جلال ومسعود ترسێکی وایان لێ نیشتووە کە هەریەکەو بەبیانوویەک خەریکی ڕاکردنە ولەڕاگەیاندنەکانیانەوە کەوتونەتە پاڕانەوەو پاساو هێنانەوەی مانەوەیان بەوەی کە ئەوان لەم کاتەدا لەخەمی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک گەڕانەوەی کەرکوکن بۆ سەر هەرێم بەخەیاڵی خاوی خۆیان وادەزانن خەڵکی بەم درۆ شەرمەزارییەیان باوەڕ دەکات ،تازە میللەت لەوە گەیشتووە ئەم دزووجەردانەی ٢٠ ساڵە سەروەت وسامانی خەڵکی دەدزن لەم ٢٠ساڵەدا کێشەی کارەبایان پێ چارەسەر نەکرێ ئەتوانن کەرکوکمان بۆبگێڕنەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست