کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە وەزارەتى ئەوقاف سوكایەتى بە دەست ودایەرەى وەزیرى ئەوقافەوە دەكرێت

Sunday, 05/08/2012, 12:00




پاش ئەوەى وەزیرى ئەوقاف كامیل حاجى عەلى پۆستى وەزیرى ئەوقافى وەرگرت پێنج كەسى وەك هاوكارو یاردەدەرى خۆى برد لەناو حزبەكەیەوە، بۆئەمەش پاش ئەوەى سێ ساڵە لەو وەزارەتە كار دەكەن بەڵام هێشتا هەر یەكەیان وەك فەرمانبەرن و هیج پۆستێكى بەڕێوەبەردنیان پێ نەدراوە ، لەبەرامبەردا هەندێك لە كەسانى تر دور لە مەوجى بزووتنەوەو نزیكیان لە وەزیرى و بزووتنەوەو بگرە وەك باس دەكرێت هەر یەكەیان لەوانەى ئیًستا وەزیرى ئەوقاف پۆستى پێ بەخشیوون پیًشتر دوژمنى سەر سەختى بزووتنەوەبوون بە ئێستاشەوە، بەلام بەهۆكارى تر خۆیان لە وەزیر نزیك كردووەتەوە، هەربۆیە لەناو وەزارەتى ئەوقافدا و پشتگوێ خستنى دەست و دایەرەى خۆى لەلایەن وەزیرى ئەوقافەوە ئەم هەلەقۆزراوەتەوە و زۆرێك لە بەڕێوەبەرەكان و فەرمانبەران بەتوندى دژایەتى كەسە نزیكەكانى وەزیرى دەكەن كە لە بزووتنەوەدان و بگەر زۆرجاریش بەهۆیەوە چەندین جنێوى ناشیرینیان پێ دراوە ، وەزیرى ئەوقافیش لەبەرامبەر ئەم دژایەتى كردنانەیان كە خۆشى زۆر باش دەزانیت بیدەنگى هەڵبژاردووەو هیچ پشتگیرى كەسە حەقەكان ناكەت كە كەسى نزیكى خۆین وەك خۆیان دەڵێن ، ئەمە واى كردووە هەر یەك لە سكرتێر و بەڕێوەبەرى كارگێرى لە دیوانى وەزارەت و بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى و فەرمانبەرانى نوسینگەى وەزیرى و بەڕێوەبەرى ژمێریارى و چەندینى تر لەگەڵ زۆرێك لە فەرمانبەران كە ئەمەش تەنیا بۆ وەك خۆیان دەڵێن بۆ سوك كردن و ناشیرین كردنى وەزیرە كە وەزیرى لایەنێكى ئیسلامییەو هەرچى لە ناو وەزارەت دەوام دەكات هیچى ئیسلامییە نیەو هەموویان لە پارتى دەستەڵاتدان و لە رێگەى ئەوانەوە دژیایەتى ئەم چەند كەسەیان پێ دەكەن لە وەزارەتى ئەوقاف.
هەربۆیە لە یاداشتێكیاندا كەسانى نزیك لە وەزیرى ئەوقاف گلەیى لە ئەو هەموو كارە خراپانە دەكەن بەرامبەریان دەكرێت و ئەویش بێدەنگى هەڵبژاردووەو سوكایەتیان پێدەكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە