گۆڕان مەلە نازانى َ !!
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
.
ئەمە وەڵامێكە بۆ نووسینێكى لاوەند نەوزاد بەناوى گۆڕان مەلە نازانێ
ئەوەى پارتى و یەكێتى زیاتر لەحزبێكى میلیشیایى سەربازى بگرە و بكوژە و بفڕێنە ئەچووێنێ بوونى هێزى تایبەتى پاراستن و زانیارى و زیندانى تایبەت و هێزى دەمامكدارى بەناو دژە تیرۆرە ، بیروڕاى سەركردە و شێوازى مامەڵە كردنیان لەگەڵ خۆپیشاندەران و شەقام و توندوتیژى ڕاگەیاندنیان و هەڵبەستنى درۆ و بوختان بۆ ئۆپۆزسیۆنیش هى حزبی عەسكەرتارى و دیكتاتۆرى كەس نەناسە ، نەك حزبى مەدەنى وەك خۆیان ناوى دەنێن .. پارتى و یەكێتى حزبى بنەماڵە و باندى مافیاین نەك حزبى سیاسى !
لەحەڤدەى دووەوە یەكێتى و پارتى و مەكینە عیلامیەكانیان ژیانى میللەت و كوردستانیان تاڵ كردووە ، بەوە خۆڵ دەكەنە چاوى میللەت باسى مافى گشتى و داواى گەڕانەوەى موڵكى گشتى دەكەن وەك خۆیان دەیڵێن لاى گۆڕانیش هەیە ، ئێستا یەكێتى لەپڕۆسەیەكى لاوازدا لەژێر كاریگەرى و هەڕەشەكانى سەراى ئازادى و میدیایى ئازاد و سەربەخۆى وەك كوردستانپۆست كەوتۆتە گەڕاندنەوەی ئەو موڵكانە ، بەڵام ئایا میللەت قسە لەگەڵ كێ بكات بۆ گەڕاندنەوەى سەرى ڕەش و قەلاچۆلان و دوكان و دەباشان و ئەو هەموو دەیان هەزار پارچە زەویەیى لەسەر كوردسات و فەرماندەیى گشتى و نۆكان و بەرپرس و فیرعەونەكان تاپۆكراوە یان گەڕاندنەوەى دەیان هەزار دۆنم زەوى كشتوكاڵى كەبۆتە شوێنى خواردنەوەو ڕابواردن و مەزڕەعەى بەرپرسان ؟
كورد ووتەنى بەپێ یەكان بگرن ، بێ پێ یەكان ئاسانن ، ئێوە ئەوانە بگەڕێنەوە ئەوەى گۆڕان خۆى گەڕاوەتەوە .
پارتى و یەكێتى وەك شەریفى مەككە سەیرى خۆیان دەكەن و بەپێیى ئەو مەنتیقە كارئەكەن هەموو شتێك بۆ خۆمان ئەوەى ئێوەش هەر بۆ خۆمان ، دەیانەوێ دوایى حەڤدەى دووش بەهەمان مەنتیق بجوڵێنەوە ، بەڵام ئەوەیان لەبیرنیە و نابیننن كە كورسى و دەسەڵات بۆ هیچ دیكتاتۆرێك تاسەر نەبووە تابۆ ئەوان وابێ ، تازە هانا بۆ تەقە و لوولەى تفەنگ دەبەنەوە جەنابى نێچیربارزانى تازە بەتازە زەوى زیاتر بۆ كۆشك و تەلار و باخەكانى زیاددەكات و بەپارە و بوجە و سامانى ئەو میللەتە و خەڵكى هەژارى كوردستان دارى تازەى تیا دەچێنێ و پەرژینى جوانترى بۆ دەكا ، ئەو مەلەیەیى پارتى و یەكێتى دەیانەوێت بیكەن موبارەك پێشتر زۆر هەوڵیدا تابەردەم دادگا و زیندانى بەدوا داهات ، ئەوەى ئەوانیش زۆر نزیكە واى لێبێت انشااللە ..
پارتى و یەكێتى نەحزبێكى مەدەنى میانڕەون نەحزبێكى سیاسی مەعقولن ، بەڵكو حزبێكن بەفكر و كردار سەلماندوویانە تەواو تەواو دیكتاتۆرن و جیاوازنین لەبەعس !
تەنانەت لەكارى سیاسیشدا هەڵەى واگەورەیان كردوە كەهەق نیییە ئەو بەناو سیاسیە دۆڕاوانە هەر بێنە سەر شاشە و ناو میللەت ، بۆ نموونە لەحەڤدەى دووەوە تاكو ئەمڕۆ ئاڕاستەى خۆپیشاندان و داواكاریە ڕەواكان شەرعیەتى جەماوەریان بەدەست هێناوە ، كەچى هیچیان جورئەتى ئەوەیان نیە دەست لەكاربكێشنەوە ، ئامادە نین گوێ لەمیللەتیش بگرن ، چونكە ناواقیعین .
پارتى و یەكێتى تازە ناتوانن مەلەیەكى سیاسى بێ خیانەت و بێ درۆو بێ دزینى سەروەت و سامان و داهاتى ئەو میللەتە لەناو ئاوى سەراكانى ئازادى و بارودۆخى ئەمرۆى كوردستان بكەن و بگەنە كەنارێكى ئارام ، لەحەڤدەى دووەوە تاكۆ ئەمڕۆ دەسەڵات هەوڵدەدات بەسیناریۆیى دۆراو خۆپیشاندانەكان بەرەو سەركوتكردن بەرێ ، ئێستاش بەعس ئاسا بڕواى بەتوندوتیژى هەیە وائەزانێ مەلەوانێكى سەركەوتووە و ئەتوانێً شەقام بێ دەنگ بكا ، بەڕاى زۆربەى زۆرى سیاسەتمەداران خۆرى دەسەڵاتى بنەماڵەیى پارتى و یەكێتى بەرەو ئاوابوون ئەڕوا ، وەك چۆن هەندێك پێًیان وایە یەكێتى دەمێكە تەواو بووە و نەیتوانى مەلەكە بكات .... پارتیش نزیكە بەهەمان دەردى یەكێتى بچێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست