کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان جه‌لال ده‌ستی به‌ وڕێنه‌ کرده‌وه‌

Wednesday, 12/12/2012, 12:00


ئەو گەلانە شایەنی رێزن. كە دەوڵەتیان دروستكردوە. هیگل
میژووی مرۆڤایەتی بریتیە لە جوڵە. جوڵە لە نێوان ئیستا و ڕابردودا. جوڵە نرخی نابێ، ئه‌گەر بەرهەمی نەبێ. دووهێزی جوڵە لە مرۆڤدا هەیە: جوڵەی هێزی ماسولكە بۆ هەڵسوراندنی ئەندامانی جەستە لە سەرئاستی پیداویستیەكانی ڕۆژانەی مرۆڤ, دووه‌م جوڵەی هێزی هزر(هوشیاری) بۆ گۆڕین و پێشه‌وه‌بردنی ژیانی كۆمەڵگا تێگەیشتن لە ئاستی پیداویستیەكانی ژیان. ژیان بە مانا سروشتی و فەلسەفیە و(جودی)یەكەیەوە.
دوو جۆر پیرۆزیش هەیە كە تەواو بیركردنەوەی مرۆڤەكانی قۆرخكردوە ڕۆڵی لە جوڵەی مرۆڤەكاندا هەیە.
ئەویش (پیرۆزی دین و پیرۆزی نیشتمان).

یەكەم : پیرۆزی دین لە فەنتازیاوە نزیكترە وەك لە لوژیك(واقع)ە وە.لێ دەكرێ پیرۆزی دین بۆ پیرۆزی نیشتمان كەڵكی لیوەربگیرێ.
دووهەم : پیرۆزی نیشتمان پابەندە بە (ماڤە مرویەكانەوە بەهەموو رەهەند و چمكە جوداكانەوە) و پیوەرە لوژیكەكانی ژیانەوە. ئەگەرسەرتۆپی ماڤەكانی مرۆڤ(ئازادی بێ) ئەوەهیچ مرۆڤێك لەژیردەسەڵاتی نەتەوەیەكی تردا ئازاد نابێت.ئیسلام بەوناوەڕۆكە توڕەیەوەیەوی بەرێزەوە دەڕوانیتە خۆشەویستی نیشتمان.بەڵام ئیسلامی سیاسی فەلسەفەیەك وخوێندنەوەیەكی تری بۆ خۆشەویستی نیشتمان هەیە.بۆیە پیویستە ئیسلام وەك دین لە ئیسلامی سیاسی جیابكرێتەوە.
شیخ محمودی نەمر رۆحی پیغمبەر دەكات بە پرد بۆ گەیشتن بە ئاواتی(دەوڵەتی كوردی).

 یا كەشتی كورد ئەبەمە ساحیلی نەجات
یا رۆحی خۆم و ئالی پیغمبەر بە پرد دەكەم


(ئەم هونراوەی شیخی نەمر حەڵالی سیاسیە چونكە داكۆكی لە حقیقەتی نەتەوەیەكی بێ ماف دەكات.
بەڵام ئیسلامی سیاسی عەرەبی (ئەنفال)ی كورد پیرۆزدەكات (ئەمە حەرامی سیاسیە جونكە دژی مرۆڤی كوردە)
بیركیهاردت لەمەرجەنگی سی ساڵەی نێوان(كاسۆلیك وبروتستانەكاندا)دەڵێ:
(جەنگی مەزهەبەكان جەنگی بەرژەوەندی خاوەن كەنیسەجوداكانە.نەك جەنگی خوابۆیەجەنگیكی شەرمەزاریە دژبەمرۆڤایەتییە لێ جەنگ لەپیناوسەروەری نەتەوەونیشتمانداجەنگی شانازیدارولەپێناو ماڤەكانی مرۆڤدایە بۆیە جەنگاوەرانی ئەم جەنگە بەرێزن.)
میژووی(مرۆڤ)كۆنترەلەمیژووی(دینەكان)كەواتەپیشئەوەی دین پیرۆز وپیویست بووبێ بەرژەوەندی مرۆڤ پیرۆزە.بەرژەوەندی مرۆڤیش یانی بوونی پیداویستەیەكانی ژیان كەگشتی لەئامیزی بوخچەی ئازادیدا گرێدەدراوە. ئازادی مرۆڤ مرۆڤەكانی گەیاندوتە ئەو باوەڕەی بەهوی هیزێكەوەنەبێ ئازادی مسۆگەرنابێ هیزی پاراستنی ئازادی مرۆڤیش (دەوڵەتە).

