کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگە ئەمزانی کێ ئەم نوسینانە لە سەر من ئەنوسێت..؟

Sunday, 08/03/2009, 12:00


خوێنەری خۆشەویست دەگێڕنەوە دەڵێن هە رکات سەگ بە نەیارەکانی دەوەڕێت لە کاتی وەڕیندا عەیب نەبێت لە ڕوتان دەشتڕێت. لێیان پرسی وەڕینت لەچی و تڕینت لەچی؟؟؟ سەگ لە وەڵامدا وتی کە ئەوەڕم بە رامبەرەکەم ئەترسێنم... کە ئەشتڕم خۆم ئەترسم.. ئەمە کتومت لە هەڵۆی ئەحمەد کوردە برای بەرزانی ئەحە سمێڵ ڕوی داوە. لە دیمانەیەکدا کەلە میدیادالە گەڵی کراوە و لە سایتی کڵاوڕۆژنەدا بڵاو . بۆتەوە ئەم هەڵۆ ئازاو بە رزە فڕە دەڵێت خۆزگە دەم زانی کێ لە سەرم دەنوسێت. ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە لەوکەسانە دەترسێت کە لەسەری دەنوسن ئەوجا دێت بەم قسەیە ترسی خۆی دەڕەوێنێتەوەو دەڵێت من لە گەڵ ماڵی بارزانیم واتە منیش کوڕی بارزانیم . هەڵۆ کە خۆی بەرپرسی لقێكە هەتا ئێستا نەی وێراوە ڕاستەو خۆ ناڕاستەوخۆ ڕەخنە لە و هەمو کارە نابەجێیانەی بنەماڵەی بارزانی بگرێت کە دەرهەق بە خەڵکی ڕەش و ڕوت و زوڵم لێکراوی کوردستان لە مێژودا کردویانەو تائیستاش لە سەری بەردەوامن . چونکە هەڵۆ خۆی زۆر باش دەزانێ. خۆی و سکرتێرو کادرو ئەندامانی لق ڕۆژانە خەریکی چین. بەڵام چونکە ئەو کات خەڵکانێکی نەفس نزم لە ناو بارەگای لق خۆیان لە هەڵۆ نزیك کردەوەو پاشەڵیان چەور کرد ئیستا ناوێرێت لە بەرامبەریان بکۆکێت. چونکە هەڵۆ چاك دەزانێ ئەوانیش هەندێکیان دەست ڕۆیشتوی ناو دەزگای پاراستنن و دەزگای پاراستنیش وەك ئەمنە سورەکەی کاتی بەعس وایە کە چویتە ناوی هاتنەوەت ئەستەمە بۆیە دەڵێت ئەوانەی کە لە سەرم دەنوسن بابێن بە رەو ڕو قسە بکەین ئەگینا ئەو نوسینانە بەناوی خوازراوەوە ئیعتباری نی یە. هەڵۆ لای وایە خەڵکی ئەوەندە بێ ئەقڵە لای وایە پارتی زۆر شەفافانە گوێ بۆ ڕای جیاواز شل دەکات. دەیەوێت هەر دوای ئەوەی ئەو کەسانەی ناسی یەکسەر لە ڕێگەی پاراستنە بەدناوەکەیان کە تەنها بۆ دژایەتی کردنی ڕای جیاواز دایان مەزراندوە نەك بۆ ئاسایشی نەتەوەیی شوێن ونیان بکات . تۆیەك وەك وتم بەر پرسی لقێکی ناوێریت بچوکترین ڕەخنە لە و بنەماڵەیە بگریت لە ترسی پاراستن و شوێن ون کردن ئیتر خەڵکی چۆن ناوی خۆی ئەدات ؟ ئینجا هەڵۆی ئەحمەد کوردە دەڵێت . ئه‌گه‌ر تیَبینیت كردبیَت له‌به‌ستنى هه‌موو كۆنگره‌كاندا پارتى گه‌نجى تازه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تى هیَناوه‌ته‌ پیَشه‌وه‌. لەم درۆ شاخدارە. لە کۆنگرەی 12 دا لە بەر منجە منجی کادرە کۆنەکان کوا ناوی گەنج هەر هەبو غەیری ئەوەی ئەوانە هەر لەپێش دەست پێکردنی کۆنگرەدا دەست نیشان کرابون بۆ پۆستەکان لە لایەن سەرۆکتان و تەزکیەی دەزگای پاراستنەوە دیارە ناوێری ڕاستی بڵێیت دەبێت هەر ئەو (کا) کۆنە بە با بکەی کە چەندین ساڵە بنەماڵەی بارزانی بۆ تەفرە دانی خەڵکی کوردستان و دزین و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم کوردستانەو بە فیڕۆدانی خوێنی شەهیدان بەبای دەکەن . تۆش چاك خۆت کردۆتە گاڵتەجاری خەڵکی ڕانیە و دەورو بەری وەك چۆن بەرزانی ئە حمە د کوردەی براشت لە پێناو دەست کەوتنی پارەدا دەستی داوەتە کلکە لە قێکردن بۆ جەلال و بنەماڵەکەی خۆی کرتۆتە گاڵتەجاری خەڵکی سلێمانی.. تۆیەك هەر کات بەد ڕەوشتی یان دزیەك دەکەن لە گەڵ سەکرتیرەکەت یەکسەر بۆ شەوێ سەردانی کوردستانپۆست دەکەیت بزانیت پێیان زانیوە .. مامە هەڵۆ هەرکات بەعس ئاسا وەختی مل شکانتان نزیك بۆوە ڕێکەو ڕاست دێینە بەردەمت و پێت دەڵێین کە ئەوە ئێمەبوین لە سەر تۆمان دەنوسی ئیشاڵڵا ملشکانتان نزیکەو چاوەڕێبن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە