بانگەوازو پێشنیار بۆ دەسەڵاتی هەرێم..!!!
Tuesday, 06/08/2013, 12:00
1612 بینراوە
ئەگەر دەزگانی هەرێم بیانەوێ ئەو کچ وژنانەی لە کاتی ئەنفال دوو جار ئەنفالکراو بدۆزنەوە
ئەگەر نیەتی هاوکاریان هەیە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆیلە کوردانە .. ئەگەر خۆیان بەخاوەن
کەرامەتی نەتەوەی و مرۆڤایەتی و کوردایەتی دەزانن .
خۆ شتێکیش هەیە لە فەرهەنگدا بەناوی ناموس و کەرامەتەوە ...
ئەوە من دەڵێم سادەترین ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو کوردە کۆیلەو ئەنفالکراوانە بەم ڕێنماییە دەبێت.
1 / بەگەر خستنی راگەیاندنەکانی میسری وەك رۆژنامەو تڤێ بەگرێبەستی دوو هەفتە
2/ بە کرێ گرتنی نهۆمی ئوتێلێکی بەناوبانگ بۆ پەیوەندی و ئەدرێسێکی ئاشکراو دیار
3/ دابینکردنی برێکی دیاریکراوی پارە بۆ هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان وەك ئەو کەسانەی لە رابردوو کاریان لە و شوێنانە کردوە .
بێگومان بەم ڕیگایە دەتوانرێ بەئاسانی زانیاری تەواو دەستبکەون و بیاندۆزنەوە..
ئەوەی حکومەتی هەرێم و دەزگای ئەنفال و شەهید باسیان لێوە دەکات وەک پەیوەندی کردن بە
سەفارەت و ئەکتەرو دەرهێنەرەوە ، ئەوە خۆ دزینەوە و چەواشەکاریە ..
6/8/2013