 دەوڵەت لەپێناسە زانستیە سیاسیەكەیدا

1: دەوڵەت : بەرئەنجامی كێشە چینایەتیەكانی كۆمەڵە (ماركس).
2: دەوڵەت :چەسپاندنی دەستورێكە كەبەها وبەرزی ئایدیۆلۆژی وڕێزی نیشتمان پیناسەدەكات (دوركایم).
3: دەوڵەت:هێزێكی سیاسیە پیویستی بەهێزی ئایدیۆلۆژی تایبەتی نەتەوە هەیە.ئامانج و ئەركی ئەو هێزەش پاراستنی قەبارەی دەوڵەتی نەتەوەییە.(ماكس ڤیبر)
4: نەتەوە مەزەنەیەكی سیاسیە ناتوانی ببینرێ تەنیا بە بوونی دەوڵەتەوە نەبێ (ماكس ڤیبەر)
5: سترۆكتۆری دەوڵەت لەدوو قەوارەپێكدی قەوارەی جوگرافی و قەوارەی ڕۆشنبری نەتەوە.ڕۆشنبیری نەتەوە.لەڕەحمی ناسیونالیزمدا دێتە بوون بۆیەهیچ نەتەوەیەك بوونی نابێ ئەگەرخاوەنی گۆتارێكی ناسیونالیزم (Nationalism (نەبێ)ڕۆبرت مایلز)
6: سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا(ڕامسای مكدونالد)لە13.مایو.1924 لەوتاریكداكەڕۆژنامەی(تایمز) بڵاویكردەوە. دەڵێ:
(هەستی نەتەوایەتی.هەستی شەرانگیزی نیە. بەڵكو ڕێزە بۆ خود.ئەو كەسەی ڕێزی خۆی بگرێ.ڕێزی كەسانی تریشی دەگرێ).

رەهەندی نیشتمانی چیە؟

لە هەموو وتارە جیاكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسوین میدیاكانی دەوریان وتارێك نەك بەكاڵی بەڵكو بە شیوە زانستی رەهەندە نیشتمانیەكەی بوونی نیە.گرفتی كورد گرفتی دیموكراسی نیە بەڵكو گەرانە لەدووی دەسەڵاتێكی نەتەوەی سیاسی ئەگەروەك قەوارەش(دەوڵەتێكی سەربەخوی نەبێ) دەبێ لە پراكتیكدا حكومەتێكی نەتەوەی بەرەهندەكانی نەتەوەیەوی بەكارەكارنیەوە بلكینی.
توشی شوك بووم كە نەوشیرەوان دوای ئەو هەموو ماوەیە و ئاشكراكردنی مۆراڵی جەلال جاریكی تر بگەرێتەوە سەر هەمان باوەری سیاسی كەجەلال كلیلی چارەسەری كیشەكانی پییە ئەمە كارەساتە. كارەساتە لەسەر ئاستیكی زۆر نزم و لەشیوەی دەستەیەك یاری دۆمینەی چایخانەی شعب دانیشتن لەنیوان مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانی نوینەرانی گوران بۆ پرسی نەتەوەی دەكرێ لە كاتیكدا هەفتەیەكە پیش ئەو دانیشتنە جەلال سوكایەتی بە پیرۆزی نەتەوەیەكەوەكرد. پرسیارەكە ئەمەیە رەهەندی نیشتمانی مانای چی. كوا هوشیاری نیشتمانی(رەهەندی نیشتمانی بێ روحی نەتەوەی)دەستەواژەیەكی نەزۆكە و بەئاسانی و بێ ویژدانی بە مرۆڤی سادەی كوردی دەفرۆشن.

تاله‌بانی: هه‌ر کوردێک داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات بێ عه‌قڵه‌

(هەر سیاسیەك. هەر تاكێكی كۆمەلأ.لەژێر هەر ئایدۆلۆژیكدا بێ ودژی دروستبوونی دەوڵەت بێ ئەو سیاسیە ئەو كەسە، كەسێكی بێ كەسایەتیە یانی كەسێكی سووك و بێ نرخ و دژ بە ماڤەكانی مرۆڤە).

بەهای.... سوكایەتیكەر و سوكایەتیپیكراو

سوكایەتیكردن بەمرۆڤەوە. بەها و قورسایی و ڕێزی مرۆڤی(سوكایەتیكەر و سوكایەتیپیكراو) دەخاتە ژیرپرسیاری مرۆڤبوونیانەوە. یانی(جەلال سوكایەتیكەرە. كورد سوكایەتیپكراو) دەوڵەتی كوردی خەوی 80% دانیشتوانی كوردستانە *1ئەو سوكایەتیە بەو رێژە زۆرەی گەلی كورد (كەسایەتی مرۆڤی گشت گەلی باشور)لەژێر پرسیاری مرۆڤبووندایە.كۆمەڵگایەك تەنیا كاری خواردن ومردن بێ.
ناوی دەگوردرێ بە كۆمەڵگایەكی(بەرغەلی)جەلال جنیوی خویدا. تائیستا هیچ دەزگایەكی میدیا و سیاسی و كەسایەتی رۆشنبیری وەڵامی نەداوەتەوە.

پرسیار: جەلال لەو هەمووسیاسی و نیشتمانپەروەران و نووسەر وفەیلەسوفەكانی دونیای سیاسی هوشیارتر و سیاسیتربێ كە ئەوان تا دوا چركەی ژیانیان داكوكیان لە مافی نەتەوەكەیان ودامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیان كرووە تۆ بڵی جەلال لە بیسمارك و هیگل وماركس و نیچە و للینن وكمال ئەتاتورك و پوتین , عمر مختار و شیخی نەمر و عبیدالقادر الجزائری. غاندی. منیدلا و جیڤارا.ویلی براند وهیلموت كول. هیلموت شمیت ومسەدق وهەزارەها سەركردەی جەربەزەی نەتەوە جوداكانی دونیا هوشیارتر و بەشەرفتر بێت ؟
ئەمە یەكەم جار نیە ئەم زەلامە سوكایەتی بە ماڤە مرۆیەكانی كوردەوە دەكات. ئەوەی ریگە خۆشكەری ئەم رشاناوانەیە بیدەنگی روشنبیران ومیدیای كوردییە.

ئەگەر كۆمەڵگایەك لە هەڵەیەكی بچوكی سیاسیەك خۆشبوو دەبێ چاوەری فروشتنی نیشتمانەكەشی بكات

. لەماوى ژیانی سیاسی جەلال وسەرككۆماریدا تاقە خالیك نیە كورد كەڵكی لیوەرگرتبێ, ئەی هوی چیە ئەم هەموو سوكایەتی و بیدەنگی كوردیش لێ؟

چار چییە ؟

لە وتاری داهاتوودا وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەمەوە

أكدت القائمة
العراقية برئاسة اياد علاوي (بانها لن تتخلى عن اي شبر من كركوك، لافتة الى انها لن
تسمح ان تكون مدينة كركوك غير عراقية). وأضافت الدملوجي (كما لن تسمح العراقية
بالتنازل عن كردستان
).


10-12-2012
* 1 كوتایی عێراق بیتر و.گالبریس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە