كۆیه : ده‌یان كادری پله به‌رزی پارتی وازیان له‌حزبه‌كه‌یان هێنا و چونه ماڵه‌وه
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
1532 بینراوە
به‌هۆی دروست بونی كێشه له ناو كادرانی پارتی له كۆیه له به‌رواری 1/7/2014 ده‌یان كادری پله‌به‌رز له ناوچه‌ی كۆیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان واز له كاره‌كانیان هێنا و چونه ماڵه‌وه ، له‌ئه‌نجامی لێك تێنه‌گه‌یشتن وده‌ست تێوه‌ردانی ناراسته‌وخۆی هه‌ندێ كه‌س له لقی 24 سه‌فین له كاروباری ناوچه‌ی كۆیه كه هه‌ر‌ئه‌مه‌ش وایكرد میكانزمی به‌رێوه‌چونی كاره‌كانی پارتی له شاره‌كه په‌ك بخات و ، وه‌كاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر سستی ئه‌دای به‌ڕێوه‌چونی په‌یره‌و پرۆگرامی پارتی ،جێگه‌ی ئاماژه‌یه دروست بونی كێشه له ناوچه‌ی پارتی له كۆیه بۆ چه‌ندین سال له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی چوار سالی ڕابردوو دا چورا به‌ر پرسی ناوچه بگۆردرێت به هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌و ئه‌و كێشانه‌ی كه لقی 24 سه‌فینه‌وه خزاوه‌ته ناو ناوچه‌ی پارتی له كۆیه كه‌ئه‌مه‌ش وایكردوه دوبه‌ره‌كی و رق وكینه له ناویاندا دروست ببێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كه‌س له ناو لقی 24 سه‌فین ، به‌و هۆیه‌وه لقی 24 سه‌فین به (كۆمپانیای 24 سه‌فین)ناوی ده‌ركردوه چونكه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستیان به‌سه‌ر لق دا گرتوه و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن وه تاك لایه‌نانه بریار له سه‌ر كاره‌كانی پارتی ده‌ده‌ن وه ڕیگه به‌كه‌سی لێهات و دڵسۆز ناده‌ن كار بكه‌ن وه ته‌نیا كار بۆ خودی خۆیان ده‌كه‌ن وه هیچ حسابێك بۆ خواروی خۆیان ناكه‌ن ئه‌مه‌ش وای كردوه كه زیاتر كێشه‌كان قولتر ببێته‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌م بێت ئه‌مه‌ش به قازانجی ئه‌و كه‌سانه كۆتایی دێت كه كۆمپانیای 24 سه‌فین به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ، وه‌ئه‌م جۆره كه‌سانه كاره‌كانیان ته‌نیا (كات به‌رێكردن و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و ته‌خشان په‌خشانی پاره‌ی حزب و سه‌فه‌ركردن و پۆزلێدان و خه‌لك به‌كه‌م سه‌یر كردن وقسه‌ی زل و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی)یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ، بۆیه واباشه له سه‌ر ئاستێكی باڵا و سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌م كێشانه یه‌كلایی بكرێنه‌وه و گه‌نده‌ڵكاران و خۆفرۆشانی ئه‌م حزبه له كۆمپانیای 24 سه‌فین و ناوچه‌ی كۆیه ده‌ست نیشان بكه‌ن و له ڕه‌گ و ریشه‌وه ده‌ریان بهێنن بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م جۆره كه‌سانه خاوه‌نداریه‌تی پارتی نه‌كه‌ن چونكه پارتی خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌من جۆره‌كه‌سانه نازانێت وه زۆر له وانه گه‌وره‌تره وه دڵنیاشم كه‌وا پارتی خۆی بێ به‌ری ده‌كات له‌م جۆره كه‌سانه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات