ئەمشەو پارتیی ئەندامان و لایەنگرانی خۆی بۆ ئامەد دەنێرێت
Thursday, 14/11/2013, 12:00
سه‌رچاوه‌يه‌ك له برايم خه‌ليل نزیک لە سنوری باکوری کوردستان پێى راگهياندين كه ئەمشەو پارتى به سه‌دان پاسی پڕکردووە لە دۆست و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى خۆی، ئەویش به ئاڵاى پارتى و وێنه‌ى مه‌سعود بارزانی و بە رەزامەندیی و هاریکاری میتی تورکی له ناوچەی ژێر دەسەلاتی خۆی ئهگوازێتهوە بۆ شارى ئامه‌د، سه‌رچاوه‌كه هۆكارى ئهمەى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کە پەکەکە بايكۆتى كۆبوونه‌وه و ئاههنگهکەى ئامادی كردووه، كه وا بڕیارە مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان ئاماده‌ى بن، لە ترسی ئەو بایکۆتەش بارزانى بە ناچاری پارتییەکان دەنێرتێت، شایانی باسە شڤان پەروەر و برایم تاتلەسیش هاوبەشی ئەو ئاهەنگە دەکەن تا خەڵکی ئامەد رابکێشن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست