کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
Friday, 05/04/2013, 12:00
پرسیار: تیرۆرکردنی هەریەك لە سۆرانی مامە حەمە، شێخ ستار و سەردەشت عوسمان، ئایا ئەمانە وەك خیانەتەکانی پارتی لەساڵانی ١٩٧٥ و ٣١ ئابی ١٩٩٦ ده‌توانن وه‌ک (هەڵە) چاوی لێبکه‌ن، ئەم کارەش لە تاوانەوە بگۆڕی بۆ شتێکی تر؟
نه‌و شیروان: کار و ئەجندای گۆڕان، داهێنانە لەکاری سیاسی. بۆ نمونە ئەشێت خیانەت بکەین بەهەڵە و دواتر کاری (تیرۆر)ش بگۆڕین بە قەزا و قەدەر. ئەمانە لەچارەیان وا نووسرابوو کە بە سودفە فیشەك بەر تەختی نێوچەوانیان بکەوێ. ئێتر چ پێوست بەو هەموو قسە قەبە و زلانە ناکات و ناکرێت ئەوەندە زل بکرێ و ئەم ئەزموونەمان لەکیس بچێ.
پرسیار: ژمارەی ژوورەکانی گۆڕان چەندن و کاریان چییە؟
نه‌وشیروان: لە ڕاستیدا لە گردەکە 11 ژوورومان هەیە. لەم ژوورەی کە لێرە من دامناوی و بە پەردەی نیلی ڕازاندوتانه‌وه و ئایەت و کورسییەکتان لێ هەڵواسیەوە و ئه‌و برادەره وێنەگره‌ی، کە کامێراکەی وەك قەناس داناوە، پێم ووتوە جگە لە ڕەنگی نیلیش هیچی تر نەپۆشن. پێم ووتوە کە نابێ لەکاتی وێنە گرتندا تەنها زووم بخاته سه‌ر من، بەڵکە ئەبێ وا نیشانی بینەر بدرێ کە هەموو دانیشتنەکە دەربچێ و خەڵکی بیری تەنها بۆ قسەو گفتەکان نەچێ. گەر بێت و بەس دەم و چاوم دەرچێ وەك چۆن چاوپێکەوتنەکانی کە ناڵەکانی وەك cnn و ئەوانی تر ده‌بێت. ئێمه نامانه‌وێت ته‌نها مێشکی خه‌ڵکی به‌لای په‌یامه‌کانی ئێمه‌وه بێت، به‌ڵکه سه‌رنجی خه‌ڵکه‌که له‌سه‌ر وێنه‌کانی دوای منیشه‌وه بێت. پاشان لەو هۆڵ و ژورانەی کەهەمانە، ژۆرێکی هی مام ڕۆستەمە و لەگەڵ عەشایرەکان لەوێ خەریکی چاو قاوە خواردنەوەیە و فڕی بەسەر جفات و ئەم شتانەوە نییە، هەروەك چۆن کاتی خۆی وای ئەزانی کە (مارکس و لینین) ژن و مێردن. هەروەها ژوورێکی ترمان داوە بە بۆڵە بۆڵکەرەکان کە دایان خستوە و کلیلەکەشی هەر لای خۆیانە و هەروەك چۆن کاتی خۆی نێچیرڤان ئامادە نەبوو کلیلی ژوورەکەی خۆی بدا بە د. به‌رهه‌م ، ئاوهاش هەریەك لە(قادری حاجی عەلی، عوسمانی حاجی مەحمود و سالار عەزیز) حەزیان بەتاك ڕەوی من نیە و لێیان نا ئۆغریان لێکرد لەوەش ناچێ بێنەوە.
پرسیار: ئەم گۆڕانەی ئێوە ئایا داهێنانی خۆتانە ؟
نه‌وشیروان: هیچی داهێنانی خۆمان نیە . هەندێکیان لە حزبەکانی تر و له ئیسلامییه‌کان و هەندێکی تریشی لە حوسەینیەکانەوە.
پرسیار: ئایا هیچی ترت ماوە بۆ بینەرانی بەڕێز؟
نه‌وشیروان: کاتی ئەوە هاتوە کە چۆن کاتی خۆی پێغەمبەری ئیسلام لەدوا خوتبەیدا هات و ووتی(ێننی أتمت لکم دینکم) واتە ئێستا من دینەکەم بۆ تەواو کردن ، ئاوهاش منیش وەك ئەوەی لەسەر شانم بووە بۆ هاوڵاتیان و دواتر گەرانەوەیان بۆ باوەشی دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی. ئاوا ئەم ئەرکە، نیشتمانی و ئاینی و ئەخلاقیەم کرد، با دواتر ئەوان قەزاوەت لەوە بدەن و شایەتیم بۆ بدەن.
وشیار: من وه‌کو ئه‌ندامی جفات، واته ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی که حسابم بۆ ده‌کرێت، راتان چۆنه که له قسه‌کردنه‌کانمدا، هه‌روه‌ها له پرسیاره‌کانمدا به‌رده‌وام به به‌ڕێزتان ده‌ڵێم: (ئێوه فڵانه شتتان کردووه، یان وتووه)، ئه‌مه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه!؟
نه‌وشیروان: زۆر له بینه‌ره‌کان وشیارن و له‌وه تێده‌گه‌ن، چونکه تۆ ئه‌و په‌یامه ده‌ده‌یت و ده‌ڵێیت من هه‌رچه‌نده ئه‌ندامی جفاتم، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م نییه و ئاگاداری زۆر له بڕیاره‌کانیش نییم، ئه‌وه‌تا هه‌موو بڕیارێک وه‌ک پرسیار ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی گۆڕان ده‌که‌م، که له راستییدا ده‌بوو یه‌کێکی دیکه ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵمدا بکردایه، نه‌ک تۆ که ئه‌ندامی جفاتی تا به‌ره‌وروو پرسیارم لێ بکه‌یت، واته تۆ ده‌ته‌وێت به خه‌ڵکی و به بینه‌ر بڵێیت من ئه‌ندامی جفاتیشم، که چی وه‌کو ئێوه ئاگاداری هیچ شتێک نییم!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست