کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئامۆژنە هێرۆ چالاكیەكى گەورەى بەدەستەوەیە

Friday, 22/01/2010, 12:00


ئەو ڕۆژەى خانمى یەكەمى عێراق كرا بە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى ,ئیتر ئەو ڕۆژە بوە سەرەتاى دوبارە شكست هێنانەوەى یەكێتى لە سلێمانى , كورد واتەنى سەد شەڵڵا بە كفن دزى پێشوو , لەو ڕۆژەوەى هێرۆ چۆتە ناوحەوشەكەى مەڵبەندەوە هەموو زانست و مەعریفەى ئەم هێرۆیە بەخشینەوەى پارە بوە و هیچى تر , وا دەزانێ كێشەى ئەمڕۆى خەڵك و پشتكردنە یەكێتیان لە سەر پارە بوو , بۆیە لە یەكەم ساتیەوە دەمى فەردە پارەكانى هەڵپچڕیوە و هەرچى داواى بكات ئەیداتێ , پارەى دزراوى ئەم میللەتەش ئەوەندە زۆرە لە بن نایەت , ماوەیەكى زۆرە كۆمیتەكانى یەكێتى بەناوى پارە بەخشینەوەوە هانى خەڵك ئەدەن بچن بۆ لاى هێرۆ پارەیان ئەداتێ خەڵكیش ئەچێ و ئەڵێ موویەك لە بەراز كەم بێتەوە هەر باشە , ڕۆژانە دەیان عەریزە بە دەست ئەچنە بەردەم مەڵبەند بۆ ئەوەى لەو نیعمەتەى هێرۆ بێ بەش نەبن , ئەوانیش عەریزەكان وەردەگرن و ژمارەى تەلەفونیش داوا ئەكەن و پێیان دەڵێن خۆمان تەلەفونتان بۆ دەكەین , بە پێى ئەو زانیاریانەى بە دەستم گەیشتوە , هێرۆ ئەمانەى داناوە بۆ كاتى بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ ئەوەى لە یەك ڕۆژدا لە هۆڵەكەى مەڵبەند كۆیان بكاتەوە و وایان بە خەڵك بناسێنێ گوایە ئەمانە هەموویان كادرى هەڵسوڕاوى گۆڕانن و دوایى ئەوەى ڕاستیەكانیان بۆ دەركەوتوە , گەڕاونەتەوە باوەشى گەرم و نەرمى یەكێتى , هێرۆ بەتەمایە ئەمە لە سلێمانى بكات بۆ ئەوەى بڵێت تەواو سلێمانى گۆڕانى تیا نەماوە و هەمووى هاتون تەسلیم بونەتەوە ,سیناریۆكانى تەسلیم بونەوە لاى ئەمانە بە دەیان جۆر داڕێژراوە تەنها لەبەر ئەوەى ورەى خۆیان و ئەندامەكانیانى پێ بەرز بكەنەوە , خەڵكێكى داماو لە بەر هەژارى ڕوو دەكاتە مەڵبەند بۆ ئەوەى یارمەتیەك وەربگرێ بۆ دەبەیەك نەوت ناكرێ تۆ ئاوا زەلیلى بكەیت و دەیان ئەمسەرو ئەوسەرى پێ بكەیت , تەنهالەبەر ئەوەى مەرامە گڵاوەكانى خۆت جێ بەجێ بكەیت , دەسەڵاتى مافیاى كوردى چونكە هەرچى ئەخلاق و ڕەوشت هەیە لاى ئەوان پارەیە , ئیتر گەرەكیشیانە بە پارە هەرچى شتە بیكڕن , بۆیە بیر كردنەوەى ئەمانە تەنها بەخشینەوەى پارەیە و هیچى تر , خەڵك لەسەر پارە لەمانە نەتۆراوە , خەڵك لەبەر ناعەدالەتى و دزى وگەندەڵى و بەدڕەوشتیەكانیانە پشتیان كردە ئەمانە , ئەم كێشانەش بە پارە چارەسەر نابن , ئەگەرهێرۆ وا تێ بگات ئەتوانێ بە پارە هەمو شتێك بكات , بەپارە خەڵكى ئەم شارە لەگەڵ دەسەڵات ئاشت بكاتەوە ئەوە هەڵەیەكى گەورەیە و توشى تێكشكاندنێكى تریش ئەبن , جارى پێشوش لە 25/7 تاڵەبانى مێردى هەمان كارى كرد بەڵام پارەكانى تاڵەبانى شەفاعەتى بۆنەكرد و خەڵكیش وەرى گرت و مویەكیان لە گیانى ئەو بەرازە كردە وە كە بۆتە مۆتەكەى سەر ملى خەڵك , ئیتر كە هاتنە سەر سندوقەكانى دەنگدان خەڵك ویژدان و دەنگى خۆى نەفرۆشت بەو پارەیەى لەم میللەتە دزراوە , ئەو پارەیەى ئێستا هێرۆ تەخشان و پەخشانى ئەكات نانى دەمى مناڵانى كوردە و ئەمان دەنگ و ویژدانى خەڵكى پێ ئەكڕن , ئێوە مەیدزن و ئێَمەش پارەى ئێوەمان ناوێ ئەم پارەیەى ئەمانە ئەیبەخشنەوە ئەو 35 ملێون دۆلارەیە مانگانە لە بودجەى میللەت ئەیدزن , ڕۆنى خۆمان ئەدەنەوەلە سمێڵى خۆمان ,هێرۆش بەتەمایە ئەمجارە بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە حەیاى خۆیان بكڕنەوە , بۆیە لە ئێستاوە ئەمەتان بۆ دەنوسم بۆ ئەوەى كە شتێكى واتان بینى بزانن ئەمانە گۆڕان نین ئەمانە ئەوانەن كە لەتا و داماوى ڕویان كردۆتە مەڵبەندەكەى هێرۆ بەڵام ئاوا بە سوكى سەیریان ئەكەن ئاگادار بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە