هه‌ڵه‌بجه...
Tuesday, 18/03/2014, 12:00
هه‌ڵه‌بجه قوڵپی خوێنێکه له ناو هه‌ناوی مافناسی
هه‌تیوێکی بێ هانایه له به‌ر ده‌رگای دیموکراسی
شیکارێکی ناهاوسه‌نگه له هاوکێشه قورسه‌کانه
هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌ی ته‌وێڵی جاڕنامه‌ی مافی ئینسانه
خه‌مێکی گیانی ماندووه ، زامێک له جه‌سته‌ی به‌رائه‌ت
سیانید له سێوی جادوا ، مه‌رگی ڕه‌شی کرده خه‌ڵات
له ئه‌زه‌ڵا حه‌وا و ئاده‌م به سێ‌و له فیرده‌وس ده‌رکران
بۆن و ڕه‌نگی دڵڕفێنی سێ‌و بوو که پێێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان
هه‌موو جیهان هه‌ر بۆ یه‌کجار ئه‌م سێوه زه‌ره‌ری لێدان
که‌چی بۆ کورد دوهه‌م جاره . مه‌رگه‌ساتمان ده‌دا نیشان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست