سەردەشت گیان منیش غەریبیت دەکەم
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
ساڵێکە زەنگی مەسینجەرەکەم، نە زرنگاوەتەوە.. ساڵێکە سەردەشت بە شەرم و ڕێزەوە
نایەتە سەر خهت و بڵێ کاک مستهفا خۆلەکاتت لێناگرم !
ساڵیکە نایەیت و بۆم بنووسی.. پێم بڵێیت بابەتێکم بۆتان نارد بۆ دانەبەزی؟
ساڵێکە نە نووسین دەنێریی و نە لێمان دەپرسی.
گەرچی لەماوەی، ئەم ساڵەدا هەزران بابەتمان لەسەر تۆ دابەزاند، تۆ وهڵامی کهست نهدایهوه، هیچت نهنووسی، بەڵام هیچ کامیان تامی ئەوەی نەدا کە دەڵێیت
نە سەرۆک خوایە و نە کچەکەی
ببورە سەردەشت گیان، ئەوانەی ئێستا بە مەسعود دەڵین سەرۆک جگە لە جاش قەڵەم و
کاسە لێسەکانیان، ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێ ناپەڕێت..
سەردەشت گیان ئەوە تۆی بارزانیت کووشتوە، نەک ئەوان سەیرکە، خۆزگە جارێک له گوگڵدا کرتهیهکی بچوکت له ووشەی سەردەشتت دهکرد، تا بزانی چی دەبینیت..
سەردەشت گیان ، تۆ چەند بابەتێکت بەکوردی نووسی بەڵام دوای تۆ بەهەموو زمانە زیندوەکانی دونیا شاعیرو هونەرمەند و خەڵکانی ئازادیخواز گۆرانیان بۆ ووتی..
سەردەشت گیان لە مڕۆژانهدا هاوڕێیەکم گەڕایەوە هەولێر، ووتی چیت پێویستە لە هەولێر
ووتم مشتێک لە خۆڵی سەر گڵکۆی سهردهشت، بەڵام دەترسم پیاوەکانی پاراستن لە فرۆکەخانە بۆنی تۆ له خاکی سهرگۆڕهکهت بناسنهوه و ئهو هاوڕێیهم بگرن، چونکه خۆڵی سهر گۆڕهکهشت بۆنی تۆی لێدێت و تۆش قهدهغهیت بهوێدا تێبپهڕێیت،
ئەوان لە ووشەکانت زهندقیان چوو بوو، ئەوان نایەڵین پەیکەریکیشت بۆ دروست بکرێت
ئەم بنەماڵەی بارزانیە چ ترسنۆکن بەو هەموو جاش و جەیشەیانەوە، کهچی دەرەقەتی بابەتێکی تۆ نەهاتن، بۆیه دهڵێم دەستبردن بۆ چەک لە بەرامبەر ووشەدا، دوا ههوڵی ئەم بنەماڵهیەیه بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی سهردهشتهکان.
سەردەشت گیان..
ئەمڕۆ هەموومان وێنەی سەر فەیس بوکمان، کردە وێنەی تۆ
سبەی کوردستانپۆستەکەت لاپەڕەکانی ڕەش دەکات سبەی سەدان نووسەر دێنە سەرمەزاری تۆ، ئیرەیت پێ دەبەن بەڕقێکی پیرۆزەوە.. نەفرەت لە بکوژانت دەکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست