كۆمیته‌ی نه‌مسای چاودێری كوردۆساید , به‌شداری ڕێ‌و ڕه‌سمی یادی هۆلۆكۆست ده‌كه‌ن
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 10-5-2009 , شاندێكی ناوه‌ندی چاك , به ئاڵا‌و وێنه‌ی قوربانیانی كوردستانه‌وه به‌شداری مه‌راسیمی یاداوه‌ری تاوانی كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كان "هۆلۆكۆست " یان كرد , تاجه گوڵینه‌یان به‌ناوی چاكه‌وه له‌سه‌ر مۆنمێنتی یاداوه‌ری قوربانیانی هۆلۆكۆست دانا و پشتیوانیان له دۆزه‌كه‌یان ده‌ربڕی . ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه له یادی ئه‌م تاوانه له وڵاتی نه‌مسا به ڕێ‌و ڕه‌سمی تایبه‌تی و به‌شداری سه‌رۆك و شاندی باڵای وڵاتان و باڵوێزخانه و كۆنسۆڵگه‌ری و پارت و ڕێكخراوه‌كان ساڵانه یادی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی هۆلۆكۆست ده‌كرێته‌وه . ئه‌وه‌ی شایانی باسه , ساڵانه فیدكۆم به‌شداری ئه‌م یاداوه‌رییه ده‌بێت . ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه له مه‌راسیمه‌كه به‌هۆی به‌شداری نوێنه‌ری توركیا , ته‌نها وشه‌ی چاك به‌كار هێنرا , نه‌ك وه‌ك ڕێكخراوێكی دژ به ژینۆسایدی كوردی , ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانی ئه‌ندامانی شاندی ناوه‌ندی چاك بوو .
چاودێری كوردۆساید- كۆمیته‌ی نه‌مسا
Kurdocide Watch
12-5-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست