کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.بەرهەم گەمارۆ نەدراوە , بەڵكو خۆى بێ دەسەڵاتە

Monday, 04/01/2010, 12:00


لەدواى دەست بەكاربوونى كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێم, بەشێك لەو شكستانەى كە لە سەرۆكى حكومەت د. بەرهەم بینیمان بەقسەى هەندێك ئەمە گەمەیەكى سیاسیەو هەندێكیش پێیان وایە كە ئەمە نەخشە بۆ كێشراوە تا ئەوە بسەلمێنرێ كە كابینەى پێنجەم سەركەوتوتر بوو, بۆیەشە دەبینرێ كە ئێستا كابینەكەى د.بەرهەم بە دەست كۆمەڵێك كێشە دەناڵێێ ,كە كێشەكە پەیوەندى بە خودى سەرۆكى كابینەكە هەیە لە ترس و متمانە بە خۆنەبوون كە ئەمەش بۆ خۆى فەشەل هێنانە بەم حكومەتە و زۆرێك لەو دەستكەوتانەى كەبە خوێن و ماندووبون وەدەستهات, ئەوەى جێگاى هەڵوەستەیە ئەوەیە كە ئەم كێشانە بە جێگرى تێدەپەرن و بەڵكو پێشنیازى چارەسەركردنیشى بۆ نەكراوە كە ئەمەش جارێكى دیكە بۆ بێدەسەڵاتى سەرۆكى كابینەى شەشەم دەگەرێتەوە كە تا ئێستاو دواى چەندین مانگ لە دەست بەكاربوونى نەیتوانیوە ئیزافەیەك بۆ ئەو پرۆژەو بەرنامانە بكات كە لە كابینەى پێنجەم كارى لەسەر كراوە كەواتە دەبێ بڵین كە سەرۆكى حكومەت ناوێكى بێ ناوەرۆكە , چونكە بەهۆى تەماحى سیاسی و بەرژەوەندى تاك لایەنە بوو بە سەرۆكى حكومەت و بەو هۆیەشەوە نەتوانرا سود لە پرۆژەو بەرنامەى كارى كابینەى پێنجەم وەربگیرێ كە لە
خزمەتى هەموو كوردستان دابوو لە هەموو روێكەوە . ئێستا لە لایەن تەرەفى د.بەرهەمەوە هێندە پەڵپ و بیانوو دەهێنرێتەوە ,هێندە كار بۆ چارەسەركردنى كێشەكان ناكرێت,یەكێ لە و گرفتانەى كە باسدەكرێت و كردویانە بە كۆسپ لە بەردەم كارەكانى كابینەى شەشەم كورتهێنانى بودجەیە , كە ئەم گرفتە لە سەرەتاى دەست بەكاربوونى هەموو كابینەكان هەبووە بەتایبەتى لە كابینەى پێنجەم بەڵام بە ماوەیەكى كورت و خێرا چارەسەرى بۆ كرا . لێرە دەكرێ چەند پرسیارێك بكەین كە ئایا بۆچى هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونى كابینەى شەشەم گەورەترین كێشەى ئەم ووڵاتە بوو بە كارەباى نیشتیمانى و كە تا ئێستاشى لەگەڵ دابێ هەركە دەبێتە سەعات (12)ى شەو كوردستان دەبێتە گۆرستان كە ئەمە بۆخۆى عەیبێكى یەكجار گەورەیە كە لەدواى ئەم هەموو دەستكەوتە كەچى گرفتى سەرەكیمان ببێتەوە كارەبا و بگەرێینەوە دواوە ئەمەش بۆ دەسەڵات نەشكانى سەرۆكى حكومەت دەگەرێتەوە بەسەر ئەم وەزعەدا , بفەرموو سەرۆكى حكومەت د.بەرهەم ئەگەر ئەو كەمال و جەمالە بووى كە حیزبەكەت بە سەر شانتى هەڵدەدا تۆ ئەوەى كە خۆت ناوت ناوە قەیرانى كورتهێنانى بودجە كە رێژەكەى (550) ملیارد دینارە بە بەرهەم و ئینتاجەكانت چارەسەرى بكە خۆ رێژەیەكى هێندە زۆر نیە , ناكاتە چارەگى ئەو پارەى كە خۆت و سەرانى حیزبە كەت لە خێر و بێرى ئەم ووڵاتەى هەڵدەلوشن . لە دواى دەستبەكاربوونى د.بەرهەم چەندان قەزاو ناحیە رووبەروى كێشە بوونەتەوە دیارترینیان كێشەى (پیرەمەگروون) بوو كە لە سنورى دەسەڵاتى خۆى و حیزبەكەیەتى ئەمەش لە بێ بەرنامەیىو بێ سەرووبەرى نەبێ هیچى دیكەى لێ ناخوێندرێتەوە . گەورەترین كێشەى د.بەرهەم نەبوونى متمانەیە لە لایەن هاوڵاتیانەوە لەو كاتەى د.بەرهەم بوو بە سەرۆكى حكومەت هەركەسێك وایزانى كە كوردستان كارگەیەكەو ئیتر لە كار كەوت كە خۆشى وا دەرچوو , سەیر لەوە دایە كە خۆشى بە گومانە لە كارەكان و ئەوەتا لەوەتەى دەست بەكاربووە كەسێك نەیبینیوەو نەهاتووە ئەم هاوكێشە ئاڵۆزە شیبكاتەوە , كەچى لەوەتەى دەست بەكاربووە هەر لە سەفەرى ئەوروپاو ووڵاتانى دەوروبەرە بەناوى دیپلۆماسى هاوپەیمانى (كە هیچ كاریگەرى و ئەنجامێكى لەسەر ئاستى پەیوەندیەكان نەبووە) (كەواتە بۆ جەو گۆرین بووە) , وەك ئەوەى لەم هەرێمە هیچ كێشەیەك نەبێ , نەخێر ئەمە گوێنەدانە بە وەزعى خەلڵك و ئەو ژیانە كوڵە مەرگیەى بەهەر حاڵ دەیگوزەرێنێ . بۆیە دەلێم دكتۆر بەرهەم ئەگەر سەرۆكایەتیت پێناكرێ فەرموو پۆستەكەت بەجێ بێڵە و خەڵكیش فێرە خۆ دزینەوە و مشە خۆرى مەكەو ئەم دەستكەوتەش مەخە مەترسیەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە