کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سنووری جەنگ

Friday, 09/11/2012, 12:00






لە یادی شەهیدی گەریلای کورد شەهید نوجین دیرکی هەزار سڵاو لەرۆحی پاکی





لەگەڵ
یەکەم ریكەوتنی
سوپای مەرگە
سنووری خاک
جی دەهێڵین
ئەڕۆین بێباک
بەرەو
لوتکەی
چیایی بەفر
ئاڵایەک
بەرز دەکەینەوە
ڕەنگی ئاڵی
کشت پارچەکان
بگرێتەوە
بەخوێنی گەش
ناوی شەهید
لە دڵی چیاکاندا
تۆمار دەکەین
سەرێکم
لەم ڕێگایە
دەگەم
یاخوود ناگەم
خەنەی خوێنم
لە سەر فەرشی
چیاکانە
ئەنەخشێنم
ڕێی خەباتی
باو باپیران
دەگرمە بەر
ئەوە منم
بەسک برسی
بە کۆڵە پشتێ سەردەمێک
لە بەردەم دوژمنی سەختە
خوێنی خۆمت
پێشکەش دەکەم
رازی دلم
بۆ زاری خاك
دەڵێمەوە
لەوەتەی هەم
بوون و نەبوون
هەژاری و دەرد
توقاندن و
بەهای ئومێد
لە گەل وڕینەی شەومدا
بۆ سەنگەرم
دەڵێمەوە
منم بێ کەس
هەر بەتەنیا
چرای ئازادی
هەڵدەکەم
ناوم شانەی گەریلایە
بێ ئەندازەی
ئازاری مەرگ
سینەم قەڵغانێکە
بەرامبەر سوپای دۆژمن
داخی دڵم
ئەبێت
بۆ کێ بڵێمەوە
بە سەر پلەی دەرگای مەرگە
هەنگا و دەنێن
کڕنۆش بردن بۆ خاک
باوەڕی بەرزی منە
ئەی دوژمنی تەتەری مەرگ
هێشتا هیوام
گۆلی ئاڵە
بێ ئامانە
خۆنچەی دڵم
کۆڵنادەین
تا ڕیبازی
دواچارەسەر
منم ئافرەتی پێشمەرگە
دڵم برینێکی سەختە
منم ڕێگای ڕاستەقینەی
خەباتی کورد
من بۆ گەلێک تێ دەگۆشم
ئێوەش هۆکاری دابڕان
ڕەنگی ئاڵای
چوار پارچەیەک
بۆ گشت وڵات
بەدیدەکەم




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە