زه‌رده‌خه‌نه‌ى ئه‌و بێژه‌ره به‌سه تا پێمان بڵێت میدیاى (ى ن ك) درۆت فه‌رمو ....
Friday, 08/01/2010, 12:00
شه‌وى 7 /1/2010 له هه‌واڵه‌كانى ته‌له‌فزێۆنى گه‌لى كوردستان یه‌كێك له بێژه‌ره‌كانی هه‌واڵێكى بڵاو كرده‌وه هه‌ر له كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌دا كه مرۆڤ چاوى به‌و بێژه‌ره ده‌كه‌وت هه‌ستى به‌و گالته جاڕى یه ده‌كرد كه له سه‌ر ده‌م و چاوى ده‌خوێنرایه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵه كه ده‌یگوت 800 كه‌س له‌زاخۆ كه‌سه‌ربه لستى گۆڕان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى ، ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه هێنده گاڵته ئامێزه‌ى بوو كه له‌سه‌ر ده‌م و چاوى ئه‌م بێژه‌ره هه‌ستى پێده كرا ئه‌وه‌نده ئاشكرا بوو كه پێ ى ده‌وتین ئه‌مه چ گه‌وجێتیه‌كه ئه‌م پارته ده‌ستى داوه‌تێ . زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌ڵامێكى ئه‌و كاره قێزه ونانه‌ى ئه‌دایه‌وه . زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك پێى ڕاگه‌یاندین كه ئه‌و ژمارانه‌ى ئه‌وان ڕۆژانه باسى لێوه ده‌كه‌ن كه‌به‌ته‌واى كۆكردنه‌و ه‌و لێده‌كردنى بۆ بكه‌ین له و ژماره ده‌نگه زیاتر ده‌هێنێت كه ده‌نگیان پێ درابوو .
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه و به‌ر له چاو پێكه‌وتنێك ئه‌نجام درا له‌گه‌ڵ كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى باسى ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كانى كرد كاتى خۆى چه‌ند ژماره‌ى خه‌یاڵیان داوه و دواتر ئه‌وه‌ى ئه‌هاتنه به‌رده‌مى سندوقه‌كانى ده‌نگدان چاره‌كێكى ئه‌و ژماره‌یه‌ش نه‌بوه كه‌باسیانلێوه كردون . به‌گاڵته جاڕییه‌كه‌وه به‌ڕێزى فه‌رموى له‌خۆمم پرسیوه كاتێك ئێمه‌ش یه‌كێتى بوین درۆى وه‌هامان ده‌كرد ؟ ئه‌م خۆى له خۆیدا ڕاستیه‌ك ئه‌سه‌لمێنێ یه‌كێتى بون واتا درۆ كردن و خه‌ڵك چه‌واشه كردن .
خۆش له‌وه‌دا بوو كه ئه‌و هه‌واڵه هیچ كه‌س له‌وانه‌ى له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتبون سه‌رنج وتێبینیه‌كیان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى كه بۆى هاتبون ، ته‌نها چه‌ند فۆتۆیه‌ك نه‌بێت كه نیشان درا له‌وه ده‌چوو له ناو كۆڕێكدا یاخود سیمنارێكدا وێنه‌یان گیرابێت به بێ ئه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى ڤیدێۆى یاخود تاكه كه‌سێك نیشان بدات تا ئه‌و هه‌واڵه پشت ڕاست بكاته‌وه .
سه‌رانى یه‌كێتى چه‌ند به قه‌باره قه‌به تر بن ئه‌وه‌نده به عه‌قڵ سوك و ڕسوا تر ده‌بن .
8 /1/2010
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست