هه‌واڵیکی گرنگ..مه‌سعود بێمنه‌تی خۆی نیشانده‌دا له به تاڵانبردنی نه‌وتی کوردستان.
Sunday, 25/07/2010, 12:00
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌که‌ی کوردستانپۆست له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاشکرای کرد ، مه‌سعود له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌رهه‌ق به تاڵانبردنی نه‌وتی کوردستان بی منه‌تی خۆی نیشانداوه و به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا رازی نه‌بیت به‌م تالانییه. سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی دایی و وتی : مه‌سعود چونکه شه‌ریکی گارنه‌ر و زاڵمای خه‌لیلزاد و چه‌ند گه‌وره بهرپرستیکی ئه‌مه‌ریکییه ، بۆیه ریپۆرتاژه‌کانی نێو راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به جدیی وه‌رناگریت و هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی جددیی نه‌بووه بۆ ده‌ستهه‌لگرتن له‌و تاڵانییه.
مه‌سعود بۆ رازیکردنی ئێران و ده‌ربازکردنی له‌و ته‌نگژه‌ی که تییکهوتووه ، سڵ ناکاته‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌ردولای ناکۆک(ئه‌مه‌ریکا له رێگای شه‌ریکه‌کانی و ئێران) رازی بکات.
له دوایین دامه‌زراندندا مه‌سعود له مه‌کته‌بی سه‌رۆکی هه‌رێم راوێژکاریکی بۆ کاروباری ئاینی له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئیتلاعات دامه‌زراند.
سه‌رچاوه‌که ووتی؛ زیاتر له 546 بنکه‌ی ئیتلاعات له هه‌ریه‌که‌له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه ، ده‌توانن له میانه‌ی 24 کاتژمێردا باری ئاسایشی هه‌رێم بۆ ناوچه‌یه‌کی شهر بگۆڕن ، ئه‌و بنکانه ده‌سه‌لاتی گه‌وره و نفوزی گه‌وره‌یان له نێو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و حزبدا دورستکردووه به جۆرێک ئێران وه‌ک چۆن له باشور و ناوه‌راست ده‌سه‌ڵاتداره ئاواش له کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست