سه‌رکرده‌مان ناوێ با هه‌مومان سهرکردهبین ۰۰۰
Monday, 04/04/2011, 12:00
برێخت :ـ نه‌گبه‌تیه وڵاتێک پیاوی لێههڵنهکهوێت ؛
وه له‌هه‌مان کاتا ئه‌ڵێت :ـ شه‌رمه‌زاریه وڵاتێک پێویستی به پیاو بێ۰۰۰؛
نوسه‌رو فه‌یله‌سوف برێخت ده‌رباره‌ی ئیتاڵیای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاپا وقه‌شه‌ی کڵێسا‌ی کاسۆلیک ، که ژیانی خه‌ڵکیان ناخۆش کردبوو به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی زانینی گه‌ردووناسی وئه‌ستێره‌ناسی وماتماتیک وئه‌و بیربۆچونانهی که‌په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و هێزه‌ی که گه‌ردوون ههڵهسوڕێنێت ،ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وانه
هه‌مووی ده‌چوه خانه‌ی کفره‌وه لهژێرحوکمی کڵێسا ؛
ماتماتیک و ئه‌ستێره‌ناسی ئیتالی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست گالیلۆ که‌زانایه‌کی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆیبوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا تاوانبار کرابوو له‌سه‌ر بیروو بۆچونه‌کانی ده‌رباره‌ی شێوه‌و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی ، به‌حوکمی مه‌رگ سزا درابوو؛
برێخت ی فه‌یله‌سوف دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کڵێسا ئاواته‌خوازبوو که شۆڕش و ڕاپه‌ڕێن ڕوبدات و ده‌سه‌ڵاتی پاپاو قه‌شه‌کان هه‌ڵته‌کێنێت و گهردهلولهیهکی به‌هێز هه‌ڵکا بۆئه‌وه‌ی جل و کراسه دامێن درێژه‌کانیان هه‌ڵداته‌وه و له‌شیان به‌ده‌رکه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بیانبینن که پاپاو قه‌شه‌کان له‌شێوه‌ی خۆمانن وئاشکرابێت که‌هیچیان له‌و خه‌ڵکه‌ی زیاترنیه ، که‌خه‌ڵک لێیان تۆقیوه ؛
برێخت ی فه‌یله‌سوف ونوسه‌ر له‌شانۆگه‌ری گالیلۆ ته‌مه‌ناو ئاواته‌خوازه (سه‌رکرده‌یه‌کی ئازا‌و پیاوانه و دڵسۆز بۆنه‌ته‌وه‌ی خۆی) سه‌رکردایه‌تی ڕاپه‌ڕین وشۆڕشێک به‌رپابکات پیاوانه سه‌رکردایه‌تی بکات و وڵات به‌ڕێوه ببات ؛
برێخت که‌ده‌ڵێ نه‌گبه‌تیه بۆ ووڵاتێک پیاوی لێ هه‌ڵنه‌که‌وێ ،باوه‌ڕناکه‌م له پاش شێخ مه‌حمودی نه‌مر له‌باشوری کوردستان پیاوێک سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ڵکه‌وتبێت ، ئه‌گه‌ر ههڵیشکهوتبێت پارتی و یه‌کێتی له‌ناویان بردوه ، وه‌کو دکتۆر خالید‌و عه‌لی عه‌سکه‌ری که‌به‌ده‌ستی قیاده مۆقه‌ته‌ی بارزانی شه‌هید بوون ؛
وه‌له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستانیش نه‌مر قازی محه‌مه‌د که‌سه‌رکرده‌یه‌کی که‌موێنه بوو ئه‌ویش ههربهدهستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وخودی مه‌لامسته‌فا خیانه‌تی لێکراو بهههڵواسینیدا ،وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیا که عیرفان قانعی فه‌رد ئاشکرای کرد؛
له‌باکوری کوردستانیش سه‌رکرده‌ی شۆڕشه‌کان له کۆنه‌وه ده‌ستاو ده‌ست هه‌تا ده‌گاته
به‌ڕێز ئۆجه‌لان هه‌مووی سه‌رکرده‌ی ئازا‌و پیاوانه‌و دڵسۆز بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ،ئه‌ویش ههرخیانهتی مه‌سعود ی مه‌لامسته‌فای خیانه‌تکار کهجاشی تورک وڕژێمی فاشستی تورکیایه توانیان ڕژێمی عه‌فله‌قی سوری ناچار بکه‌ن بهههردوکان پارتی و تورک که به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌سوریا ده‌ربکرێت وبه‌هاوکاری مافیای نێوده‌وڵه‌تی توانیان ڕاده‌ستی ڕژێمی تورکی بکه‌ن ۰
ئه‌وسه‌رکردانه‌ی که به‌ڕاستی سه‌رکرده‌بوون ، یان کوژراون وه یان له‌سێداره‌دراون ،وه‌یاخود دوورخراونه‌ته‌وه وه‌کو شێخی نه‌مر وه‌یاخود به‌ند کراون وه‌کو به‌ڕێز ئۆجهلان۰۰۰
وه‌له‌هه‌مان کات برێخت له‌شانۆگه‌ری گالیلۆ ده‌ڵێت :ـ شه‌رمه‌زاریه بۆ ووڵاتێک پێویستی به‌پیاو بێت ؛ باشوری کوردستان که‌سه‌رکرده‌ی لێ هه‌ڵناکه‌وێ ،سه‌رکرده‌ک به‌مانای سه‌رکرده که بتوانێت ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بکاته شۆڕشێکی گه‌وره و بتوانێ ڕژێمی بنه‌ماڵه بڕوخێنێ ،به‌ڵام که پیاو سه‌رکرده‌ی لێ هه‌ڵناکه‌وێ ،
له‌لایه‌کیتر ده‌ڵێت نابێت چاوه‌ڕوانی که‌س بکه‌ین باهه‌مومان پیاو سهرکردهبین۰
ئه‌گه‌ر له باشوری کوردستان ئه‌زمه‌ی پیاو سه‌رکرده‌یه ، سه‌رکرده‌مان ناوێ با هه‌مومان سهرکردهبین ۰۰۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست