کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوایى نووسین و پێشنیارەكانى كوردستانپۆست ، وزیرى تەندروستى لەناكاو خۆى كرد بەڕانیەدا

Saturday, 28/07/2012, 12:00


دوایى نووسین و پێشنیارەكانى كوردستانپۆست ، وزیرى تەندروستى لەناكاو خۆى كرد بەڕانیەدا
دوایى ئەوەى لەكۆتایى مانگى چوار بەڕێز وەزیرى تەندروستى سەردانى سنورى ڕانیەو قەڵادزەى كرد كەوتە بەر ڕەخنەى زۆرى كارمەندان و نووسین و بابەتەكان گەیشتنە كوردستانپۆست و لێرە لەكوردستانپۆستەوە پێشنیاری ئەوەیاان بۆ كرد بۆ ڕاستى و دروستى ئەو هەموو قسە و نووسین و بەڵگانەى لێرە لەكوردستانپۆست و پەیجەكانى فەیسبووك دەخرێنەڕوو سەبارەت بەڕەوشى تەندروستى سنوورى بیتوێن و پشدەر و خراپ ئیدارەدانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و ستافەكەیى و بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ و ستافەكەى تكایە جەنابى وەزیر وەرە لەناكاو خۆت بكە بەو سنورەداو بزانە چ باسە ، سەرئەنجام ڕۆژى پێنج شەمەى ڕابردوو 26 / 7 / 2012 وەزیرى تەندروستى جارێكى تر هاتەوە بۆ سنوورى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە و ناحیەیى حاجیاواو سەروچاوە و شكارتە و بێتواتەو دۆڵى خۆشناوەتى بەسەر كردەوە ئەمجارەیان جیا لەجارى پێشووتر لەناكاو خۆى كرد بەناو نەخۆشخانەكان و دەیان سەرپێچى و خراپ ئیدارەدانى نەخۆشخانەكان و وێرانى بیناى نەخۆشخانەكان و نەبوونى دەرمان و ئامێرى پزیشكى و فێنكەرەو ئیهمالى كارمەندەكان و بەدوا دانەچوونى بەڕێوبەرایەتى بۆ ئیش و كارەكانیان هەمووى بەچاوى خۆى دى و هەموو ئەوانەى لێرە لەكوردستانپۆست دەخرێنەڕوو خەڵكى دڵسۆز و كارمەندە گەنجە چالاكەكان دەینووسن جەنابى وەزیر بەواقیعى بۆ خۆى بینى و هەر لەوێ بڕیارى لادانى بەڕێوبەر و بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانەنەى شكارتەى دەركردو چەندین كارمەندى تریشى سسزا داو ئەوانەشى دڵسۆزانە لەخزمەتكردنى خەڵك دابوون پاداشتى كردن ، دواتر لەبەردەم كەناڵە حزبیەكانى خۆیان ئیجرائاتەكانى ڕاگەیاند و ئەو بایەتەى فەزاحەتى بودجەى تەندروستى ڕانیەشى پشت ڕاست كردەوە كەچەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەكوردستانپۆست خرایەڕوو و ئاشكرا كرا .
وێڕایى دەستخۆشیم لەكوردستانپۆست ، لەوەزیرى تەندروستى و لێرەوە ڕوو دەكەمە جەنابیان و دەڵێم تكایە لەناكاو خۆت بكە بەناو نەخۆشخانەو مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكانى ترى چوارقوڕنەو ڕانیە و قەڵادزێش ناڵێم هەموویان بەڵام زۆربەیان هەمان حاڵ و گرفتی ئەو نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستیانەیان هەیە كەجەنابتان بەچاوى خۆتان بینیتان ، ئەمانە بەس خەریكى كارى حزبى و جاسوسى و نان بڕینى خەڵكن ، دەمەوێ لێرەوە لەم مینبەرە پیرۆزەى كوردستانپۆستەوە ئەوە بیرى جەنابتان بخەمەوە حاڵى نەخۆشخانەى ڕانیەش زۆر زۆر خراپە بێ پرس و ڕاى 400 كارمەند لێپسراوى پلاندانان كەخۆى نەخوێندەوارەو دەرچووى ئامادەیە خزمێكى خۆى بەزۆر و لەژێر هەڕەشەو فشارى مەڵبەند كرد بەكارگێرى ئەم نەخۆشخانەیە ، بۆیە دەبینین ئیدارەى ئەو نەخۆشخانانەى بێ پرس و ڕاى تێكڕایى كارمەندان و تەنها لەلایەن حزبەوە دانراون زۆر زۆر خراپە ، بەهەمان عەقڵى مەڵبەندو دیوەخان هەڵسوكەوت دەكەن بۆیە سیستەمەكەیان هێندەى تر شێواندووە ئەگینا دەیان خەڵكى دڵسۆزو كارمەندى چوست و چالاك و ماندوو و خاوەن خزمەت هەیە بەڵام لەبەر ئەوەى پشتیوانیان نیە پشتگوێ خراون كەدەتوانن ڕۆڵى زۆر باشتر لەوانە ببینن .
بەڕێز جەنابى وەزیر ئەمەیە حاڵ و گرفتى ئەو میللەتەو ئەو سنورە وەك پێًشنیارێك بۆ بەڕێزتان ئەگەر لەدەسەڵاتى جەنابتان نیە ئەو بەڕێوبەرە گشتیەو بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ لابدەن تكایە هەرچى زووە فەرمانى لادانى لێپسراوى پلاندانان و یاسایى و بەڕێوبەرى كارگێرى نەخۆشخانەى ولادەى ڕانیە و بەڕێوبەرى كارگێڕى نەخۆشخانەى ڕانیە و سەنتەرى گورچیلە و نەخۆشخانەى قەڵادزێ و مەڵبەندى تەندروستى قەڵادزێ دەربكە كەهۆكارى زۆربەى زۆرى كێشە و گرفتەكانى ئەو سنورە ئەمانەن تەنها خەریكى كارى رۆتیناتى ئیداری و ململانێیى ناشەریفى حزبى و سەندیكاو خەریكى جاسوسین بۆ بەڕێوبەرى گشتى و حزب و مەڵبەند دوایى دەوامیش خەریكى بازرگانى و دەرمانخانەو كۆگان ، دڵنیابە بۆ باشتركردنى ڕەوشى تەندروستى سنورەكە هیچیان پێ نیەو هیچیان بۆ ناكرێ بۆ خۆت ڕاستیەكانت دى تۆ تەنها ڕۆژێك و لەماوەى چەند سەعاتێكدا ئەو هەموو گەندەڵیەت بینى بەڵام بەدرێژایى ساڵ ئەمە حاڵى ئەو سنورە و ئەو خەڵكە هەژار و نەدارەیە .
دووبارە دەستخۆشى و ماندوو نەبوونى لەكوردستانپۆست دەكەم كەدەرگای ئاوەڵا كردووە بۆ دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى پشدەر و بیتوێن تاخەم و گرفتەكانى خۆیان لێرەوە بگەیەنن بەدەسەڵات .




http://www.youtube.com/watch?v=h_TuFYn2mS4&feature=youtu.be

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە