کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویسته‌ کۆتایی بە ده‌ستدرێژی میلیشایی و به‌رپرسانی چه‌کدار بۆ نێو کاروباری مه‌ده‌نی دابنرێت!

Saturday, 02/03/2013, 12:00


حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
شه‌وی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید پێشڕه‌و" له‌ شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ، بەبیانوی ئەوەی دکتۆری خەستەخانەی ناوبراو لەکاتی خۆیدا لەسەرکارەکەی ئامادە نەبوەو درەنگ بەدەم نەخۆشێکەوە چووە بۆ چارەسەرکردنی، قایمقام به‌ یاوه‌ری چه‌ند پۆلیسێک بە زلەو شەق‌و بۆکس هیرش دەکەنە‌ سه‌ر دکتۆرەکەو دواتریش دەیبەن بۆ بنکه‌ی پۆلیس‌. له‌ به‌رامبه‌ر ئەم دەستدرێژی ‌و ملهوڕیەدا کۆمه‌ڵێک دکتۆری گه‌نج ئەمڕۆ 02.03 مانگرتنیان ڕاگه‌یاندو کاریان راگرت‌.
به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌م نیه‌ که‌ به‌رپرسانی پارتە دەسەڵاتدرەکانی کوردستان ده‌ستدرێژی دەکەنە‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران وکرێکاران‌ و یاسا و رێسا مه‌ده‌نیه‌کان ‌و حورمەتی ناوەندە خزمەتگوزاری‌ و مەدەنیەکان پێشێڵ دەکەن‌.
ئیمه‌ له‌ کۆمیته‌ی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌ی قایمقام‌ و پاسەوانەکانی، داوا لە خەڵکی ئازادیخواز دەکەین کە بەرامبەر بەم جۆرە دەستدرێژیانە دەنگ هەڵبڕن ‌و سنورێك بۆ ملهوڕی ئەو کەسانە دابنێن کە کەرامەتی هاوڵاتیان دەخە ژێر پێیانەوە.نابێ رێگا بدەین ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ قێزەون‌ و پڕ لە سوکایەتیانە دووباره‌ ببنەوە.هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ مانگرتن‌ و نارەزایەتی پزیشکانی ‌چه‌مچه‌مال ڕاده‌گه‌ێنین و داواکارین له‌ دەزگا بەرپرسەکانی حکومەت کە سزای دەستدرێژیکار بدات‌ و قەرەبووی مەعنەوی و مادی قوربانیەکەش بکەنەوە‌و بەپرسەکانیشی فێر بکات کە رێزی هاوڵاتیان‌ و شوێنە مەدەنیەکان‌ بگرن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی سلێمانی
2.3.2013

کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٣/٢/٢٠١٣
07710243118 07701510613
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە