کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەڵبەندى 28ى یەكێتى لە هەڵەبجە لە بارودۆخێكى ئەمنى توندا كۆبوونەوەیەكى نا ئاسای بەست

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1039 بینراوە


دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 14-2-2009مەڵبەندى 28ى یەكێتى لە هەڵەبجە كە سەر بە جەلال تاڵەبانیە,كۆبوونەوەیەكى نائاسایی بە كادرو ئەندامانى خۆى كرد,سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوى بڵێت بەتەلەفون پێى ڕاگەیاندین كۆبوونەوەكە زۆر بە ترس و لەرزەوە بەڕێوەچووە,ترس و لەرز لە سیماى بەرپرسانى مەڵبەند بەدى دەكرا,چونكە ئەداو كارى مەڵبەندى 28ى یەكێتى لەهەڵەبجەى شەهید بووەتە هۆكارى ئەوەى كە دەنگى ناڕەزاى خەڵكى هەڵەبجە بەگشتى و كادرانى بەرەى ڕیفۆرم نزیكى تەقینەوە بێتەوە.هەرلەوبارەوە درێژەى بەقسەكانى داو گووتى: هێنانى هێزێكى زۆرى ئاسایش و پێشمەرگە بۆ حیمایەتى مەڵبەند لەوەها وەزعێكدا بەڵگەیە لەسەر ئەو ترس و لەرزەى بەرپرسانى مەڵبەند كە هەیان لەو گۆڕانكاریانەى بەڕێوەن.

كادرێك كە لە ڕیفۆرمەكانى هەڵەبجە یە گووتى مەڵبەند ترسى ئەوەیان هەیە كە ئێمەى ڕیفۆرم بە هاوكارى لەگەڵ لایەنگرانى كاك كۆسرەت لەكاتى تێكچوونى وەزعەكەدا دەست بەسەر مەڵبەندا بگرین ئەگینا هێنانى ئەو هەموو هێزەى ئاسایش و پێشمەرگە بۆچییە,لەوەڵامى پرسیارێكدا كە ئایا وەها كارێك لە ئێوە دەوەشێتەوە كەناوى ڕیفۆرمتان لە خۆتان ناوە ئەو كەسیە ووتى ئەمە لە ئێمە ناوەشێتەوە چونكە ئەوان بەدەنگ بوونەتە بەرپرس پێویستە هەر بەدەنگیش لێپرسراویەتیان لێوەر بگیرێتەوە,بەڵام بەهۆى كارو كردەوەكانیانەوە ترسیان لەخۆیان هەیە.......
هەڵبجەى شەهید
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)