ئاڵا
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
وەرزێكى ساڵ
پارچەیەك لەجەستەى سەوزى خۆى
كردبەدیارى
بۆئەو گەلەى سەرچاوەى مرۆڤایەتیەو
تاهەنوكە
نە یدیوە ساتێك بەختیارى
پۆلێك كۆترى سپی وبێگەرد
هەریەك چەپكێ گوڵى سورى
لەئامێزى خۆى گرتبو
وتیان ئەمە
هێماى خوێنى شەهیدانە
هەڵۆوتەوارەكانى ئەم خاكە
لەپێناوى
ئازادیداڕشتویانە
پۆلە كۆتر
گوڵیاندالەئەگریجەى خاك
ئیدى ڕەنگەكان پێكەوە
بون بەكەڤاڵێك لە جوانى
گوڵى سورو
كۆترى سپى و
خاكى كەسك
بون بەهێماى بەنرخۆدان و
ئاشتى خوازى وئاوەدانى
خۆرلە بەرزى چیاكانى
زاگرۆسەوە
بەهێمنى هاتە خوارێ
لەئامێزى ڕنگەكاندا
شوێنێكى كرد
بەدواوێستگەى كاروانى
هەمورەنگەكانى كەڤاڵ
ئاوێتە بوون
بەپیرۆزیە كانى ژیان
بۆیەپێكەوە بەجارێ
بەڵینیان دا
بۆرَێزگرتن لەتێكۆشان
سەدان ساڵەى نەتەوەى كورد
ببن ئاڵا ى كوردستان !
20/9/2003
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست