کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆهى ئێمەیت ئێمەش هى تۆ.

Wednesday, 23/06/2010, 12:00


بەرزڕاگرتنى هەرشتێك دەچێتە خانەى پیرۆزیەوە.ئەم نەریتە مێژوویەكى دورودرێژى هەیە لەمێژووى مرۆڤایەتى داقۆناغ بەقۆناغ هاتوە ئاینە كان فاكتەرێكى گرنگى مانەوەى ئەم نەریتەن.مرۆڤ بەدرێژاى مێژووبایەخى بۆسەروخۆى هەبوە لەو دەسەڵاتە میتا فیزیكیە ترساوە كە هۆكارى دروست بوونى جوڵەى ئەستێرەكان وهەورەكان وهەورە بروسكەو باران و بەفربوەوڕێزىبۆداناوەوقوربانى بۆكردوەبەدروست بونى ئاین ئەم نەریتە زیاتر لەمێشكى مرۆڤدا چەسپی وە هەمیشە چاو لە ئاسمان بەشێوەیە كى مەجازى بەتەماى بەزەى ئەودەسەڵاتە میتا فیزیكیە بووە بەدروست بوون وەیان سەرهەڵدانى شۆڕشى پیشە سازى هاتنى یەك لەدوایەكى فەیلە سوف وزاناو بیرمەندە كانهەندێك چەمك وەزاراوە وروژێنرانكەبوونەهۆى سەرهەڵدانى چەندین پرسیارى بێ وەڵام لەئەنجامى ئەمەشدا پەیوەندى نێوان مرۆڤى مۆدێرنەو ئاسمان بەرەو كەنارە كانى هەڵوەشان ڕۆیشت مرۆڤێك دروست بووهیچ باوەڕێكى بەیاساوپرەنسیپە ئاینیە كان نەبوو لەقۆناغێكى نوێ داو لەسەردەستى (فرەدریش نیتشە) لەئەڵمانیا مردنى خوداوەند ڕا گەیەنرا ئەم ڕاگەیاندنەش بویە هۆى دروست بونى چەندین قوتابخانەو ڕێبازى فەلسەفى گرنگ كەوتنە لێكۆڵینەوەى چەند یاسایەكى مرۆڤ كرد وە دەسەڵاتیان لەژێر ڕكێفى پیاوانى دیندادەر هێنا ودەسەڵاتى كەنیسە یان كەم كردەوە بەئومێدى هێنانى خۆش بەختى بۆمرۆڤ لەبنەماو بنچینەى ئەو تیۆرویاسایانە دا مرۆڤ كرایە سەنتەر.وبەئومێدى بەكار بردنى هەموویاساكان لەخزمەتى خۆیدا وەلەوێستگەوقوتابخانەكانى فكردا چەندین چەمكى وەك (علمانیەت لیبرالیزم و دیموكراتى وفیمینیزم) دروست بوون ئەم دۆخە واى كرد دەوڵەت وەئاین لەیەكتر جیابكرێنەوە چونكە بەبڕواى زۆرێك لەبیرمەند وەفەیلەسوفان ئاین وەزیفەى پەروەردە كردنى تاكەو هیچ پەیوەندیەكى بەسیاسەت وەیان هونەرى بەڕێوەبردنى دەسەڵاتەوە نیە،ئەم بۆچونەش كۆمەڵگاى مرۆڤایەتى دابەش كرد لەنێوان چەند چین وەتوێژێكدا (چینى سەرمایە داران وەخانە دان چینى بۆرژوا وەچینى پرۆلیتار وەیان كرێكاران) سەرهەڵدانى ئەم جۆرە جیاوازیە بویە هۆى دروست بونى مل ملانێى خوێناوى بۆگرتنە دەستى دەسەڵات. وەدروست بونى دیكتا تۆرەكان مێژووى دیكتا تۆریەت مێژوویەكى خوێناوى گرۆى بەشەریەتە كەتیاى دامرۆڤ ڕۆشتە شوێنى خوداوەندهەموودەسەڵاتێكى گرتە دەست زۆربەى وێستگە كانىدەسەڵاتى بۆخۆى مۆنوپۆڵ كردلێرەوە كلتورىپیرۆز ڕاگرتن وەبەرزكردنەوەى وێنە دەستى پێكرد لێرەوە دەگەینە ئەوڕاستیە تاڵەى كە بەرزڕاگرتنى وێنەو دانانى لەسەرومرۆَڤەوە ڕیشەیەكى دیكتاتۆرى دورو درێژى هەیە هەڵواسینى وێنەى سەرۆك لەهەر ویستگەو فەرمانگەیە كى دەوڵەتیدا ئاماژەیە بۆئەوەى كەفەرمان ڕەوایەتى ئەو شوێنە پاش خانێكى دیكتا تۆرى داپڵۆسێنەرى هەیەو زۆرزەحمەت فێرى قبوڵكردنى ئەوى دی دەبێت بونى نەریتێكى لەم شێوە یە لەمێژووى بەعس دا وەدوبارە كردنەوەى لەئێستا دا بەڵگەیە بۆڕاستى ودروستى ئەم بۆچونە هەڵواسینى وێنەى سەرۆك لە دامودەزگا دەوڵتیە كاندا نیشانەى ئامادەگى دەسەڵاتى دیكتا تۆرى ولاوازى پێگەى دیمو كراتیە هەڵواسینى ئەم وێنەیە واتە سەرۆك لەهەمووجێیە كەو چاوى لەهەموومانە ئارامى ئێمە بونى ئەوە ئەو هى ئێمەیەو ئێمەش هى ئەو گوفتارى ئەو هى ئێمەیە كەس مافى ڕخنەى نیە پێمان خۆش بێت یانا ئەو لەجیاتى ئێمە بیر دەكاتەوە ئەو بڕیار دەدات ئێمەى جاهل ئێمەى نەفام چۆن دەتوانین ڕەخنە بگرین ئەگەر ئێمەى نەزان دەنگ بەرزكەینەوە لە ئاستت دا ئەوا ناودەم مان دەكەیتە فیشە كستان بیرمە لەكاتى فەرمان ڕەواى بەعسدا نوسرابوولەسەر دیوارێك (البعپ نورن لمن ینتمى_والبعپ نارون لیمن ینتهى) ئەدى لەسەر دیوارە كانى ئێمەش نەنوسراوە(تۆهى ئێمەیت ئێمەش هى تۆ) جەنابی سەرۆك!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە