داگیرکەران مێژوومان وەک خۆی بۆ دەنووسنەوە
Sunday, 17/11/2013, 12:00
"سەرانی ئەم دوو هێزە گومانیان لەوەدا نەهێشتۆتەوە، کە سەرکردەی ژێرکەوتن و پاڵەوانی مێژوویەکی بەرەوخوارن و شایەنی پەیکەری لنگەو قوچن"*
ناسر حەفید
میدیاکانی تورکیا: دەزانن کەی و چۆن و لەچ کاتێکدا، بزمار لە تابوتی لاشەی سەرانی کورد بدەن! بڵاوبوونەوەی سێ وێنە کە لە شاری ئامەد گیراوە مێژوویەکی ڕەشمان بۆ دەگێڕێتەوە، کە پڕێتی لە شەرمەزاریی. وێنەکان بەر لە٢١ساڵ گیراون. کاتێک دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و هەرەسهێنانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلی "پیاوە نەخۆشەکە " ئەتاتورک ڕووبەڕووی ئەوە بووەوە، کە دەبێ بەندەکانی ڕێکەوتننامەی "سیڤەر" جێبەجێ بکات، لەو کاتەدا ئەتاتورک "حەسەن دەمیرە" دەهێنێت بە بەرگی کوردییەوە و ووتارێکی پێدەدات و دەمیرەی خائین و نەزان دەڵێ شتێک نییە بەناوی چەوسانەوەی کوردەوە لە ناو دەوڵەتی تورکیای گەورەدا، کورد لەگەڵ براکانیدا لە تورکیا ژیان دەکەن، ئەم ووتارەی حەسەن دەمیرە دەبرێتە جنێف و کوردێک بەجلی کوردییەوە دەڵێت کێشەیەک نییە لەتورکیادا، بۆیە ئەتاتورک دەتوانێت سەرکەوتن بەرامبەر بە کێشەی کورد بەدەست بهێنێت و " لۆزان" لە ناوی ووتارەکەی حەسەندا لە دایک دەبێت.
بینیمان بۆ ماوەی زیاتر لە ٨٠ساڵ گەلێک حاشای لێکرا لەناو تورکیادا، دوایش حەسەن دەمیرەی نەزانیشیان لەسەر بەرگپۆشینی کوردی لەداردا . ئەمڕۆ مێژوو خۆیمان بۆ دووبارە دەکاتەوە و دەبینین مەسعود بارزانی هەمان حەسەن دەمیرەیە و لە ووتارێکدا کە خۆشی نەیدەزانی چی دەڵێت، شەرمنانە دەڵێ من ٢٠ساڵ لەمەوپێش نەم دەتوانی بێم بۆ دیدار و خزمەتتان لە ئامەد، کەچی میدیای تورکی دەڵێ سەرۆکە خنجیلانەکەی خێڵەکەی بارزان درۆ دەکات، گەر باوەڕ ناکەن ئەوەتانێ لەگەڵ جەناراڵ "ئەشرەف بەتلیس" کۆنتراکتی شەرکردنیان لە دژی پارتی کرێکاران واژۆکردوە لەم شارەدا .
مەسعود هێندەی خیانەت کردوە نازانێ بەر لە ٢١ساڵ ئەو بە ئاسانی توانیوێتی بچێتە ئامەد و لەوێ مێژوویەکی تری پڕ لە ناپاکی لەگەڵ تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵدا تۆمار بکەن. ئەمڕۆ سەدان جاری تر مێژووی گەلێکی خەوتو دووبارە و سەد بارەش دەبێتەوە. مەسعود بەخۆیەوە نەوەستا هەستا کۆمەڵێک کۆیلە و پیاوی لەگەڵ خۆیدا برد، ئەوەی جێگەی شەرمەزاریی بوو، شڤان و ئیبراهیم تاتڵەس بوو، کە هێندە قێزەون بوون ئەم دووکەسە سەرو ڕیش بۆیاخکراوە، وەک منداڵ لەسەر شانۆ دەهاتن و دەچون و گۆرانییەکی پوچی بێتامیان دەوت و قسەی پوچیان دەجووەوە. شڤان کاتێک لە ئەوروپابوو تاکە کەسی بێکەسایەتی و کەسی زۆر نزمی ناو کایە هونەرییەکان بوو، شڤان لەهەموو ووڵاتێک ژنێکی کوردی کردوە بەبوکی شەوانی خۆی و لەلای مەلای لاکۆڵانەکان مارەی کردووە، گەر شڤار دەتوانێت حاشا لەوە بکات، من دەتوانم گەر ئەو خانمانە بیانەوێت ناوی چواریان ئاشکربکەم و ئەوانیش کەسانی تێک شکابوون و بەناوی هونەر و چاندەوە گیرۆدەی ئەم پیاوە بوون کە سەدان خەڵک بەسرودی کینە هەمەوە گیانیان کردە قوربانی و لە زیندانەکاندا و لە ژوورە ساردو پڕ تاوانەکاندا دەیان ووتەوە. پارتی کرێکاران هەر زوو لەکەسایەتی شڤان گەیشتن و بۆیە بواریان نەدا لەوە زیاتر پێی لێهەڵکێشێت و بایکۆتیان کرد.
لەکتێبی "هەر مەلێک لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت "مەحمود باسکی لەگەڵ شڤان پەروەردا دەچێتە لای عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕۆما و دەیانەوێت ئیتر ئەو ساردیە کاڵبێتەوە و کورد ووتەنی پەڕەیەکی نوێ هەڵدەنەوە، بەڵام شڤان لەگەڵ دزینی سامانی ووڵات کە بنەماڵەی مەلامستەفا پشکی شێریان پێبرا بوو. شڤانیان بردەوە باشور. کارمەندێکی یەکێک لەهوتێلەکان بۆی گێڕامەوە کە شڤان لەشەوێکدا خەریکی کێشانی دەرمان دەبێت، ئاسایشی لێئاگادار دەکەنەوە و دوایی تۆزێک کە دەیبەن بەری دەدەن.
مەسعود چەندە پێویستی بەم کەسە بێکەسایەتیانەیە؟
ئیبراهیم تاتلەسیش بەدرێژای ژیانی زاتی ئەوەی نەکرد بڵێ کوردم و سەدان ئاوازی کوردی دزی و بەرگی تورکی بە بەردا کرد و بوونە ئاوازی تورکی، کاتێک لەباشور سەدام کەوتە هەڵەوە و ڕاپەڕین لەهەناویدا لەدایک بوو دوای چەند ساڵێک کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد دەروازەی دزیی کرایەوە ئیبراهیم وەک بزنزمانێک و کەسێکی تورک و خائین بەدۆزی گەلەکەی ڕووی لەهەولێر کرد و ئیتر لەوێدا کۆمەڵێ گۆرانی بەکوردی ووت، پاشان بۆ ڕیکلام کردن بەرگی کوردی دەپۆشی و کوردنەبوونی خۆی پێدەشاردەوە، بە خۆڕایی نییە کە لەگەڵ سەرکردەکەی پارتەکاندا یەک دەگرێتەوە، چونکە ئەوانیش کوردن بەڵام بە جامانە و زمان، ئەگینا ئەگەر تەماشای مێژوویان بکەیت هەر سەردەمە و سەربازی جامانەخواری دەوڵەتێک بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست