وه‌ره ئه‌ی با
ئه‌م شه‌و له‌ته‌ك شنه‌ی گیانتا منیش ببه و بمخه‌ره نێو
پێخه‌فه‌كه‌ی كه‌ركوكه‌وه و
به ئاگره‌كه‌ی دام بپۆشه
به‌ڵێن ده‌ده‌م،
گه‌ر تینی به گیانم بگات، ورته نه‌كه‌م
له سه‌رما وشك هه‌ڵهاتم ، له‌م وڵاته
وه‌ره ئه‌ی با
ده‌زانم له خه‌مم ناگه‌یت !
چونكه بۆ تۆ سنوور نییه
ڕۆژ بێت یان شه‌و
ئاسمان ساماڵ بێت یا ته‌م
ڕۆژگار خۆشی بێت یاخود پڕخه‌م
دونیا جهنگبێت یاخود ئاشتی
تۆ ئازادیت ، كوێت ئاره‌زوو بێت ، بۆی ده‌چیت
ئاخر خۆ تۆ وه‌كو من نیت !
من جێ زه‌ده‌م تۆ كۆچهریت
بیرت نه‌چێت ،
گه‌ر ئه‌م جاره به شاره‌كه‌مدا تێپه‌ڕیت
سڵاوی من به‌ره بۆ هاوڕێكانم
پێیان بڵێ
دووری ئه‌وان گیانی ته‌ڕی وشككردوم
وه‌ره ئه‌ی با
تۆ و چاوه گه‌شه‌كه‌ی خۆره‌تاو
ته‌نها ئه‌مشه‌و
چاوم به‌ره‌و به نوری دایكم ئاشنای كه
خۆ ده‌زانم
نه‌خه‌وتوه و چاوه‌ڕێمه
چاوه‌ڕوانی سۆزی برسی و ترپه‌ی پێمه
ته‌نها ده‌ستم
ده‌ستم به‌ره و
بیخه‌ره ناو ده‌ستی گه‌رمی كیژۆڵه‌یه‌كی نیشتمانم
نه‌با له گۆ كه‌ون لێره
وه‌ره ئه‌ی با
به‌هه‌شتی ساردی ئه‌م وڵاته ، به من ناشێت
پڕم له گوناه
من دۆزه‌خیم
به ئاگره‌كه‌ی باباگوڕگوڕم بسپێره
وه‌ره ئه‌ی با
ئاخر نه‌با عومری باقیم ، هێنده نه‌بێت
زۆر ده‌ترسم بمرم لێره
به‌لێن ده‌ده‌م ،
له لای هیچ كه‌س نایگێڕمه‌وه و باست ناكه‌م
گیانم بكه به كۆلاره و ده‌زووی به‌ختم بده‌ره ده‌ست
منداڵێكیی ڕومه‌ت خۆڵاوی شاره‌كه‌م
به‌ڵام ئه‌ی با
كه ده زووهكهت دایه ده‌ستی
پێی بڵێ بۆ خۆت سه‌ربه‌ستیت
تا به دڵی خۆی ڕاموهشێنێت
سه‌ری كاسم ، به به‌ردا بدات
ده‌زووی عومرم بپسێنیت
كوێی ئاره‌زوو بوو با بمبات
به‌س به مه‌رجێك له‌و وڵاته ده‌رم نه‌كات .
باكۆ جه‌لال
2009/6/5 توركیا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست